شاسوار و جوامێره‌كانى نیشتمان؛ (بارزانى له مهاباد و پێشمه‌رگه له كۆبانێ)

سه‌ربه‌ست ساڵح
له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین به ناوى فره‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕووى هێزى جیاواز ده‌بینه‌وه، هه‌ربۆیه پێویستمان به هۆشیارییه‌كى زیاتریش هه‌یه تا له گۆشه‌نیگا و ره‌هه‌ندى جیاوازه‌وه چه‌مك و ئایدۆلۆژیاكان هه‌ڵبسه‌نگێنین، ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ هێزگه‌لێك رووناكیى درووشمه‌كانیان بیناى به كوێر ده‌به‌خشنه‌وه، زرینگه‌ى به‌ڵێنه‌كانیان ده‌گه‌نه قووڵایى ناخ، جوانترین و سه‌ره‌نجڕاكێشترین دروشمه‌كانى دنیا ده‌هێنن بۆ ئه‌م نیشتمانه لێ هۆكار و ئامرازه‌كانى پراكتیزه‌كردنى نا!!. لێره‌وه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رى (نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى) سه‌رئاوه‌ڵا و كراوه بن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگى به‌رده‌وام، بۆ ئه‌وه‌ى وردتر و روونتر دابه‌زینه قووڵاییى كایه و دیارده‌كانه‌وه، لۆچه‌كانى دروشم و به‌ڵێنه‌كان باشتر بپشكنین و رووناكییان بخه‌ینه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى رای گشتى كوردستان باشتر لێیان به ئاگا بێت.
شاسوار و جوامێره‌كانى نیشتمان، گوفتار و ره‌وتاریان وه‌ك یه‌كه، مسته‌فا بارزانى و یاوه‌ران و ئه‌فسه‌رانى كورد له باشوورى كوردستانه‌وه، له ساته‌وه‌ختێكى مێژوویی‌دا بوونه ده‌سته‌چیله‌ى شۆڕش بۆ كۆماری كوردستان له مهاباد، نه كه‌س به دوایدا ناردبوون، نه هیچ كه‌س ئه‌وانى به میوان و بێگانه ده‌زانى، ئه‌وان جوامێر و شاسوارى نیشتمان بوون، ئامانجى یه‌كه‌م و كۆتاییى بارزانى و یاوه‌رانى خزمه‌تكردن بوو به كۆماری كوردستان، نه هیچ ده‌وڵه‌تێ ئه‌وانى راسپاردبوو تا له باشوورى كوردستانه‌وه بچنه مهاباد بۆ پشتیوانیى كۆمار، نه له‌سه‌ر داواى هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش له كۆمار كشانه‌وه، پاڵنه‌رى چوون و به‌شدارى له كۆماری كوردستاندا بڕوابوون بوو به ئازادى و سه‌ربه‌ستىی خه‌ڵك و خاكى كوردستان. ئه‌م ساته مێژووییه مه‌غزاو ده‌لاله‌تى قووڵ و فره‌ڕه‌هه‌ندى هه‌یه، گرینگ و پڕبایه‌خه مێژوونووسانى ئێمه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌م وێستگه گرینگه‌ى مێژوو بكه‌نه‌وه، به میتۆدى زانستى مێژووى نوێ بینووسنه‌وه، ئه‌م وێستگه‌یه‌ى مێژوومان رووداوێكى ساده و راگوزه‌ر نییه پێویستى به لێڕامان و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاتر و شیكردنه‌وه‌ى ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانى ئه‌م كرده‌یه هه‌یه.
پێشمه‌رگه له كۆبانێ، مێژوو خۆى دووباره ده‌كاته‌وه، له سه‌ده‌ى بیستویه‌ك و هه‌زاره‌ى سێیه‌میشدا هێشتا شۆڕشى خه‌ڵكى كوردستان له پێناو ئازادى و رزگاریدا به‌رده‌وامه و نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌وارى ئارامى و دڵنیایی، وه‌لێ شۆڕشگێران پشوو ناده‌ن تا گه‌یشتنه كه‌نارى ئارامى.
له دواى هاتنى هێزه تاریكپه‌رسته‌كانى (ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق وشام-داعش) و هێرشى ناڕه‌وا و داگیركه‌رانه‌یان بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاواى كوردستان، به‌تایبه‌ت هێرش و په‌لاماردان و وێرانكردنى شارى كۆبانێ، (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كان كوردستان، له‌ژێر رۆشنایى باوه‌ڕبوون به یه‌كێتى و یه‌كپارچه‌ییى خاكى كوردستان، فه‌رمانی كرد به چوونى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ رۆژئاواى كوردستان، چوونى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ رۆژئاوا له‌سه‌ر خواست و به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى كوردستان بوو، وه‌ك هه‌ماهه‌نگى و پشتیوانىی خه‌ڵك و هێزه‌چه‌كداره‌كانى رۆژئاواى كوردستان، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان سنوورى ده‌ستكرد و داسه‌پاوى سێ ده‌وڵه‌تى بڕى و ئه‌ركه‌كانى وه‌ك خۆى به‌جێگه‌یاند، پاش رزگاركردنه‌وه‌ى شارى كۆبانێ و ته‌واوى ناوچه كوردییه‌كان، به مۆڕاڵێكى به‌رزى نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ناوچه‌كانى خۆى، هێزى پێشمه‌رگه ئه‌و چه‌ك و جبخانه و خۆراك و پێداویستییه پزیشكیه‌كیانه‌ى بردبوونى به‌خشینیه خه‌ڵكى ئازادكراوى رۆژئاواى كوردستان. ره‌فتار و ره‌وتارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وانه‌یه‌كه بۆ هێز و لایه‌نى سیاسى دیكه، تا له پێشمه‌رگه‌وه وانه‌ى به‌رزى ئه‌خلاقى شۆڕشگێڕى و مۆڕاڵى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى كوردستانى فێر ببن.




