عادل موراد له‌بری كێ رازی نییه؟

كه‌ریم قادر
له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به هه‌وڵی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی خۆشحاڵ و ئاماده‌ن بۆ شاندانه به‌ر ئه‌ركی قۆناغه‌كه. هاوكات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه دروستییه‌كانی دایه بۆ رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان. عادل مورادی پۆست و ئه‌رك دیار له نووسینێكدا به‌ناونیشانی" رازی نابین..." كه له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی كوردزمان بڵاوبۆته‌وه، هه‌ر چ كه‌رب و كینه‌ی شه‌خسیی هه‌یه به‌م پێشكه‌وتنه نیشتمانییه هه‌ڵده‌ڕێژێ. بێ له‌وه‌ش ده‌یه‌وێ ویستی خۆی، كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه فه‌رمانی ناحه‌زانی كاری هاوبه‌شه، به خواست و ویستی ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتی گرێ بدات. بۆیه به‌ر له هه‌ر كه‌سێكی دی مافی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه دژی ئه‌م نووسینه بوه‌ستنه‌وه، نه‌خاسمه كاتێك داوای سنووردانان بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كاری نیشتمانی ده‌كات.
نووسینی ئه‌و كه‌سه شوێن و هه‌ڵوێست دیاره! وه‌ك نووسینه‌كانی دیكه‌ی شایه‌نی لێكدانه‌وه نییه، چونكه ئاو له ئاشێك ده‌كات، كه ئاشی خه‌ڵكی كوردستان نییه و له‌ئاوازێك ده‌خوێنێ له‌گه‌ڵ ئاوازی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نایه‌ته‌وه، له هه‌مانوه‌ختدا كۆمه‌ڵێك پرسیار دروست ده‌كات.
ئایا گرێدانی ویسته كه‌سییه‌كان به خه‌باتی یه‌كێتی جێی قبوڵی ئه‌ندام و كادیرانی ئه‌م حزبه‌یه؟ ئایا ویست و خواستی ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتی دژایه‌تیكردنی مافی گه‌لی كوردستانه؟ ئایا مافدان به خه‌ڵك بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆی مه‌شغولكردنه؟ ئه‌رێ به‌راست زه‌مینه‌سازی و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نه‌كراون یا به مه‌به‌ست و بۆ چه‌واشه‌كاری فه‌رامۆشیان ده‌كات؟ ئایا وه‌ستانه‌وه دژی مافی ریفراندۆم و پاساو هێنانه‌وه بۆ پیاده‌نه‌كردنی ئه‌و مافه جێی قبوڵی خه‌ڵكی كوردستانه؟ ئایا خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان رێ به‌وه‌ها كه‌سێك ده‌ده‌ن سوكایه‌تیان پێ بكات؟
ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و پێشكه‌وتنه، كه له مێژوودا یه‌كه‌مجاره كوردستان پێی گه‌یشتووه، كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه سه‌رده‌میانه( ریفراندۆم) نه‌بێت، ده‌بێ كه‌ی كاتی بێت؟ ئایا بوه‌ستین تا ناحه‌زان خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه؟
نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه بوه‌ستم، چونكه بۆ من و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان مه‌به‌سته‌كه‌ی ئاشكرایه، كه له‌بری كێ و بۆ رازیكردنی كێ نووسراوه، بۆیه له كورتی ده‌یبڕمه‌وه و كۆتایی پێده‌هێنم. ئه‌وه‌ی كورد بێت و له خه‌می ئاینده‌ی كوردستان بێت، ده‌بێ وانه و په‌ندێكی له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق( ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان) وه‌رگرت بێت، كه ئه‌وانه( براكانمان! كه له‌مێژه مێشكمان پێێ وڕوكاس كراوه) هه‌ر كاتێك ده‌ستیان بڕوات، ئه‌وه‌ی رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام بۆی نه‌كرا بیكات، ئه‌وان بێ سێ و دوو ده‌یكه‌ن.
به مانایه‌كی دی مافی گه‌لی كوردستانه به‌پێی پێشكه‌وتنه‌كانی ژیانی سیاسی بڕیاری خۆی بدات، نه‌ك خۆبه‌ستنه‌وه به دروشم و په‌یوه‌ندییه‌ك، كه له مه‌ینه‌تی و كاولكاری زیاتر هیچی دیكه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان نه‌بووه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرین، كه شێوازی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و به‌غدا ده‌قی كتێبی ئاسمانی نین تا نه‌توانرێ یا كوفر بێت ده‌ستكاری بكرێ، چونكه په‌یوه‌ندی جۆرێكه له‌گرێبه‌ستی و مافی هه‌ردوولایه‌نه به‌هاوبه‌شی یا به‌ته‌نێ بڕیار له پێداچوونه‌وه یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه و گۆڕینی بدات. بۆیه له‌م سۆنگه‌وه ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێ، ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ت و كاری خۆیاندا بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك دایڕێژنه‌وه و ده‌ست به‌كاربنه‌وه، كه له ئاست ئه‌و پێشكه‌وتنانه بێت كاروانی خه‌باتی دورودرێژ پێی گه‌یشتووه، نه‌ك ویست و خواستی كه‌سی، كه له ئاستی میللی و حزبیدا له‌گه‌ڵ ویستی زۆرینه ناگونجێت.




