٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

پەكەكە مەترسییە بۆ سەر كوردستان چونكە:

سەرچاوە: KDP.info

زكری مووسا

خۆیان بە خاوەنی كوردستان دەزانن و تاك تاكی خەڵكی كوردستانیش بە میوان.
بە ڕوونی كادیرەكانیان تێگەیاندووە كە ئامانجیان ئەوەیە هیچ حزبێك لە كوردستان نەمێنێ.
ئەگەر تۆ پەكەكە بە كورد بزانی ئەوان خۆیان بە كورد نازانن.
ئەگەر تۆ سەربەخۆیی كوردستانت بوێت پەكەكە بە ئاشكرا دەڵێ لەدژی دەوەستم. بیرۆكەی دەوڵەتی كوردستان عەیب و شوورەییە.
پەكەكە هزرێكی تۆتالیتاری و میلیتاری و دیكتاتۆرییە لەسەر بنەمای توندڕەوترین جۆری سۆسیالیزم و چەپگەرایی دامەزراوە. لە باشترین حاڵەتدا پەكەكە دەتوانێ سیستەمێكی دیكتاتۆری لەچەشنی كۆریای باكوور دابمەزرێنێت.
لەو شوێنەی ئەوان باڵادەستن هیچ هزر و بۆچوونێكی تر نابێ هەبێ.
ئەوەی لەگەڵ ئەوان نەبێ خائینە. كادیر و شوێنكەوتووەكانیان لەسەر ئەوە ڕادێنن جنێو بدەن و تەنیا دوو ڕەنگ بناسن یان ڕەش یان سپی ڕەنگی تر بوونی نییە.
منداڵ و كچۆڵەی كورد دەدزن و فێریان دەكەن كە خۆیان لە هەموو شتێك داببڕێن كە ئەوان بە خانەوادە و كۆمەڵگە و بەهاكانی كوردستان دەبەستێتەوە.
دژی ئاڵای كوردستانن و حەفتاوحەفت ئاڵای سەیروسەمەرەیان داهێناوە. ئەویش بە ئامانجی پەرتەوازەكردن و سەرلێشێواندنی مرۆڤی كورد.
حزبێكی دەوڵەمەند و پارەدارە، سەرچاوەی داراییان نادیارە. لەهەر شوێنێك مافیا و موخەدەرات هەبێ جێدەست و شوێنپێیان دیارە.
بیست ساڵ بەر لەوەی دەعبایەكی وەك داعش سەر هەڵبدات و خەڵك لە قەفەسدا بسوتێنێ، ئەوان منداڵی كوردیان لەناو لانكە دەسووتاند لە گوندی دێزوو لە دەڤەری مزووری.
هاوپەیمانی لەگەڵ هەموو ئەو هێز و دەوڵەتانە بەستووە كە دژی سەربەخۆیی و شكۆی كوردستان وەستاون.
هیچ ڕێزێك بۆ پەیمان و ئیمزا و ڕێككەوتنەكانیان لەگەڵ لایەنە كوردییەكاندا نانێن و ئاسان دەیشكێنن بەڵام پابەندی هاوپەیمانێتی و بەڵێنەكانیان لەگەڵ نەیارانی سەربەخۆییی كوردستان.
ئێستا بەشێكن لە مەعەسكەری مالیكی و ئەسەد و حەشد و ئێران و ئەجێندای ئەوان جێبەجێ دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار