٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كاك جەمیل بایك، پارتی‮ ‬شنگالی‮ ‬لە داعش ستاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەحموود محەممەد‮ ‬
زۆرجار لە شەڕێكدا هەلومەرجەكان هاوكار نابن و پاشەكشێی‮ ‬كاتی‮ ‬یاخود شكانیش روودەدات،‮ ‬بەڵام بە پلان و هێز و توانایەكی‮ ‬نوێوە بەرەنگاری‮ ‬دوژمن دەبیتەوە و سەركەوتوو دەبیت‮. ‬
ئەوەی‮ ‬لە شنگال روویدا،‮ ‬نەخوازراو بوو،‮ ‬بەڵام روویدا،‮ ‬لە زۆر شەڕی‮ ‬گەورەدا دەوڵەت هەبوون سەرنەكەوتوون بەڵام تەسلیمی‮ ‬دوژمنیش نەبوون و دواتر تۆڵەی‮ ‬كراوەتەوە‮. ‬ئەگەر‮ (‬كاك جەمیل و كاك رەزا و كاك مراد‮) ‬نەختێك خۆیان زەحمەت بدەن و مێژووی‮ ‬چەند وڵات و چەند شەڕێك لە ئەوروپا و له ئاسیا بخوێننەوە،‮ ‬زۆر بابەتی‮ ‬لەم چەشنەیان دێتە بەرچاو‮. ‬
بەڵێ كارەساتێك لە شنگال روویدا،‮ ‬بەڵام پەیمان درا و شنگال ستێندرایەوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬شنگال تەواوی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬بەجێی‮ ‬هێشتبوون،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە لە داعشی‮ ‬پاككردنەوە‮.‬
دەبوایە كاك جەمیل ئەو هەموو سەركەوتنانەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەر لە خانەقین و جەلەولاوە تا كەركووك و مەخمور و دەشتی‮ ‬نەینەوا،‮ ‬نادیدە نەگرتبایە و تەنیا باسی‮ ‬شكانێكی‮ ‬نەكردایە‮! ‬هەرچەندە ئەویش و حزبەكەشی‮ ‬قەت چاوی‮ ‬بینینی‮ ‬سەركەوتن و پێشكەوتنەكانی‮ ‬حزب و پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانیان نەبووە و لەمەو دواش چاوەڕوان ناكرێت لە رابردوو و ئێستایان باشتربن‮.. ‬ئەگەر بەگوێرەی‮ ‬تیۆریەكەی‮ ‬هاوسەرۆكی‮ (‬كەجەكە‮) ‬بێت،‮ ‬كە ئەگەر هێزێك لە شەڕێكدا سەركەوتوو نەبوو،‮ ‬ئیتر پاش ئەوەی‮ ‬دوژمنەكەشی‮ ‬تێكشكاند و دەری‮ ‬پەڕاند مافی‮ ‬بەسەر ئەو شوێنەوە نامێنێ! دەبێ بەو بەڕێزە بڵێین‮: ‬خۆت و حزبەكەت لە كوێوە هاتوون و ئێستا لەكوێن؟ سەرتاسەری‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عەسكەریتان شكست و هەڵاتن بووە،‮ ‬دواتریش نەتان توانیوە نزیكی‮ ‬ئەو شوێنانەش ببنەوە كە لەشەڕدا شكاون و لێیان هەڵاتوون،‮ ‬كەواتە بە چ حەقێك تەدەخولی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬باكوری‮ ‬كوردستان دەكەن كە سەدان كیلۆمەتر لێی‮ ‬دووركەوتونەتەوە و هەڵاتوون و لە شوێنێك گریساونەتەوە كە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬شوڕشگێڕی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە پێناوی‮ ‬رزگاركردنیدا دەیان ساڵ شەڕی‮ ‬بۆ كردووە و قوربانی‮ ‬بۆداوە و ئازادی‮ ‬كردووە،‮ ‬لە كاتێكدا ئێوە ناوتان لە كولەكەی‮ ‬تەڕیشدا نەبووە؟‮!‬
