ئه‌وه‌ی شكست ده‌هێنێت هه‌وڵی دژه‌سه‌ربه‌خۆییه

كه‌ریم قادر
كه‌س ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات، كه له‌و رۆژه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراوه، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان رابه‌رایه‌تیی چه‌ندین شۆڕش و راپه‌رینی كردووه، به‌پێی پێشكه‌وتنی قۆناغه‌كان هه‌م ده‌ستكه‌وتی به‌هاداری به به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌باتی رزگاریخواز به‌ده‌ست هێناوه هه‌م قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ره‌مزه‌كانی خه‌باتی داوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و راستییه به‌رچاوانه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازیدا، حزبگه‌لێك دوای به‌جێنه‌گه‌یاندنی دروشم و به‌ڵێنه‌كانی، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و هێشتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی له دژایه‌تیكردنی هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ رزگاری نیشتمانی به‌رده‌وامه، كه بێ جیاوازی گه‌لی كوردستان ده‌ریایه‌ك خوێنی بۆی به‌خشیوه. ئاخر ئه‌وه‌تا هه‌ندێ له سیاسه‌تكاری ئه‌و حزبانه بۆ شاردنه‌وه‌ی رێگرییه‌كانی له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بوختان، پێی بزانن یا نا له‌به‌رچاوی گه‌ل كه‌وتوونه‌ته ناو سه‌نگه‌ری وه‌ستانه‌وه دژی سه‌ربه‌خۆییی نیشتمان، نموونه‌یه‌ك له‌و بوختانانه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن "پارتی تەنها ریفراندۆم بۆ مەرامی حزبی و خۆدزینەوە لە قەیرانەكانی كوردستان و شەرعییەتدان بە سەرۆكەكەی ئەنجام دەدات، بەهیچ شێوەیەك بۆ سەربەخۆیی نییە". به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه رێگرییه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه بده‌مه‌وه، ئه‌و حزبه دژهانه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه گه‌لی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتره به‌و فیشاڵانه فریو بخوات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان ئه‌و پرسیاره‌تان لێ ده‌كات: ئایا كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا بڕیاری راپه‌رینی دا، هه‌ر بۆ مه‌رامی حزبی بوو یا بۆ رزگاریی كوردستان بوو له ژێرده‌سته‌یی؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان نه‌خێر بوو، كه زۆر خۆشیتان له وشه‌ی "نه‌خێر" دێت و فرچكتان پێوه‌گرتووه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و گه‌له خۆراگره روون بكه‌نه‌وه، كه ئه‌وه ئێوه‌ن له‌پێناو مه‌رامی حزبی ئاماده‌ن قوربانی به‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه بده‌ن، كه بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتۆته پێش، ته‌نانه‌ت هه‌ر له چوارچێوه‌ی دژایه‌تیكردنی گه‌ل ئاماده‌ن خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌توپه‌ت بكه‌ن، پێشتریش له‌میانه‌ی پێداگیریتان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مان، ویستتان مافی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ بسه‌ننه‌وه. ئێستا گه‌وره و بچووكی گه‌لی كوردستان له‌وه گه‌یشتوون ئێوه‌ن ناتانه‌وێ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا پارتی بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و بۆ له‌گۆڕنانی هه‌نجه‌ته‌كانتان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ئێوه له‌سه‌ر میزاجی پیسكه‌ی دوورئاوایی، ته‌نها وشه‌ی نه‌خێرتان له‌سه‌ر زاره. دڵنیا بن گه‌ل له مه‌غزای ئه‌و نه‌خێره گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی سیاسه‌تكاریش مابن له‌و نه‌خێره بێمانایه‌ی ئێوه تێ بگات، خۆیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
گۆڕان ده‌ڵێ "یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ سێ حزبی گرینگ و گەورەی كوردستانن و تەنانەت ئەگەر دەنگ بە ڕیفراندۆم نەدەن، ئەوە دەنگی نەخێر زیاتر دەبێت (بەوەش) پڕۆسەكە گەورەترین شكست دەهێنێت"، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ گره‌و له‌سه‌ر ده‌ستتێكه‌ڵی ئه‌موئه‌و بكه‌ن، كه گوایه شكست به پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌هێنن، له‌وه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونكه گه‌ل ئیراده‌ی هه‌یه و نایه‌وێ ژێرده‌ست بێته‌وه، كار بۆ ئاینده‌ی خۆی ده‌كات و گوێ به به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندخوازێكی حزبی نادات، به‌ڵكو به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌دات.
بۆ زیاتر سه‌رده‌ركردن له‌و راستییه، پێویسته ئاوڕێك له مێژوو بده‌نه‌وه و ئه‌وه به‌بیر خۆتان بهێننه‌وه، كاتێك له به‌هاری 1991 سوپا دڕه‌نده‌كه‌ی سه‌ددام هێرشی كرده‌وه سه‌ر شاره رزگاربووه‌كانی كوردستان، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لی كوردستان به گیرفانی به‌تاڵ و سكی برسی و به پێ‌خواسی شاری بۆ سوپاكه‌ی سه‌ددام چۆڵ كرد و رایكرده سه‌ر سه‌ر چیا سه‌ركه‌شه‌كان و ژیانی ژێرده‌سته‌یی ره‌ت كرده‌وه. بۆیه پێویسته حزبه‌كانی گۆڕان به‌وه ناساندوونی، كه گوایه به نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه ئاواتی له‌مێژینه‌ی مه‌دره‌سه‌كه‌ی گۆڕانه. پێویسته روونكردنه‌وه بۆ لایه‌نگران و گه‌لی كوردستان بده‌ن، چونكه سه‌ربه‌خۆیی له ئاواتی هه‌ر حزبێك و مه‌دره‌سه‌یه‌ك گه‌وره‌تره، چونكه دواجار به‌رامبه‌ر ویست و ئیراده‌ی گه‌لی خۆراگری كوردستان شكست ده‌هێنن، پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رده‌كه‌وێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مێژه گه‌ل به خوێنبه‌خشین بۆ ژیانێكی به‌ڕوومه‌ت ژیانی ژێرده‌سته‌یی ره‌ت كردۆته‌وه.




