كوردستان یەكەم دەوڵەت.. لە قۆناغی پۆست شەڕی دژی داعشدا

ئەمریكا بە دوو ستراتیژیەتی جیاواز مامەڵە لەگەڵ سووریا و عێراق دەكات
فەرهاد محەممەد
پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش له 2ی ئابی 20144 هێرش بكاته سه‌ر كوردستان، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌یان وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق و سیاسه‌ته‌كانی نووری مالیكی له به‌غدا كه هه‌ردووكیشیان له تارانه‌وه ئاراسته‌ده‌كران، سه‌یر ده‌كرد، به ئاشكرایش رایانده‌گه‌یاند كه دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كاردانه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و زۆره‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی عێراق و سووریا به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی سوننه پیاده‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات، شه‌ڕی جیهانی ئازاد نییه له‌گه‌ڵ تیرۆر، به‌ڵكو ئه‌وه شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه‌یه و گه‌یشتۆته ئاستێك كه چیتر كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
به‌ڵام كه داعش له ئابی 20144 هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و به‌نیاز بوو هه‌ولێری پایته‌خت داگیر بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا مسعود بارزانی به ئیراده‌ی پێشمه‌رگانه شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری دژی داعش راگه‌یاند و پێشڕه‌وییه‌كانی داعشی راگرت، ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاتنه‌ده‌نگ و رایانگه‌یاند هه‌ولێر و كوردستان هێڵی سووره‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش سه‌ره‌تا به رێگه‌ی هێزی ئاسمانی هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كرد‌و پاشان ئاستی هاریكارییه‌كان هه‌ڵكشا بۆ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دوای ئه‌وه‌ش ناردنی راوێژكارانی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێنتاگۆن رێككه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گرێ بدات و پاشانیش راسته‌وخۆ ئه‌مریكا ده‌رگای ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه چه‌ك به پێشمه‌رگه بفرۆشرێت.
ئه‌م باكگراوه‌نده كورته ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستی پێكرد و ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ش ئه‌وه بوو كه هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له مه‌ترسیی تیرۆریستانی داعش دووربخرێته‌وه. له‌دوای ئه‌مه ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بۆ دژی داعش گۆڕا بۆ له ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری داعش و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، ئه‌م ستراتیژیه‌ته كه دواتر بووه ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، ته‌نیا ئاراسته‌كراو نه‌بوو دژی تیرۆریستانی داعش، به‌ڵكو ئاراسته‌كراوی هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه بوو، وه‌ك یه‌كیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرابوو، به‌مجۆره:
١- له عێراقدا په‌یامی ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ له ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری داعش، به گوشار خستنه سه‌ر شیعه‌ی عێراق ده‌ستی پێكرد به‌وه‌ی نابێت كه جارێكی دیكه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ببێته‌وه سه‌رۆكی وه‌زیران . ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرا.
٢- ئه‌و كابینه تازه‌یه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی د.حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای نوری مالیكی پێكده‌هێندرێت، زۆر گرنگه كه لایه‌نی كوردستانی به‌شداری حكومه‌ته‌كه بكات، هه‌روه‌ها نابێت رێگه بدرێت حكومه‌تی عه‌بادی وه‌ك حكومه‌تی مالیكی هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان بكات، یان گه‌مارۆ بخاته سه‌ر كوردستان، ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئومێدیان بۆ ده‌خواست، د.حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌یتوانی له ژێر گوشاری شیعه و ئێران‌دا، وه‌ك خۆی به‌رامبه‌ر كوردستان جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت، په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراق له كابینه‌كه‌ی عه‌بادیدا له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی نوری مالیكی به‌راورد ناكرێت و به‌كرده‌وه په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراق، چۆته قۆناخی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ، كه له چوارچێوه‌ی رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن.
٣- له سووریا په‌یامی ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بووه دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، ئه‌م په‌یامه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی بڕه‌وی پێدرا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی پراكتیكی جێبه‌جێ نه‌كرا، هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنیشی به‌شێكی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به‌شێكیان بریتی بوون له جه‌بهه‌ی نوسره كه لقێكی سه‌ر به قاعیده بوو، ئه‌وانی دیكه‌ش په‌رته‌وازه بوون، بۆیه له نێوان ئه‌سه‌د و ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی له سووریادا هه‌بوو، نه‌ده‌كرا هیچ كامیان هه‌ڵبژێرێت، به‌شێكی دیكه‌شی بۆ ئه‌و هه‌ڵانه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ئیداره‌ی ئۆباما له ساڵانی 2011 و 2013 كردی و نه‌یتوانی وه‌ك پێویست سیاسه‌تیكی راست و دروست به‌رامبه‌ر سووریا دابڕێژێت، پاشانیش كه رووسیا له ساڵی 2015 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ستێوه‌ردانی كرد‌و بووه به‌شێك له شه‌ڕی سووریا، هاوكێشه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له خاڵی پارێزگاریكردن له ئه‌سه‌د یه‌كیان گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجی رووسیا بۆ ده‌ستێوه‌ردان له سووریا و پشتگیری بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، زۆر له ئامانجه‌كانی ئێران جیاواز بوو، به‌ڵام له‌و خاڵه‌دا یه‌كیان ده‌گرته‌وه، به‌مه‌ش ته‌نیا به‌ره‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعش، وه‌ك به‌ره‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش مایه‌وه و شه‌ڕی داعش له سووریا و عێراق وه‌ك ئێستا ده‌یبینین، جارێكی دیكه خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناخی شه‌ڕی شیعه و سوننه له ناوچه‌كه‌دا.
