ریفراندۆم و كاردانه‌وه‌كانی له ناو خاكی رووسیا و وڵاتانی سۆڤیێتی کۆن
دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر-مۆسکۆ
گه‌لی رووس و ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ناو خاكی رووسیا و وڵاتانی سۆڤیێتی كۆن، تا راده‌یه‌كی باش شاره‌زا و ئاگاداری مافی چاره‌نووس و ریفرندۆمی گه‌لانن له دنیادا. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك پێوه‌ندی به‌م رۆشنبیرییه گشتییه و خوێندنه‌وه زۆره‌ی رووسیاییه‌كانه‌وه هه‌یه كه پێوه‌ی به‌ناووبانگن له دنیادا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زۆر له‌مێژ نییه له رێی ریفراندۆمه‌وه خاكی رووسیا و ژماره‌ی یه‌كه فیدراڵییه‌كانی ئه‌م وڵاته گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات به هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی قڕم و سیڤه‌ستۆپڵ بۆ سه‌ر خاكی رووسیای فیدراڵ له وڵاتی ئۆكرایناوه له رێی ریفراندۆمه‌وه كه ئه‌م ناوچانه له سه‌ردمی یه‌كێتیی سۆڤیێت، خرۆشێڤ له ساڵی 1954 وه‌ك دیاری خستبووه سه‌ر خاكی ئۆكراینا.
رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی رووس رۆژانه به شێوازی جیاواز جیاواز له ته‌له‌ڤزیۆن و رۆژنامه و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باس له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن، زۆرێك له‌وان پشتگیریی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و به مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردی ده‌زانن، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌ناویاندا هه‌یه له‌وانه‌ی به مافی گه‌لی كوردی ده‌زانن، به‌ڵام دوودڵن له پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بنیاتنانی خه‌ونه‌كان له‌ژێر سایه‌ی په‌یمان و گوفته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پرسی كوردی به‌كار هێناوه و به‌كاری ده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ك ته‌واوی پرس و كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ ئێمه‌ی كورد، خه‌ڵكی رووسیا به گشتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا به هیچ جۆرێك دژی مافی ره‌وای گه‌لی كورد نین و، كورد به دۆستی خۆیان ده‌زانن. ئه‌مه جگه له ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر و پشتگیریی كوردانی سۆڤیێت بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی باشوور. رۆژانه له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه و دانیشتنه نافه‌رمییه‌كان له ناو كوردانی سۆڤیێت و رووسیا، باس باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، به‌جۆرێك چه‌ندان پڕۆژه و پلان دانراون كه له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ن وه‌ك پشتگیریی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
به‌شێك له‌م كار و چالاكییه كولتوورییانه ده‌ستیان پێ كردووه، له‌وانه كه ئاماده‌كردنی خواردنی كورده‌واری بوو له ریستۆرانته كوردییه‌كان و پێشكه‌شكردنی به خه‌ڵك به‌بێ به‌رانبه‌ر و پێشاندانی كولتووری كوردی به دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه، هه‌روه‌ها رێكخستنی شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له قوتابخانه‌كانی رووسیا بۆ قوتابییانی قۆناغه سه‌ره‌تایییه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا نه‌زیم گه‌سانۆڤ له شاری ێكه‌ترین بۆرگ. ئه‌مه جگه له ده‌ربرینی پشتگیری و هاوكاریكردنی سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم و ئه‌نجامدانی چه‌ندان پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی رۆژانه له‌به‌ر دووریی ناوچه‌كان و شار و ده‌وڵه‌ته‌كانی سۆڤیێتی پێشوو له یه‌كتر، كه له به‌رنامه‌یاندایه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له رۆژه‌كانی ریفراندۆم، چه‌ندان چالاكیی كولتووری و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه ئه‌نجام بده‌ن.
شایه‌نی باسه له ناو وڵاتانی سۆڤیێتی كۆن، فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی سۆڤیێتی كۆن پێك هاتووه به سه‌رۆكایه‌تیی پڕۆفیسۆر كنیاز ئیبراهیمه‌ڤیچ و سه‌رۆكی كوردانی هه‌ر شه‌ش وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو كه كوردیان تێدا ده‌ژین، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمان له سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆنن كه له به‌رنامه‌یاندایه بۆ نموونه له كازاخستان، چه‌ندان چالاكیی كولتووری و كۆنفرانسی زانستی ببه‌ستن به‌م بۆنه‌یه‌وه. به‌هه‌مان شێوه كوردانی رووسیا له‌ژێر چاودێریی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان چه‌ندان پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌یان داناوه وه‌ك پشتگیریی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی ئه‌نجامدانی رۆژی كولتووری كوردی سۆڤیێته له هه‌ولێر. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی كوردی وڵاتانی رووسیا و سۆڤیێتی پێشوو به‌شداریی تێدا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تیی سیاسی و رۆشنبیری كوردی دانیشووی وڵاتانی سۆڤیێتی كۆن. ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ی پێشانگا‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیا.




