ده‌وڵه‌تی كوردستان و عێراقی موه‌حه‌دی دوێنی

نه‌دا مێرگه‌سۆری*
دوای تێپه‌ڕبوونی(96) ساڵ به‌سه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانیاییه‌كان و دوای به‌سه‌رچوونی زیاتر له یه‌ك سه‌ده به‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی(سایكس پیكۆ)ی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و رووسیای قه‌یسه‌ری، كه به هۆیه‌وه هه‌ستان به دابه‌شكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌و ناوچانه بكه‌ن به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌زۆر دابه‌شی سه‌ر عه‌ره‌ب و فارس و توركیان كرد، ئا له‌و كاته‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییانه‌ی كه مافیان به زۆر پێشێل كرا و بوونه قوربانی مه‌رام و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كانی ئه‌و كاتى براوه‌ی یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانی، خێروخۆشییان به خۆیانه‌وه نه‌دیت و كه‌وتنه به‌ر سیاسه‌تی ته‌همیشكردن و كوشتن و قڕكردن و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی شوناس و مێژوو و كولتوور.
یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییانه‌ی له‌سه‌ر خاكی باب و باپیرانی خۆی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و فارس دووچاری كپكردن و سڕینه‌وه‌ی شوناسه‌كه‌ی بوو، نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، به عه‌ره‌ب و ته‌تریك و ته‌فریس كرا، خاكه‌كه‌ی به‌زۆر لكێنرا به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێستا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، چ جه‌سه‌دی، چ ده‌روونی، چ سیاسی، چ رۆشنبیری، چ كۆمه‌ڵایه‌تی و چ ئابووری مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.
(96) ساڵه عێراقی موه‌حه‌د به زۆر پێكه‌وه لكێنراوه، نه‌ته‌وه‌كان به‌زۆر تێكه‌ڵی یه‌كتری كران، ناچار كران هه‌موویان به عه‌ره‌بی و وه‌ك عه‌ره‌ب بیر بكه‌نه‌وه، ماف و ئازادییه‌كانیان پێشێل كران، سیسته‌مه یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كانی حوكمڕانی له عێراق هه‌موویان به جۆریك له جۆره‌كان مافی گه‌لی كوردیان پێشێل كرد.
نه‌ته‌وه‌ی كورد نه هیچ خێری له حوكمی پاشایه‌تی وه‌رگرت نه له حوكمی كۆماری، له هه‌ر پێنج عه‌هده‌كه‌ی كۆماری عێراقیش له نێوان ساڵانی(1958) تاكو(2003)ه‌و و پێش رووخانی رژێمی به‌عس و نه‌مانی سه‌ددام حوسینی دیكتاتور، نه خیری له (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) بینی نه له (عه‌بدولسه‌لام عارف) و (عه‌بدولره‌حمان عارف) و نه له (حه‌سه‌ن به‌كر) و (سه‌دام حوسێن). جگه له ماڵوێرانی و ئاواره‌یی و ئه‌شكه‌نجه‌وجینوساید و ئه‌نفال و كیمیابارانكردن هیچیان بۆ كورد پێنه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م و ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی و پێشێلنه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ژێرده‌سته‌نه‌بوون، رێكخراوی(عصبه الامم) و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان دانا و به سه‌دان رێككه‌وتنامه‌ی دوولایه‌ن و چه‌ندین لایه‌نه‌یان واژۆ كرد، نققه‌یان لێوه نه‌هات و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاراییه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد، بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
(له (2003)ه‌و دوای نه‌مانی رژێمی و به‌عس و سه‌رله‌نوێ كه‌وتنه سه‌رپێی عێراق، ئومێدێك بۆ كورد دروست بوو، بۆیه به ئاره‌زوومه‌ندانه و به یه‌كرێزی چووه‌وه به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌بێك و ده‌نگێك، عێراقێكی دیموكراسی دروست بكه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بنیات نرابێت.
حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌ستووری عێراق دانران و به زۆرینه‌ش ده‌نگ به ده‌ستووری ساڵی(2005) درا.
كورد ستوونی سه‌ره‌كیی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی عێراقی ئێستا بوو، ئه‌و عێراقه‌ی كه جارێكی دیكه له‌دایك ده‌بوویه‌وه، به داخه‌وه به نیوه ئیفلجی له‌دایك بوویه‌وه. چونكه نه‌یتوانی كورد، كه ستوونی سه‌ره‌كیی سه‌رپێخستنه‌كه‌ی بوو، رازی بكات و نیه‌تی پاكی خۆی پیشانی كورد بدات.
هه‌مدیسان سیاسه‌تی په‌رواێزخستن و به ده‌ره‌جه دوو سه‌یركردنی كورد ده‌ستی پێكرده‌وه، تا كار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی(2014)و به بڕیارێكی زاره‌كی و دوور له یاسا و ده‌ستوور و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وسای عێراق(نووری مالیكی) بودجه و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێم بڕدرا، ئه‌م بڕیاره ناده‌ستوورییه‌ش له كاتێكدا دابوو كه به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و تاكڕه‌وانه‌ی مالیكی و به‌هۆی پاشه‌كه‌شه‌كردنی سوپای ده‌وڵه‌تی عێراق له مووسل، كوردستان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیروریستی سه‌رده‌م ده‌بوویه‌وه.
