به‌هه‌ڵه‌خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان

كه‌ریم قادر
له‌گه‌ڵ راستییه دره‌وشاوه‌كانی سه‌رزه‌ویی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ونبوون و ئاوابوونی سه‌رده‌می یه‌كپارچه‌یی چه‌ند وڵاتێكه، كه‌ئێستا ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه كۆنه‌كه به یه‌كپارچه ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا مانه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان له مه‌حاڵیش مه‌حاڵتره، چه‌ند نووسه‌ر و ماڵپه‌ڕێكی كورد، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك یا لێدوانێكی "دیپلۆماسی" بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك له حه‌فت ته‌به‌قه‌ی عاسمانیش دژ به كوردستان بكرێ، ئه‌وان له قه‌باره‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی قه‌به‌تر یا به‌شێوه‌یه‌ك نیشانی ده‌ده‌ن، كه كاره‌سات بۆ گه‌لی كوردستان به‌ڕێوه‌یه، له‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك له چوون بۆ ده‌نگدان سارد بكه‌نه‌وه یا هانی بده‌ن به "نه‌خێر" ده‌نگ بده‌ن، كه له راستیدا ئه‌وه‌ی دواییان ده‌بێته كاره‌سات. له‌ولایشه‌وه نووسه‌رێكی عاره‌ب (غه‌سان شه‌ربل) له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت به‌ناوونیشانی (العراق وسوریا وبصمات الأكراد) له‌باره‌ی ده‌ست پێدانه‌هێنان به نه‌خشه‌ی سیاسی ره‌خنه‌ی زۆری له حوكمڕانانی ناوچه‌كه گرتووه و پێیوایه ده‌وڵه‌تی كوردستان پێگه‌ییوه، له كن وی ئاسایی و پێویستییه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت. بۆیه پرسیاری جیددی بۆ ئه‌م جۆره نووسه‌ر و ماڵپه‌ڕانه‌ی كوردزمان ئه‌وه‌یه: ئایا ئیراده‌ی خۆتان له ده‌ست داوه یا ئیمكانیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانتان نییه؟
له هه‌ردوو پرسیاره‌كه وه‌ك زنجیره‌ی ته‌واوكاری راستییه‌ك بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ئه‌زموونی پێشتر له‌سه‌ر پرسگه‌لێكی دیكه، كه سه‌ره‌تا مشتومڕیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام دواتر ماف به كوردستان دراوه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان كارئاسانی یا به‌شدارییشیان له سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كان كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، كه وه‌ك هۆكارێكی زه‌روری هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه پێگه‌یشتنی دامه‌زراندنی (ده‌وڵه‌تی دیموكراتی كوردستان) له لایان له ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕیووه، بووه‌ته راستییه‌كی به‌رجه‌سته. جا بۆئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س (مه‌به‌ستم لایه‌نی كوردستانییه) ئه‌و شانازییه‌یان به‌ركه‌وێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌خوازێ له‌م هه‌نگاوه‌دا ناكۆكی و جیاوازییه حزبییه‌كانیان به‌لاوه بنێن و رووداوه‌كان وه‌ك خۆی بخوێننه‌وه. له راستیدا له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و لێدوانانه‌ی لێره‌و له‌وێ ده‌درێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه سه‌ركردایه‌تیی فه‌رمی كوردستان له رێگه‌ی گفتوگۆی راشكاوانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك له خه‌باتدایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رووداوه‌كان، كه ئه‌وه مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردستانه بڕیار له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بدات.