٤- ئێستا به‌ره‌ی شیعه كه ئێران و حزبوڵا و ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی ئێران له ئه‌فغانستان و پاكستانه‌وه هێناونی بۆ سووریا له‌گه‌ڵ حه‌شدی شیعه‌ی عێراق خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، وه‌ك توێژه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایش پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌ره‌یه به ئێران و وه‌كیله‌كانیه‌وه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ببنه هاوپه‌یمانی رووسیا و ده‌یانه‌وێت دوای ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ره‌ققه ببنه براوه‌ی شه‌ڕه‌كه و خۆیان نه‌خشه‌ی دوای شه‌ڕه‌كه دابڕێژنه‌وه، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له نییه‌تی ئێران و رووسیا تێگه‌یشتووه، بۆیه له ئێستاوه سه‌رقاڵی داڕشتنی ستراتیژیه‌تێكی دیكه‌یه بۆ قۆناخی دوای شه‌ڕی دژی داعش و ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌ڕه‌یه له ژێر پێی رووسیا ده‌ربهێنێت و ئێران و وه‌كیله‌كانیشی له ستراتیژیه‌تی قۆناخی دوای داعش بكاته ده‌ره‌وه.
٥- له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری ته‌واوی شه‌ڕی دژی داعش له سووریا و عێراق و كوردستان بكه‌ین، راشكاوانه ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، كه به‌ره‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، له شه‌ڕه‌كه‌دا ته‌نیا له كوردستانی باشوور براوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یه و له به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق و ته‌واوی سووریادا جێگه پێیه‌كی ئه‌وتۆی نییه. له به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقدا ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك سوپای عێراق رێكبخاته‌وه كه له نه‌فه‌سی شیعه‌گه‌رایی دووری بخاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه گوشار بخاته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ حه‌شدی شیعه دروست بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نفوزی ئێران به ئاستێك له‌ناو رای گشتی شیعه و حزب و لایه‌نه‌كانیان باڵاده‌سته كه حكومه‌تی عه‌بادی نه‌توانێت وه‌ك پێویست هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر عه‌بادی له‌مه زیاتر هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به گوشاری ئێران و له رێگه‌ی وه‌كیله‌كانی له‌ناوخۆی عێراقدا، كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیدا بكرێت، بۆیه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا چاوی له هه‌ندێك شت پۆشیوه، به‌ڵام له هه‌وڵی به‌ردوامیشدایه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژ له دوای رۆژ پێگه و نفوزی خۆی له عێراقدا زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ به شێوه‌یه‌كی جددیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقی دوای شه‌ڕی دژی داعش بكات.
٦- سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌و جوگرافیا ستراتیژییه بووه كه تێیدا به‌ته‌واوه‌تی شه‌ڕی داعشی به سه‌ركه‌توویی كۆتایی پێ هێناوه، ئه‌وا له دیدی ئێران و وه‌كیله‌كانیه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جوگرافیا ئیزعاجه‌یه كه نه‌یهێشتووه بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌وێته خزمه‌تی ئامانجی دروستكردنی هیلالی شیعه‌وه، بۆیه ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به رێگه‌ی وه‌كیله‌كانی له ناوخۆی كوردستان كه په‌كه‌كه‌یه و به‌شێكی حه‌شدی شیعه له عێراق، جۆرێك له ناسه‌قامگیری له كوردستان دروست بكات، یان به‌شێك له كوردستان داگیر بكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پشكی شه‌ڕ له قۆناخی دوای داعش مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵی له نێوان حه‌شدی شیعه و په‌كه‌كه دروست كردووه، به‌ڵكو ئێستا په‌كه‌كه به شانازییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان به‌شێكن له حه‌شدی شیعه و له یه‌ك سه‌رچاوه‌شه‌وه مووچه و پێداویستییان بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه سیناریۆی ئێستای شه‌ڕه‌كه بریتی بێت له‌وه‌ی چۆن سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا ده‌گۆڕێت بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی به‌وه‌كاله‌تی ئێران ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری كوردستان تێكبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تی شانازی به‌سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه نه‌كات، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ره‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش وه‌ك تیرۆریستانی داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌وجا له ژێر هه‌ر په‌ره‌ده‌و بیانوویه‌كدا ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌م خاڵانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاراسته‌ی شه‌ڕی دژ به داعش، خه‌ریكه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی شیعه دژی سوننه و پشتگیری رووسیا له‌به‌ره‌ی شیعه بۆ پیشاندانی باڵاده‌ستیی خۆی وه‌ك زلهێزێك له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه ستراتیژیه‌تێك دابڕێژن كه پێویستیان به رووسیا نه‌بێت و به‌ره‌ی ئێران وه‌كیله‌كانیشی كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، قۆناغێكی دیكه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێبكه‌ن.