به‌داخه‌وه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت و له سه‌رده‌می(حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراقیش هه‌مان سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی كورد په‌یره‌و ده‌كرێت و، هێشتایش بودجه و قوتی خه‌ڵك و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و بگره شایسته دارییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمیش له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه، بگره ده‌یانه‌وێت به‌شی هه‌رێمیش له ده‌واوده‌رمان ببڕن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق له كوردستان نیشته‌جێن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رۆژانه بریندارانی شه‌ڕی رزگاركردنی مووسل له سوپا و سیڤل له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و پێویستیان به ده‌واوده‌رمانه.
ئا ئه‌مه‌یه سیاسه‌ت و عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌زۆر پێكه‌وه لكێنراو. جا بۆیه كاتێك پرسی به فه‌رمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك دێته په‌رله‌مانی عێراق، شتێكی ئاساییه كه هه‌موو عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان به‌بێ گوێدانه جیاوازی مه‌زهه‌ب و ئایدیا، كۆده‌نگ ده‌بن و ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێكی به په‌له‌ی نایاسایی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی له دانیشتنی ژماره(22)ی ساڵی سێیه‌م، فه‌سلی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق و له رێكه‌وتی(1/4/2017) سه‌باره‌ت به هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك درا، رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تكردن و عه‌قڵیه‌تی كه‌سه سیاسییه‌كانی عێراقمان پێ نیشان ده‌دات و هه‌مدیسان پێمان ده‌ڵێت، ئه‌و ته‌وافوق و شه‌راكه‌ته‌ی، عێراقی له‌سه‌ر بنیات نرایه‌وه، ئه‌م جاره‌شیان پێشێل كرا و سیسته‌می زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی جێبه‌جێ كرا، له لایه‌كیشه‌وه به گوێچكه‌ی هه‌ندێك له هه‌ڤاڵه هاوخوێنه‌كانمانی چرپاند كه ئه‌و عێراقه‌ی كه جارجاره بۆی شل ده‌كه‌ن و دڵتان نایه‌ت دڵی بڕه‌نجێن و پێتان وایه به‌غدا باشتر له هه‌ولێر چاره‌سه‌ری كێشه كوردستانییه‌كان ده‌كات و پێتان وایه تاكه خه‌مخۆری هاوڵاتی كوردستان، ته‌نیا عێراق و حكوومه‌تی عێراقه، ئه‌وا دیسان به بیری هێنانه‌وه كه كورد شوێنی له عێراق نابێته‌وه.
كێشه عه‌قڵیه‌تی سیاسییه له لای كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كه‌سه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی، ئه‌م عه‌قلیه‌ته (96) ساڵه نه‌گۆڕاوه و سێ(96)ی دیكه‌ش بڕوا ناگۆڕدرێت. بۆیه كورد هه‌موو سیسته‌م و حوكم و شێوه‌كانی به‌ڕێوه‌برنی ده‌وڵه‌تی عێراقی تام كردووه، به‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ش كه فیدراڵیه‌ته، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته به‌ڕیوه‌بردنه‌ی له به‌غدا هه‌یه و پێشیلكردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا، نه‌یهێشت كورد تامی خۆشییه‌كانی فیدراڵه‌تیش بكات و تینویه‌تی كوردی پێنه‌شكا، بۆیه فیدراڵیه‌تیش فه‌شه‌لی هێنا. پاشكۆبوونی به‌غدا جگه له نه‌هامه‌تی هیچی بۆ ئێمه نه‌هینا، بۆیه بڕیاردان له مافی چاره‌نووس باشترین رێگه‌یه بۆئه‌وه‌ی تامی ده‌وڵه‌تبوون بچێژین.
ئێستایش كه بابه‌تی ڕاپرسی(Referendum) وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی دیموكراسیه‌تی ناراسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان هاتۆته ئاراوه و لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی بۆ دانراوه له لایه‌ن هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كیی كوردستان و ده‌یانه‌وێت به هاوبه‌شی هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی كوردستان و به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوتووی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و كورد بگه‌ینه كه‌ناری ئارامی، ئه‌وا هیچ بیانویه‌ك بۆ هیچ كه‌س و پارت و ده‌وڵه‌تێك نامێنی بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازه، چونكه ڕاپرسی مافی چاره‌نووسی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ولی و له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ده‌ولی و ئیقلیمی، بۆ نموونه یه‌كێتیی ئه‌فریقی(اتحاد الافریقی) و بڕیاره ئیستیشارییه‌كانی دادگای عه‌دلی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و هه‌رێمانه‌ی بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت و له لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری فوقه‌هائی رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌ت (جۆرج بیردۆ) و (دونكین ماری) و (شابس) و (فودال) به ئامرازێكی چالاك و یاسایی و شه‌رعی داده‌نرێت بۆ ده‌ربڕینی ئیراده‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بن ده‌ست.
ئه‌مه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه ڕاپرسی چه‌مكێكی رۆژئاواییه و هه‌رێمی كوردستانیش به پشتبه‌ستن به شوێنی ستراتیجی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی خۆی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و بوونی سامانی سروشتی و سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی خۆی به رووی رۆژئاوا و به نه‌ته‌وه جیاوازه‌كه‌ی خۆی و بوونی به ده‌وڵه‌تێكی تاقانه‌ی كوردی، جیاواز له عه‌ره‌ب و تورك و فارس، بڕوا ناكه‌م رووبه‌ڕووی دژایه‌تیكردنی زۆر زه‌ق ببێته‌وه. عێراقی موه‌حد دوێنی رۆیشت، ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌ڕێوه‌یه، بۆیه كاتیه‌تی كه كورد بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كه بدات و ببێته ده‌وڵه‌تێكی نوێ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق*




