ڕێگای نوێی توركیا

عه‌بدوڵا گویل
توركیا به‌مدواییانه له پێشه‌نگی گفتوگۆ نێوده‌وڵه‌تیه ئابووری و سیاسیه‌كاندا بووه. له‌لایه‌كه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی ئه‌وروپای دراوسێی گرتۆته‌وه، توركیا دوای چین دووه‌م خێراترین وڵاته له‌ڕووی گه‌شه‌ی ئابوریه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌رئاستی جیهانی له عیراق و ئه‌فغانستانه‌وه بۆ سۆماڵ و ئێران و به‌هاری عه‌ره‌بی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام له‌دیالۆگی نێوان ژیاره‌كان، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه كه توركیا ڕۆڵێكی به‌رچاوی تێدا نه‌گێڕابێت.
دیارده‌یه‌كی هه‌ندێك نوێش له‌ئارادایه. هه‌تا 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توركیا ته‌نها وه‌كو هاوپه‌یمانێكی دڵسۆزی ناتۆ سه‌یرده‌كرا. ئه‌وه له‌ساڵی 2002 وه گۆڕاوه كاتێ سه‌رده‌مێكی سه‌قامگیری سیاسی ده‌ستیپێكرد و ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڤیژنێك بۆ توركیایه‌كی به‌هێزتر و پابه‌ندبوونێكی پته‌و بۆ درككردن به‌و ڤیژنه.
بۆ ئه‌م ئامانجه، له ساڵی 2002 وه حكومه‌ته‌كانی توركیا چه‌ند چاكسازیه‌كی ئابووری بوێری جێبه‌جێكرد كه ڕێگاخۆشكه‌ربوو بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و دیوارێكی ئاگرین بوو له‌دژی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه‌له‌ساڵی 2008 دا ڕوویدا. وه‌كو ده‌رئه‌نجامێك له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی تاك سێ‌قات به‌رزبۆوه و ئه‌وه‌ش توركیای كرده 16 هه‌مین گه‌وره ئابووری جیهان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توركیا سوودی بینیوه له دارایی گشتی به‌هێز و سیاسه‌تی چاودێری ژیرانه و ڕێوشوێنی قه‌رزی كارا و سیستمێكی بانكی ته‌ندروست و بازاڕی دراوی باش.
له‌هه‌مانكاتدا ئێمه سنووری مافه‌كانی تاكمان فراوانكردووه كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌به‌ر فاكته‌ری ئه‌منی ئازادیه‌كان به‌رته‌سككرابونه‌وه. ئێمه په‌یوه‌ندیه مه‌ده‌نی-سه‌ربازییه‌كانمان تازه‌كرده‌وه و مافه كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان زامنكرد و گرنگی و بایه‌خیداوه به كێشه‌كانی كه‌مینه ئیتنیكی و ئاینیه‌كان. ئه‌م ڕیفۆرمانه توركیای به‌ره‌و دیمۆكراسیه‌كی زیندو و كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قامگیرتر كه له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ئاشتیدابێت و بتوانێت ژینگه‌ی ده‌ره‌كی خۆی به ڕووناكیه‌كی جیاوازتر ببینێت.
ته‌واو به ئاسانی، ئێمه چیتر له مێژو و جوگرافیای خۆمان وه‌كو نه‌فره‌تێك و كه‌موكورتیه‌ك ناڕوانین. به‌پێچه‌وانه‌وه، پێمانوایه پێگه‌ی خۆمان له چوارڕێیانی ئه‌وروپا و ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ كارلێك له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزاندا بكه‌ین.
وه‌كو ئه‌نجامێكی ئه‌وه ئێمه ده‌ستی هاوكاریمان بۆ دراوسێكانمان و وڵاتانی تر درێژكردووه. ئێمه هه‌وڵمانداوه دیالۆگی سیاسی فراوان بكه‌ین و پشتبه‌ستنی دارایی به‌یه‌كتر باشتربكه‌ین و تێگه‌یشتنی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی فراوان بكه‌ین. و له‌وكاتێكدا ده ساڵ زۆر كورته بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیر بۆ سیاسه‌تێكی له‌وجۆره، ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه زه‌مینه‌ی گرنگمان بۆئه‌وه ڕه‌خساندووه. بۆ نموونه قه‌باره‌ی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا زیاتربووه.
له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا، ئێمه چالاكبووین له كارئاسانیكردن بۆ ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتره، توركیا بۆته مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان له ده‌وروبه‌رمان ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن كۆپی مۆدێله‌كه‌مان بكه‌ن.
هه‌تا ساڵێك یان دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر هه‌ندێك پسپۆڕی سیاسی ده‌یانپرسی "كێ توركیای دۆڕاند؟" و هۆكاری ئه‌وه‌شیان بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوور له ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕانده‌وه. له‌ڕاستیدا پێگه‌ی ده‌ره‌كی توركیا به جێگیری ماوه‌ته‌وه، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه بنیاتنراوه كه ئێمه له‌گه‌ڵ جیهانی ئازاد‌دا هاوبه‌شی ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی گۆڕاوه بریتیه له سووربوونی زیاترمان له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری زیاتر و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ له ناوچه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش له پشتگیریكردنمان بۆ ئازادی و دیمۆكراسی و لێپرسینه‌وه نه‌ك ته‌نها بۆ خۆمان به‌ڵكو بۆ وڵاتانی تر.