كەواتە ئێوەش بۆتان نییە باسی‮ ‬ئامەد و جزیرێ و وان و گەڤەر و‮... ‬هتد بكەن،‮ ‬چونكە نە لەشەڕ‮ ‬و نە لە سیاسەتدا سەركەوتوو نەبوون و شكاون و لێیان هەڵاتوون‮. ‬ئەوەی‮ ‬تۆ و هاوكارانت‮ "‬رەزا ئاڵتون و موراد قەرەیلان‮" ‬دەیڵێن تەنیا و تەنیا خاڵ بەخاڵی‮ ‬شەڕی‮ ‬بە وەكالەت و رێگاگرتنە لە پێشكەوتنەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوان زیرەكن و بە ئێوەی‮ ‬دژ بەكوردی‮ ‬دەكەن‮!‬
ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان خەریكی‮ ‬شتی‮ ‬گەورەین و ئێوە خەرێكی‮ ‬شتی‮ ‬بچوك،‮ ‬ئێمە خەریكی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانین و ئێوە خەریكی‮ ‬كانتۆن و جیاكردنەوەی‮ ‬شار و شاخەكانی‮ ‬كوردستانن‮. ‬ئێوە مادام موهیممەتان بوەتە بەرگری‮ ‬لە توركیا و عێراق و ئێران و سوریا،‮ ‬خۆ حكوومەتەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئەم چوار وڵاتە زۆر بەتواناتر لە ئێوە پارێزگاری‮ ‬لە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬وڵاتەكانیان دەكەن‮. ‬پرسیار لێرەدایە‮: ‬ئەو هەموو كوڕ‮ ‬و كچە گەنجەی‮ ‬كورد بۆ بەكوشت دەدەن و چۆن خەڵكی‮ ‬باكوری‮ ‬كوردستان لێتان قبوڵدەكەن،‮ ‬ئایە پڕۆژە و ئەجێندای‮ ‬ئێوە لە پڕۆگرام و ئەجێندای‮ ‬ئەو ولاتانە باشترە؟ لە موئەسەساتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬ئەو وڵاتانە دڵسۆزترن بۆ دەسەڵاتەكانیان‮.!‬
رەزا ئاڵتون گوتەنی،‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دروست دەكەن‮! ‬ئەدی‮ ‬هەر ئێوە نەبوون باسی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستانتان دەكرد كە لە هەر چوار پارچە پێك بێت و حزب و لایەنەكانی‮ ‬دیكەتان بە پاشڤەرۆ لەقەڵەم دەدا كە باسی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬و فیدراڵیان دەكرد؟ ئێستا كە خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەلومەرجەكان بە لەبار دەزانن و زەمینەی‮ ‬سەربەخۆیی_یان سازكردوە،‮ ‬بۆ بوونەتە دڕكی‮ ‬بەرپێی‮ ‬ئەم پێشكەوتنە و هاتنەدی‮ ‬ئاواتی‮ ‬لە مێژینەیان؟ راستە وەكو میزی‮ ‬حوشتر بەرەو دواوە گەڕاونەوە،‮ ‬بەڵام هێزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە پێشڕەوی‮ ‬دایە و بە ئێوە و ئاغاكانتان رێی‮ ‬لێ ناگیرێ.
