ئاڵا و هێز

د. چواس حه‌سه‌ن
(ھەمیشە کەرکووکییەکان لە ریزی پیشەوەی بەرگریی کوردایەتیدا بوون، ھەر کامێکیانم لەھەر کوێیەک بینیبێ، بە کوردپەروەرییە پاک و بێگەردەکەیدا ناسیومەتەوە).
ئاڵا و هێز دوانه‌یه‌كى له‌یه‌كدى دانه‌بڕاون. هه‌میشه به‌ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌ن، ته‌ریبن به‌یه‌كترى، بگرە تێک ئاڵاون، تا ئه‌وه‌ى ناكرێت ئاڵا بێ هێز هه‌ڵبدرێت، هه‌ر ئاڵایشه نوێنه‌ر و ناسنامه و به‌رجه‌سته‌كه‌رى هێزه.
گه‌شتى دوانه‌یى ئاڵا و هێز زۆر كۆنه، به‌رده‌وامه، بێ كۆتایه. قه‌ت له‌یه‌كترى جیا نه‌بوونه‌ته‌وه و نابنه‌وه. هه‌ڵكردنى ئاڵا بۆ کۆکردنەوەى هێز دەبێت، یه‌كه‌م كارى هێزى سه‌ركه‌وتوویش هه‌ڵكردنى ئاڵاكه‌یه‌تى. كاتێك هێز سه‌رده‌كه‌وێت، ئاڵاكه‌ى به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕۆییه‌كه‌یدا ده‌شه‌كێته‌وه، كاتێكیش ئاڵا ده‌شه‌كێته‌وه، ده‌زانین هێزى كێ گه‌یشته كوێ. قه‌ت نه‌بووه و نابێت ئاڵا به‌بێ هێز هه‌ڵبدرێت. قه‌ت نه‌بووه و نابێت ئاڵا به‌بێ هێز به‌رده‌وام بێت، قەت نەیشبووە هێز بەبێ ناسنامە و ئاڵا بەردەوام کۆ ببێتەوە.
ئه‌وه ئاڵایه ره‌مزى هێزه، به‌رجه‌سته‌ى هێزه. تیژ تیژ ده‌چێته چاوى هه‌ركه‌سێك و به‌توندى پێى ده‌ڵێت، ئەم هێزەیە لێره سه‌روه‌ره، فه‌رمانڕانه. ئاڵا سنوورى نێوان هێزه‌كان دیارى ده‌كات.
ڕێزى ئاڵاكان له ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕۆیى هێزه‌كانیاندا ئەوەندە گرینگ نییه، وەک له چوارچێوه‌ى قه‌ڵه‌مڕۆییەکانیاندا، ئاڵاكه‌ى چه‌ند شكۆداره؟ چه‌ند به به‌هایه؟
به‌هاى ئاڵاكان له ڕێزى دوژمن و نه‌یارانیه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو له ڕێز و خۆشه‌ویستى و ئینتماى لایه‌نگرانى هێزەکەیدایە کە به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات.
گرینگ نییه نه‌یارانمان ئاڵاكه‌مان ده‌سووتێنن، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه چه‌ند له‌ژێر په‌رچه‌مى ئه‌و ئاڵایه‌دا یه‌كڕیزین؟ چه‌ند بۆ ئه‌و هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌ى ئه‌و ئاڵایه نوێنه‌رایه‌تیى ده‌كات، دڵسۆزین؟ چه‌ند به شه‌كاوه‌یى ده‌یهێڵینه‌وه و تا كوێى ده‌گه‌یه‌نین؟
بۆیه وه‌ڵامى هه‌ره كه‌مه‌رشكێن بۆ سووتێنه‌رانى ئاڵاكه‌مان، خۆشه‌ویستیى پترى ئێمه‌یه بۆ ئه‌و هێزه‌ى (كوردستان) ئاڵاكه‌مان نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات.
كه‌واته پره‌نسیپه‌كه ئه‌وه‌یه:
من (هێز) لێره‌م كه‌واته ئاڵاكه‌م لێره‌یه... ئاڵاكه‌م لێره‌یه
كه‌واته من لێره به‌هێزم.




