٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

چارەنووسی کورد و کۆنفرانسی ژنێڤ

سەرچاوە: KDP.info

حوسێن کوردنەژاد

  نەخشەڕێی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش جارێ حازر نەبووە، پرسیار ئەوەیە کە بەبێ ئەو پلانە کۆنفڕانسی ژنێڤ چۆن سەر دەگرێ؟.
لەم کۆنفرانسەدا (پ ی د) بەشدار نییە بەڵام ئەمریکا بۆ شەڕی رەققە خوازیاری بەشداریی (پ ی د)یە. تورکیا دژە و رێگایش نادات کانتۆنەکان بە یەکەوە گرێ بدرێن و پێداگری لەسەر بەشداریی خۆی دەکات لە شەڕی رەققەدا کە بە هەموو پێوەرێک دەبێتە شەڕێکی خۆێناویی، بەڵام دانیشتوانی رەققە سوننەن و بەشێکی بەرچاویان بە گوێرەی چاودێران دژی پ ی د شن. رەنگە ئەو شەڕکەرانە کە تورکیا پشتیوانییان دەکات بتوانن ببنە هێزێکی گونجاوتر بۆ جێگیرکردنیان لە رەققەی دوای داعشدا.
هەرچۆنێک بێت وادیارە ئەمریکا لە دوای راگەیاندنی ئەولەویاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یەکەم شەڕی دژی داعش و بەرەنگاریی ئێران، گرینگییەکی ستراتێژیک نەداتە سووریا، لەوێدا گرینگترین خاڵ دەبێتە هەڵکەندەوەی داعش و پاشان ئیدارەی بارودۆخ بە رێگای هاوپەیمانانی لەسەر بنەمای دژایەتیی نفوزی ئێران لە سووریادا. لە نێوان تورکیا و پلانەکانی و پ ی د و پلانەکانی. ئەمریکا لە تاکتیکدا دەتوانێ دژایەتیی تورکیا بکات بەڵام لە ستراتێژییدا تورکیای پێ گرینگترە لە پ ی د.
بۆیە بۆ ئەوە کە کوردی رۆژئاوای کوردستان دەستبەتاڵ نەمێننەوە، گرینگە پ ی د بە زووترین کات لەگەڵ ئەنەکەسە و پێشمەرگەی رۆژئاوا رێک‌کەوێ و خۆی نێزیکی ستراتێژیی سەرۆکی کوردستان بکات. سیاسەتی ئێران دروست لەم خاڵەدا لە دژی کورد کار دەکات، خوازیارە کە پ ی د لەسەر ئەم سیاسەتی ئێستای دا بەردەوام بێت و دووبەرەکی نێو حەرەکەی کوردی لە رۆژئاوادا و لە قووڵایی ستراتێژیی خۆی لە باشوور و باکووردا بەردەوام بێت. پ ی د و سەرۆکایەتیی پ ک ک کامە رێباز هەڵدەبژێرن؟

هەواڵی پەیوەندیدار