ئه‌م شێوازه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له به‌هاری عه‌ره‌بیدا كه توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتگیری لێ‌كرد. ئێمه ڕاڕا نه‌بووین له پشتگیریكردنی ئه‌وانه‌ی بۆ مافه‌كان و كه‌رامه‌تی خۆیان شه‌ڕده‌كه‌ن. له‌ڕاستیدا له‌چه‌ند وڵاتێكی وه‌كو تونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن كه ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی گۆڕانكاری بكه‌ن، توركیا چالاكترین پشتیوانیانه و ئه‌زموونی ئێمه پیاده‌ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه له سووریا شۆڕش هێشتا نه‌هاتۆته به‌رهه‌م ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ركوتكردنی دڕندانه‌ی ڕژێمه‌وه بۆ نه‌یاره‌كانی. هه‌مو ڕۆژێك له‌وێ له‌پێناوی ڕێزدا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ده‌مرن. توركیا چی پێبكرێت ده‌یكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و كۆژانه‌كانی خه‌ڵكی سوریا. به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی هه‌تا ئێستا له‌وه‌ڵامی ئه‌و قه‌یرانه‌دا ئه‌دای هه‌ژار و لاواز بووه.
هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌هه‌مانشێوه ڕوون بووه. ئێمه له‌ڕووی مه‌بده‌ئیه‌وه دژی هه‌بوونی چه‌كی كۆكوژین له ناوچه‌كه‌ماندا و هه‌وڵه‌كانی په‌ره‌پێدان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆكوژ ڕه‌نگه ببێته‌هۆی كێبه‌ڕكێیه‌كی ناوچه‌یی بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و چه‌كانه، و ئه‌وه‌ش ناسه‌قامگیری زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات له ئاشتی و ئاسایشی جیهانی. له‌به‌رئه‌وه ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی بێ چه‌كی كۆكوژ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌نێوانیشیاندا ئێران و ئیسرائیل.
ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین له مافی ئێران بۆ به‌كارهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانه. به‌ڵام به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران پێویسته شه‌فاف بێت و سه‌ركرده‌كانی ئێران پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دڵنیابكه‌نه‌وه كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی نیه. كلیله‌كه بریتیه له داخستنی بۆشایی متمانه و ڕێگاخۆشكردن بۆ دیالۆگی مانابه‌خش. له‌مانگی نیساندا ئێمه پێشوازیمانكرد له خولی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌نێوان كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئێران‌دا.
با ڕوون بین: هیچ چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی بۆ ئه‌م كێشه‌یه نیه. ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ته‌نها زیاتر كێشه‌كه ئاڵۆز ده‌كات و هاوكات چه‌ندین ململانێ ی نوێ له ناوچه‌كه‌مان و ده‌وروبه‌ری دروستده‌كات.
له‌م كێشه‌یه و مه‌سه‌له‌كانی تردا توركیا هه‌وڵده‌دات وه‌كو "هێزێكی چاكه‌خواز" ڕه‌فتاربكات و ئه‌وه‌ش وامان لێده‌خوازێت به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌هایه‌كی وه‌كو دادپه‌روه‌ری و دیمۆكراسی و ڕێزی مرۆڤدا گرێبده‌ین و ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان له‌ڕێگای هاوكاری هاوبه‌شه‌وه نه‌ك فشار دروستكردن جێبه‌جێ بكه‌ین.
فره‌یی كاریگه‌ر لایه‌نێكی گرنگی ئه‌م بۆچوونه‌یه. توركیا له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009-2010 دا وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاریكرد و ئێستا هه‌وڵی خولێكی ئه‌ندامبوونی تر ده‌دات له‌ساڵانی 2015-2016 دا. گرنگی زۆری گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌مان واده‌كات به‌شداری توركیا له كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه مژه‌ده‌به‌خش و زۆر گرنگ بێت.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 دا ئێمه سه‌رۆكایه‌تی وڵاتانی G-20 وه‌رده‌گرین و ئێمه پابه‌ندین كه ئامراز و تواناكانمان به‌كاربهێنێن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆرگانه گه‌ردونیه زیاتر چالاك بكه‌ین.
گۆڕانكاری ناوخۆیی توركیا له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردودا وایكردووه ئه‌و وڵاته پێگه‌یه‌كی نموونه‌یی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی قازانج به ناوچه‌كه و دواتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نێت. له‌كاتێكدا ئێمه له‌مێژه زۆر ده‌ستكه‌وتمان به‌دیهێناوه، ده‌ستكه‌وتی زیاترمان لێده‌خوازرێ. به‌له‌به‌رچاوگرتنی كێشه و ئاسته‌نگه‌كاتنی ناوچه‌كه‌مان و ڕۆڵی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌مان له كاروباره جیهانیه‌كاندا، توركیا دودڵنابێت له وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی نوێ.
*عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیایه.
سه‌رچاوه: www.project-syndicate.org
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: دانا ته‌یب مه‌نمی




