سلوكی خۆتان بگۆڕن

کەریم قادر
ئه‌وانه‌ی دژ به ویستی له‌مێژینه‌ی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی هه‌ردوو ده‌ست و پێ تێناپه‌ڕن، هه‌یانه زۆر بێ‌ئاگا له په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به كامی دڵی خۆی به زه‌قكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان شه‌نوكه‌وی رووداوه‌كان ده‌كات وه‌ك بڵێی خه‌ڵكی كوردستانیش وه‌ك ئه‌و ناهۆشیار بن، هه‌شیانه له رقێك به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، جا ئه‌گه‌ر ببێته چه‌ترێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی به‌ڕوومه‌ت بۆ ئه‌ویش، به‌ڵام مادام پارتی به به‌شداریی هێز و حزبه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه، نایه‌وێ كوردستان به‌و ئاواته له‌مێژینه‌یه‌ی بگات، كه كات ته‌واو رسكاوه و كه‌س به مانای ره‌تكردنه‌وه دژایه‌تیی خۆی بۆ ئه‌م ویسته‌ی كوردستان ده‌رنه‌بڕیووه.
ئه‌و كه‌سه نابه‌رپرسانه هێشتا له‌و هاله‌یه ده‌سوڕێنه‌وه، كه كێ دژی پارتی بێت، خۆشه‌ویسته (ته‌نانه‌ت حه‌ز ده‌كه‌ن ناویشیان بهێندرێ، وه‌لی من عاده‌تم نییه ناوی كه‌س بهێنم، له‌به‌ر یه‌ك هۆی ساده: ئه‌وان باكیان به هیچ نییه ته‌نها ده‌یانه‌وێ وه‌ك كابرای سه‌ر رێی كانی گوندی ناویان بهێندرێ.) ئه‌وه‌ته یه‌كێك له‌و كۆڵه‌وارانه نووسیویه‌تی پارتی له بواری سیاسی و سه‌ربازی شكستی هێناوه! كه هه‌موولایه‌ك جگه له‌و كۆڵه‌وارانه نه‌بێت، له‌لایه‌ك پێكه‌نینی به‌م ده‌ربڕینه دێت، له‌لایه‌كی دییه‌وه شایه‌دی به هه‌ق و ئیمان بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌م دوو بواره‌ی سه‌ره‌وه ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی بڕیاری په‌لاماری كوردستانیاندا سه‌ریان له‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی پارتی سوڕماوه، كه بووه ده‌ریچه‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌ش لاسایی بكه‌نه‌وه. له‌رووی سیاسی و ئابوریشه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هێنده‌ش شاره‌زای په‌یوه‌ندیی سیاسه‌ت نه‌بێت ته‌نها به سه‌یركردنی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ و جیهان، گه‌وره‌یی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌بینێ، ته‌نها مێشك پووته‌كان نه‌بێت.
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام و پێشمخۆشه تا سه‌ر ئێسقان ململانێی، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ "شه‌ریفانه" پارتی بكه نه‌ك دژایه‌تیی به‌رنامه‌كانی، چونكه له نه‌زه‌ری مرۆڤی شاره‌زا له مێژوو و عه‌قل پێگه‌یشتوو دژایه‌تیكردنی پارتی واته دژایه‌تیكردنی ویستی كوردستان، كه خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا ده‌بینێته‌وه. هه‌ر بۆیه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی پارتی هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌كه‌می دامه‌زراندییه‌وه له 1946دروستكردنی كۆده‌نگی و یه‌كڕیزیی بووه، زۆرجاریش له‌م پێناوه‌دا قوربانی به به‌ركه‌وته‌ی حزبی خۆی داوه، كه گه‌ل پێی داوه. له كاری سیاسی‌دا پارتی به‌وه ناسراوه، كه ده‌زانێ له كێ ده‌چێته پێش و كه‌ی ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وانی دی سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌كه‌ن، كه پارتی هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ رازیكردنیان له‌وه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونكه ناكرێ بۆ مه‌به‌ستێكی حزبی گه‌مه له‌گه‌ڵ پرسێكی چاره‌نووسسازی وه‌كو ریفراندۆمدا بكرێ و له‌شكرێك له نه‌فام یا ئه‌وه‌ی به كورده‌واری پێی ده‌گوترێ چاكه و خراپه‌ی خۆی لێك ناكه‌ته‌وه، دروست بكه‌یت. گوایه به‌هۆیه‌وه‌ی شتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و شه‌خسی وه‌ده‌ست دێنی، كه به‌م پێكۆڵكردنه له دروستكردنی ته‌پوتۆز به‌ولاوه شتێك وه‌به‌رنایه‌ت، كه دواجار ته‌پوتۆزیش هه‌ر ده‌نیشێته‌وه. بۆیه ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانن تا رێزلێگیراو بن پێویسته ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان بگۆڕن و هه‌ندێك زاراوه له فه‌رهه‌نگی خۆیان ده‌ربهێنن، كه زه‌مه‌نیان به‌سه‌رچووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ئینگلیزی پێی ده‌گوترێ dead words، ئه‌گه‌رنا زۆر به قورسی باجی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان ده‌ده‌ن، چونكه گه‌ل تا سه‌ر له‌كه‌س قبووڵ ناكات له‌ڕێی ویسته‌كانی بوه‌ستێته‌وه، وه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر له‌شكره ده‌ستبه‌خوێنه‌كه‌ی رژێمی سه‌ددام كردی.




