سیاسه‌تی دابڕانی كوردانی ئێزدی له ره‌سه‌نایه‌تی

کەریم قادر
كورد ده‌ڵێ "ته‌یر، كه له ڕه‌وه دابڕا، یا گورگ ده‌یخوا یا ئاو ده‌یبات"، ئه‌مه رێك له‌سه‌ر ئه‌و ئێزدیانه پراكتیزه ده‌بێت، كه خۆیان به كورد نازانن.
به‌شێك له‌و حه‌شدی شه‌عبییه ناوخۆییه‌ی ده‌ڤه‌ری شنگال، كه باس له بوونیان ده‌كرێ، له هەردوو عەشیرەتی (متێوت و جحێش) و ئەو کوردە ئێزدیانە پێكهاتووه، کە خۆیان بە عه‌ره‌ب ده‌زانن.
ئه‌و دوو عه‌شیره‌ته له کۆمەڵکوژی و بردنی ژن و منداڵی ئێزدییەکان ده‌ستی باڵایان هه‌بوو. هه‌رچه‌نده ئێزدییەکان ئه‌و راستییه ده‌زانن، کەچی بەشێکیان لەگەڵ ئەوکەسانەدا لە یەک ڕێکخستندان کە پێی دەگوترێ "حەشدی شەعبی"، كه ئەوەش پیلانێکی دیكه‌ی تائیفیەچیه‌کانی ناو حکوومەتی عێراق و ئێران و پەکەکەیه بۆئەوەی پێکهاتەی ئێزدی بۆ نەخشەی سیاسی و سەربازیی خۆیان به‌كار بهێنن.
ئه‌وه‌ی له‌م نا هاوسه‌نگییه‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، خودی ئێزدییه‌كانن، بابه‌ته‌كه به نموونەی (ئەحمەدی جاسۆ) به‌رچاوڕوونتر ده‌كه‌ین، کە یەکێک لە کەسایەتییه‌كانی ئێزدی گوندی کۆجۆیه، كه له په‌لاماره‌كه‌ی داعشدا خۆی و هەموو خێزانەکەی کۆمەڵکوژ کران.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه کاتێک مەترسیی داعش بۆ سەر ده‌ڤه‌ره‌كه نزیک بۆتەوە، ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لەوەی ئێزدییەکان نه‌توانن خۆیان له په‌لاماره پیلان داڕێژراوه‌كه ده‌رباز بكه‌ن، چونكه دەیگوت: "ئیمە کورد نین، ئەوە مەسعوود بارزانییه دەیەوێت لە ناوچەکە کۆچمان پێ‌بکات و پەرت و بڵاومان بکاتەوە دواتر بە ناچاری بمانکاتە کورد، ئەوەی هەیە پیلانە، ئەگەرنا ئێزدی هیچ مەترسییەکی لەسەر نیە، ئەو شەڕەش شەڕی داعش و کورده، شەڕی نێوان ئێزدی و داعش و عەرەب نیە، من بەڵێنی پاراستنم لە عەشیرەتی (متێوت و جحێش) و کەسایەتییەکانی دیکەی ناوچەکە وەرگرتووە."
له ئه‌نجامی ئه‌م ده‌هۆڵ كوتانه دوای سێ ڕۆژ وردە وردە خه‌ڵكه رزگاربووه‌كان گه‌ڕانه‌وه نێو کۆجۆ و کۆمەڵگاکانی دی، كه بەداخەوە دواتر هەرهەموویان دەستگیر کران و کۆمەڵکوژکران بەخودی (ئەحمەدی جاسۆ)شەوە.
چەند شەو بەر لە په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر شنگال ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی ده‌ڤه‌ره‌كه له دیوی رۆژئاوا بەرانبەر سنونێ سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ کرد، كه پێشتر لێی جێگیر بوون. به‌مه‌ش رێگا بۆ داعش کرایەوە لەو دیویشەوە هێرش بهێنێ.
به‌ڵام سەرۆک بارزانی دوای دیداری له‌گه‌ڵ برایانی ئێزدی به‌ڵێنێ رزگاركردنی شنگالى پێدان و بە سەد رۆژ جێبەجێ کرد. جگه له‌وه ئه‌گه‌ر پێشتر شنگال دورگه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك دابڕاو بووبێت، ئێستا به خوێنی پێنجسه‌د پێشمه‌رگه هه‌م شنگال ئازاده هه‌م سێ رێگه بۆ چیای شنگال هه‌یه. هه‌روه‌ها ژن و کچانى ئێزدی له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رزگار كران و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن، له‌به‌رانبه‌ردا موزایەدەچییەکان یەک كاریان بۆ نەکردوون ته‌نها باریان قورس‌تر كردوون.
كه‌واته هەرکەسێ ئینکاری لە بوونی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆی بکات، ناشتوانێ به‌رگری له خۆی بكات، ئه‌و به‌ڵێنه درۆیینیه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به (ئەحمەدی جاسۆ) درابوو به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه، كه ناكرێ دوای له‌گۆڕنانی پیلانه‌كه به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێزدییه‌كان وا به‌ئاسانی بڕوا به‌و هێزانه بكه‌ن، كه ده‌یانه‌وێ له ره‌سه‌نایه‌تیی خۆیان دایانبڕێنن و بۆ نەخشەی سیاسی و سەربازیی خۆیان به‌كاریان بهێنن.