كاك رەزا،‮ ‬باس لە گەمارۆی‮ ‬سەر بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دەكات‮! ‬خۆتان هەڵخەڵەتاندووە،‮ ‬ئەو كوڕ‮ ‬و كچە كوردانەی‮ ‬بۆ كوردایەتی‮ ‬و بەدەستهێنانی‮ ‬مافی‮ ‬نەتەوایەتییان چەكیان هەڵگرتووە هەڵمەخەڵەتێنن،‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬بە ئێوە و ئەوانەی‮ ‬باسیشتان كردوون گەمارۆ نادرێن‮. ‬
پارتی‮ ‬نە بڕیاری‮ ‬هەیە و نە پێویستی‮ ‬پێیەتی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬ئێوە لەناو بەرێت،‮ ‬یەكێك لە شتە باشەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەوەیە كە گرێی‮ ‬دەرونی‮ ‬نییە،‮ ‬چونكە بۆ بەدیلی‮ ‬هیچ حزب و لایەنێك دروست نەبووە،‮ ‬ئەوە خەڵكی‮ ‬دیكەیە خۆی‮ ‬رزگار نەكردووە لەو بەدیل بوونە و هەر لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنیانەوە ئەو گرێ دەرونیەیان هەیە‮. ‬مانەوە و نەمانەوەی‮ ‬حزبەكەتان پەیوەندی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬باكوری‮ ‬كوردستانەوە هەیە نەك ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬
زۆر سەیرە كاك جەمیل و سەركردایەتیی‮ ‬pkk باوەڕیان بە خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەكان نییە كەچی‮ ‬بەستنی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بە پێویست دەزانن‮! ‬بۆچی؟ بۆئەوەی‮ ‬هەرچی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بەدەست هاتووە و دروست كراوە هەڵوەشێتەوە لە دامودەزگاكانی‮ ‬شەرعی‮ ‬و‮ ‬یاسایی،‮ ‬لە جێگای‮ ‬ئەواندا دوو ئەنجوومەن دروست بكرێن‮: "‬ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسی‮" ‬و‮ "‬ئەنجوومەنی‮ ‬عەسكەری‮"... ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم و پەرلەمان و حكوومەت و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و تەواوی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬كە تاوەكو ئێستاpkk ‮ ‬ئیعترافی‮ ‬پێنەكردوون،‮ ‬لەكار بخرێن و جەنابیان بێنە سەر ئەو حازریەی‮ ‬كە بەخوێن و خەبات بەدەست هاتووە‮.!‬
هەر‮ ‬یەكەتان قسەیەك دەكەن‮! ‬تۆ دەڵێی‮: ‬بۆیە لە شنگالین تا خەڵكی‮ ‬شنگال خۆ بەڕێوەبەری‮ ‬دروست بكەن‮ (‬كە ئەمەیان پەیوەندی‮ ‬بە ئێوەوە نییە،‮ ‬ئەوە خەڵكی‮ ‬شنگال و هەرێمی‮ ‬كوردستانن بڕیار لێ دەدەن‮)‬،‮ ‬لەولاشەوە رەزا ئاڵتون راستییەكەی‮ ‬دەڵی‮ ‬كە هیچ پەیوەندی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬شنگالەوە نییە،‮ ‬دەڵێ‮: ‬بارزانی‮ ‬و پارتیمان گەمارۆداوە لە شنگالەوە تا مەخمور‮. ‬
هەڕەشەكانتان روون و ئاشكران و هەوڵەكانتان بۆ رێگا گرتنە لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام دڵنیابن بە هیمەتی‮ ‬كوڕ‮ ‬و كچانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬هەر لە لامەركەزی‮ ‬و ئۆتۆنۆمیەوە تا فیدراڵی،‮ ‬هەزاران شەهید و قوربانیان داوە،‮ ‬تەحەمولی‮ ‬كیمیا باران و ئەنفال و راگواستن و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و وێرانكردنی‮ ‬شار و لادێكانیان كردووە و سەربەرزانە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬مافەكانیان بەدەست هێناوە،‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لە هیچ شتێك درێغی‮ ‬ناكەن و سەركەوتووش دەبن،‮ ‬پەشیمانیش بۆ ئێوە و ئەوانەی‮ ‬دنەتان دەدەن دەمێنێتەوە‮. ‬


2‮ ‬ی‮ ‬نیسانی‮ ‬2017

هەواڵی پەیوەندیدار