٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

هاوسەنگیی سیاسی و ئابووری

سەرچاوە: KDP.info

نەورەس ڕەشید
  سەردانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی  کوردستان ووشاندی یاوەری بۆ رووسیا و بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی وزە لە شاری سان پترسبۆرگ، پێوەرە بۆ پێگە و سەنگی سیاسی و ئابووریی کوردستان. هەروەها کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان و شاندەکەی لەگەڵ سەرۆکی دیپلۆماسیەتی رووسیا دواتر لەگەڵ سەرۆکی بریاردەری دەوڵەتی رووسیا، دوای ئەوەش لەگەڵ دوو ناوەندی ئابووریی بەهێز، پێوەرێکی دیکەیە بۆ پێگە و سەنگی سیاسی و ئابووریی کوردستان.
رووسیا وەک سوپەرپاوەر بە عەیاری قورس لە ڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییه‌وه‌ بریار ئەدات. گەڵاڵەنامەی رێکكەوتنی ئابووری و واژۆکردنی لەنێوان رووسیا و کوردستان وەک کیانێکی سیاسیی خاوەن بڕیاری سەربەخۆ، پایەی سیاسی و ئابووریی کوردستان بەهێزتر و فراوانتر دەکەن، رووسیا بۆ مجامەلە و فێڵکردن رێكکەوتنی ئابووری لەگەڵ هەرێمێکی ئابڵۆقەدراودا ناکات، گەر هەرێمەکە لە ناو هاوکێشەی سیاسی و ئابووریدا ڕۆڵی دیار و، سیاسەتی ستراتیژی سەربەخۆی نەبێت.
سەردانی شاندی حکوومەتی کوردستان بۆ رووسیا، جێگەی دەستخۆشی و پیرۆزباییە. ئەوانەی لە کەناری سەنگەرەکانی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بوونەتە ئامرازی پرۆپاگەندە دژی حکوومەت و سەربەخۆییی کوردستان با بزانن کوردستان لەناو بازنەی هاوپەیمانی ئەمەریکا و بەرەی رووسیادا لایەکی نەگرتووە و لایەکەیتر بەربدات، بەڵکو هەردوو جەمسەرەکەی گرتووە و خۆی پێوە گرێداون، کە مانا و ناوەرۆکی ستراتیژیی هەیە. ئەوانەیشی لە ناو حزبەکانن لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەناو پەرلەمانتارن کە دەڵێن ئاگامان لە سیاسەتی نەوت نییە شەرمەزارییە بۆیان لەمەودوا ئەو لێدوانانە دووبارە بکەنەوە، قوباد تاڵەبانی لە تەنیشت نێچیرڤان بارزانییەوە چیی دەکات، ئەوبێ ئاگایە یان ئێوە بێ ئاگان؟.  

هەواڵی پەیوەندیدار