٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

تەنیا ئاکەپە دەتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات

سەرچاوە: KDP.info

نووسەر" محەمەد ئوجاقتان

سەرچاوە" ستار

رەنگە زۆر کەس ولایەن هەبن کە شەرت بەندی و ئیدیعا لە سەر مانشێتی ئەم بابەتە بکەن. مومکێنە سیاسەتەکانی ئاکەپە بە دڵی ئێمە یا بە دڵی هەر هەمووی کۆمەڵگە نەبن. رەنگە ئێمەیش بە گشتی لە دژی ئەم سیاسەتانەی ئاکەپە بین. بەڵام بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد و چارەسەر کردنی پرسی پەکەکە تورکیا تەنیا یەک شانسی هەیە و ئەویش ئاکەپە و دەسەڵاتی ئاکەپەیە.

پرسی کورد کە بە هۆی سیاسەتی نکۆڵی کردنی چەندین ساڵە بووەتە پرسی هەرە سەرەکی تورکیا، سەرەڕای هەر هەمووی ریسک و مەترسییە سیاسییەکانی، دەسەڵاتی پارتی داد و گەشە پێدان بۆ چارەسەر کردنی ئەم پرسە بە شێوەیەکی جدی دەستی خۆی خستووەتە ژێر بەردێکی یەک جار گەورەوە و هەر بۆیە ئاکەپە ناوی خۆی وەکو یەکەمین پارتی کە توانیویەتی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد سەرەڕای هەر هەمووی ئاستەنگییەکان هەنگاوی ئەرێنی بنێت تۆمار کردووە و ئەمە شتێکی زۆر گرنگ و سەرنج راکێشە بۆ مێژووی هاوچەرخی تورکیا.

پێویستە بزانرێت کە ئەم پرسە وەکو ئەوەی کە رۆشنبیر و سیاسەتمەدارە لیبراڵەکان سەیری دەکەن یا وەکو ئەوەی کە پەکەکە دەڵێت بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت.  پێویستە ئەو کەسانە کە بە پشتگیری پەکەکە لە نێو تورکیادا دەست بە نووساندنی مانیفستۆی دیموکراسی دەکەن باش بزانن کە تورکیا هێشتا وڵاتێکە کە رۆژانە چەندین کەسی لە لایەن پەکەکەوە دەکۆژرن و ئەم کۆشتنانەیش کاریگەرییەکی یەکجار زۆر لە سەر رای گشتی وکۆمەڵگە دەکەن هەر بۆیە ناتوانن بەو جۆرە بیر بکەنەوە کە تورکیا و رای گشتی تورکیا داخ لە دڵ نییە و بە ئاسانی دەتوانن پرسی کورد چارەسەر بکەن.  چوونکە ئەگەر بێتۆ بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد یا هەنگاو نان بۆ چارەسەر کردنی ئەم پرسە ئێش و ئازارەکانی کۆمەڵگە رەچاو نەکەین ئەوا هەر هەنگاوێک کە بنرێت دەبێتە هۆکاری زیاتر کردنی رەق و کینی کۆمەڵگە و لە کۆتاییدا هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

ئەو ئاکەپەیە کە لەم دواییەدا لە لایەن رۆشنبیرە نزیکەکانی پەکەکەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت کە ئاکەپە خەریکە دەکەوێـتە سەر رێگای مەهەپە و سەبارەت بە پرسی کورد سیاسەتی مەهەپە پەیڕەو دەکات، بە هۆی ئەوەیەوە کە بە بێ رەچاو کردنی مەهەپە و جەهەپە و سیاسەتەکانی ئەوان سەبارەت بە پرسی کورد سەرەڕای هەنگاوەکانی چارەسەری دەستی بە پەیڕەو کردنی سیاسەتێک کردووە کە هەر هەمووی پێکهاتەکانی تورکیا دەگرێتە نێو خۆیەوە و هیچ متمانەیەکیش بەو فکرو فانتێزیانەی کە بە هیچ شێوەیەک ناخرێنە بواری کرداییەوە ناکات.

لە کاتێکدا کە سەرۆکی ئاکەپە وسەرۆک  وەزیری تورکیا بۆ نانی هەر جۆرە هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد رەزامەندی هەرهەمووی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی وەرگرتووە، بەڵام لە بەرامبەردا رۆشنبیرە لیبراڵەکان دەڵێن کە ئاکەپە لە ئایدئۆلۆژیایەکی ئیسلامییەوە گەڕاوەتەوە و رووی لە ئایدئۆلۆژیایەکی رەگەزپەرەستی کردووە.
پێویستە ئەو رۆشنبیرە لیبراڵانە باش بزانن کە ئاکەپە یا سەرۆک وەزیری تورکیا لە هەڵومەرجی هەنۆکەییدا ناتوانێت لە لایەکەوە بە گەرمی پێشوازی لەو کەسانە بکات کە لە سەر چیاکان ئەو کەسانەی کە چەکیان بە دەستە و منداڵەکانی تورکیا دەکۆژن بە باوەش دەگرن بکات و دڵی رای گشتی کۆمەڵگە لە خۆی تووڕە بکات و لە لایەکی دیکەیشەوە پرسی کورد چارەسەر بکات، لە بەرامبەردا ئاکەپە و ئەردۆغان بە رەزامەندی رای گشتی کۆمەڵگەی تورکیا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد هەنگاو دەنن و لە بەرامبەردا رۆشنبیرە لیبراڵەکان و پەکەکە وکەسە نزیکەکانی پەکەکە لە خۆی تووڕە دەکات. ئەمە واتا ئەوە ناگەینێت کە ئەردۆغان یا ئاکەپە لە ئایدئۆلۆژیای خۆیان هەڵگەڕانەتەوە بەڵکۆ واتای ئەمەیە کە بە پێ رەزامەندی زۆرینە و تووڕە کردنی کەمینە هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی پرسی کەمینە دەدات

هەواڵی پەیوەندیدار