عێراقی موه‌حه‌د و عه‌ره‌ب و دارخورما

نه‌دا مێرگه‌سۆری*
كه ساڵی (2003) و دوای رووخانی رژێمی به‌عسی عێراقی، پێكهاته‌ی كورد ئاره‌زوومه‌ندانه رۆیشتنه‌وه به‌غدا، بۆئه‌وه بوو، عێراقی دوای سه‌ددام بخه‌نه‌وه سه‌رپێ و به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ئاراسته‌ی بكه‌ن. حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌ستووری عێراق دروست کران و به زۆرینه‌ش ده‌نگ به ده‌ستوری ساڵی(2005) درا.
كورد ستوونی سه‌ره‌كیی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی عێراقی ئێستا بوو، ئه‌و عێراقه‌ی كه جارێكی دیكه له‌دایك ده‌بووه‌وه، به داخه‌وه به نیوه ئیفلجی له‌دایك بووه‌وه. چونكه نه‌یتوانی كورد، كه ستوونی سه‌ره‌كیی سه‌رپێخستنه‌كه‌ی بوو، رازی بكات و نیه‌تی پاكی خۆی پیشانی كورد بدات.
عه‌قڵیه‌تێكی سیاسی له لای كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كه‌سه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی هه‌یه، كه هه‌ر له دامه‌زراندنی عێراقه‌وه له بیسته‌كانه‌وه نه‌گۆڕاوه و نایه‌وێت بشگۆڕدرێت؛ دڵنیام تا عێراقی یه‌كگرتوو ماوه، هه‌رگیز و هه‌رگیز ناگۆڕدرێت، كه ئه‌ویش په‌رواێزخستن و به ده‌ره‌جه دوو سه‌یركردنی كورده.
سیسته‌می حوكمڕانیی عێراق، پاشایه‌تی بووبێت یان كۆماری، په‌رله‌مانی بوو بێت یان رئاسی، به ده‌ستی مه‌لیك فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م بووبێت یان مه‌لیك فه‌یسه‌لی دووه‌م، عەبدولكەریم قاسم بووبێت یان عەبدولسەلام یان عەبدولرەحمان، به‌ده‌ستی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بووبێ یان سه‌ددام، به‌ده‌ستی مالیكی بێ یان عه‌بادی، هیچ له هاوكێشه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ كوردستان و مافی گه‌لی كوردستان ناگۆڕدرێت، ئه‌و هه‌موو سه‌رۆكه‌ی عێراق رۆیشتن و هه‌ن، كه‌چی پشكی كورد ته‌نیا ئاواره‌یی و ماڵوێرانی و كوشتن و ئه‌نفال و بێسه‌روشوێنكردن و بودجه و قوتی خه‌ڵك بڕین و ته‌عریب بووه و، مافی كوردیان نه‌داوه.
دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر كوردیان هێنا، جارێكی تر له دانیشتنی ژماره(22)ی ساڵی سێیه‌م، فه‌سلی دووه‌می په‌رله‌مانی و له رێكه‌وتی(1/4/2017) به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا، عه‌ره‌بی شیعه و سوننه و توركمانه‌كان به تێكرا ده‌نگیان دا له‌سه‌ر هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومی له كه‌ركووك، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به زۆرینه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ده‌نگیان دا بۆ به‌فه‌رمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر داموده‌زگا حكوومییه‌كانی كه‌ركووك له رێكه‌وتی(28/3/2017).
ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی عێراق بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كورد و به یه‌كده‌نگیی شیعه و سوننه و توركمان كردی، بڕیارێكی ناده‌ستووریی دا، زه‌نگێكی ترمان له گوێچكه‌دا ده‌زرنگێنێتەوە و په‌یامێكی ترمان پێ ده‌داته‌وه، كه هه‌مدیسان ئه‌و ته‌وافوق و شه‌راكه‌ته‌ی، عێراقی له‌سه‌ر بنیات نرایه‌وه، ئه‌م جاره‌شیان پێشێل كرا و سیسته‌می زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی جێبه‌جێ كرا، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌شی به هه‌ندێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمه دا، ئه‌و عێراقه‌ی كه جارجاره بۆی شل ده‌كه‌ن و دڵیان نایەت دڵی بڕه‌نجێنن و پێیان وایه به‌غدا باشتر له هه‌ولێر چاره‌سه‌ری كێشه كوردستانییه‌كان ده‌كات و، پێان وایه هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌مخۆر نین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و تاكه خه‌مخۆری هاووڵاتی كوردستان، ته‌نیا عێراق و حكوومه‌تی عێراقه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ دیسان به بیری هێنانه‌وه كه كورد شوێنی له عێراق نابێته‌وه، گه‌ر دوێنێ تۆی ده‌كوشت و ئه‌نفال و كیمیابارانی ده‌كردی، ئه‌مڕۆ بودجه و قوتی خه‌ڵكت لێ دبڕێت و بڕیاری هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستانت بۆ ده‌رده‌كات و سبه‌ینێیش و داهاتوویش كاری سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر ده‌كات، بۆیه ئه‌و عێراقه موەحەده‌ی ئێستا، چ له رابردووه‌كه‌ی چ له ئێستا‌ی و چ له داهاتووه‌كه‌ی، ته‌نیا بۆ عه‌ره‌ب و دارخورمایه و، جێگه‌ی كورد و داربه‌ڕوو و مازووی لێ نابێته‌وه. ئه‌مانه‌ی من باسی لێوه ده‌كه‌م، ته‌نیا له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ جێگه‌یان ده‌بێته‌وه و قه‌در و قیمه‌تیان ده‌بێت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق*




