بۆچی پەکەکە هێزیکی چەتەی نێودەوڵەتییە؟

وڵاتان هەرکات بیانەوێ پەلاماری کوردستان بدەن، پەکەکە بەکار دەهێنن، پەکەکەش ئامادەیە بەبێ هیچ بەڵگەیەک پەلاماری کوردستان بدات.
لە مێژووی پەکەکەدا هیچ حزب و لایەنێکی کوردستانی نییە پەکەکە پەلاماری نەدابێت، حزب نییە لە کوردستان پەکەکە کادیر و ئەندام و لایەنگرانی شەهید نەکردبێت، ئەوەتا لە ڕۆژئاوای کوردستان پەکەکە هەرچیی کادیر و ئەندام و تێکۆشەری حزب و لایەنەکانی تری کوردی هەیە ماڵیان دەسوتێنێ و دەیانکوژێ یان دەیانڕفێنێ و شوێنبزریان دەکات.
چاودێرانی دونیا دەڵێن: "پەکەکە بە هاوکاریی مالیکی و ئێران بۆ پەلاماردانی کوردستان ئامادە کراوە، بۆ دژایەتیکردنی کوردستانیش پەکەکە هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ"، پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکیان بۆ خۆدورگرتنه لە شەڕفرۆشی پەکەکە، بەڵام پەکەکە تفەنگی خیانەتی بەدەستە و شەڕ بە هەموولایەک دەفرۆشێ، ئەو ڕاستییەش هەموو هێزە جیهانییەکان و هاوپەیمانان و هاووڵاتیانی کوردستان دەیزانن.
بۆیە ئەگەر پەکەکە ئەو شەڕەی دەیەوێت هەڵیگیرسێنێ، هەڵیگیرساند؛ ڕاستە تێیدا گەنجان و لاوانی کورد بەکوشت دەدات، بەڵام سەرەنجام سەری خۆیشی دەخوات.




