عیراق.. هەڵوێست بەرامبەر بە سووریا نەخشەی سەر لەنوێی شیعەكان دادەڕێژێتەوە

بەغداد: عەبدولواحد توعمە 14/12/2012
و: شوكر سلێمان
نەخشەی شیعە لە عیراق ئێستا كەوتۆتە بەردەم هەندێ گۆڕانكارییەوە لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و مەرجەعی دینی لە بەرئەنجامی لەیەك جیایی بیروڕاكان لەبەرامبەر پرسی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكیدا، لەوانە چۆنیەتی ئیدارەدانی وڵات و هەڵوێست لەبەرامبەر قەیرانی سووریا، وەكو سەرنج دەدەین ناكۆكی و ململانێیەكی گەورە هەیە لەنێوان حەوزەی نەجەف و قوم لە چۆنیەتی دابەشكردنەوەی نەخشەی شیعەو چۆنیەتی داڕشتەنەوەیدا.
هەر لەگەڵ یەكەم هەڵبژاردنی دەستووری ساڵی 2006دا پێشبڕكێی گرتنە دەستی سەرۆكایەتی لەنێوان ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق بە سەرۆكایەتی عەبدولعەزیز حەكیم لەو كات كە دەكاتە باوكی عەمارو حزبی دەعوە بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم جەعفەری دەركەوت و، هەتا ئێستا ئەو كێبركێیە بەردەوامەو بەرەو توندبوون هەڵدەكشێ، هەتا ناكۆكیەكان لەنێو ئیئتلافی شیعی گەیشتبووە ئاستێك كە هەموویان كۆك نەبن لە دەستنیشانكردنی كەسێكی سەركەوتوو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەمە سەرەڕای زۆرجار لەو بارەیەوە مەرجەعی شیعەكان لە نەجەف و قوم دەهاتنە سەرخەت بۆ یەكلایی كردنتەوەی ئەو پرسە، وەكو ئەوەی لە ساڵی 2005 بینیمان كە باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا هەموو لایەنە شیعییەكانی كۆكردەوە كە ئەو كات كێبركێكە لەنێوان ئەحمەد چەلەبی و ئیبراهیم جەعفەری لە ئارادابوو كە یەكەمیان دەستی لە پۆستەكە هەڵگرت بۆ دووەم، هەروەها لە دواتریشدا هەموویان پەنایان بۆ پرەنسیپی دەنگدان برد لە یەكلایی كردنەوەی كێشەی سەرۆكایەتی لەنێوان جەعفەری و عادل عەبدولمهەدی كە لەوەشدا جەعفەری كاندیدی حزبی دەعوە بە یەك دەنگ سەركەوت و بوو بە سەرۆك وەزیران، هەروەها بوونی كێشەی قوولی نێوان ئال حەكیم و سەركردەی تەیاری سەدری، هەرچەندە كوتلەكەیان دەنگیان لە بەرژەوەندی كێبركێكارەكەیدا، بەڵام حەكیمی باوك سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ناوبانگێكی كاریزمایی، بەوەی كە پارتەكەی هاوپەیمانێكی دڵسۆزی حكوومەتی نوێ دەبێت بە تایبەتی دوای ئەوەی نووری مالیكی وەكو كەسایەتیەكی نوێ دەركەوت پاش ئەوەی كوردەكان رەتی ئەوەیان كردەوە كە ئیبراهیم جەعفەری بۆ خوولێكی دیكە ببێتەوە سەرۆك وەزیران، لەبەر ئەوەی پێیان وابوو كۆمەڵێك بڕیارو راسپاردەو بەڵێنی كوردەكانی پشتگوێ خستووە، بەڵام ئەو ئالوگۆڕە دراماتیكیە بە ئاشتی تێنەپەڕی و حزبی دەعوەی كردە دوو لەت و ئیبراهیم جەعەفەری پارتێكی نوێی بەناوی (حزبی چاكسازی نیشتمانی) دروستكرد.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی لە ساڵی 2006 گروپی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هەوڵیاندا گۆڕەپانی سیاسی شیعە ئاسایی بكەنەوە، كە مالیكی كەوتبووە وێزەی سەدرییەكان كە لە پارێزگەكانی باشووری نفوزێكی زۆریان هەبوو، هەروەها ئەو هەڵمەتە وای كرد بە كە سوپای مەهدی خۆی بگۆڕێت بۆ هەندێ گروپ كە لە خزمەت خۆیان یان ئێران كاربكەن، ئەو هەڵمەتە هەتا بەهاری ساڵی 2008 بەردەوام بوو، كە لە پارێزگەی بەسرەوە دەستی پێكردو لە بەغدا كۆتایی پێهات، ئەو قۆناغە مالیكی كردە پاڵەوانێكی نەتەوەیی دوور لە هەموو هێمایەكی تائیفی، هەر ئەوەش وای كرد هەندێ لە سەركردەكانی تەیاری سەدری جیاببنەوەو گروپێكی نوێ بە ناوی (تەیاری رسالە) دروست بكەن، كە ئێستا عەدنان شەحمانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەبدولموتەلیب محمەد ساڵح كە وەزیری تەندروستی بوو لە حكوومەتەكەی جەعفەری، كە لە دوا هەڵابژاردندا هاتنە پاڵ كوتلەكەی جەعفەرییەوە، هەروەها كەوتە پاڵپشتی كردنی هەندێ گروپی دیكە كە لە سوپای مەهدی جیاببوونەوە وەكو (چەكدارەكانی ئەهلی حەق) بە سەرۆكایەتی شێخ قەیس خوزعەلی، كە حزبی دەعوە پێیان وابوو ئەوە دوا بزمارە لە تابووتی سەدرییەكانی دەدەن، لە هەڵبژاردنەكانی نێوخۆیی پارێزگەكانیش كە كوتلەی دەوڵەتی یاسا توانی سەركەوێت بەسەر ئەنجوومەنی باڵاو تەیاری سەدری لە زۆربەی پارێزگەكانی باشوور وەكو ناسریەو سەماوەو حلەو واست و عەمارە.
لە كۆتایی ئابی ساڵی 2009 حەكیمی باوك لە گۆڕەپاندا نەماوكۆچی دوایی كرد، لەگەڵ نزیكبوونە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی، لە ئاداری ساڵی 2010 ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەدەست پێنج داڵەوە مایەوە كە هەموویان پێشنیاریان كرد عەمار ببێتە سەرۆك كە ئەوانیش عەبدولمهەدی و هادی ئەلعامری وسەركردەی رێكخراوی بەدر باقر جەبر سولاغ و شیخ هومام حەمودی و شێخ جەلالەدین ئەلسەغیر كە ئەمەیان لە هەموویان لە دەوڵەتی یاسا داخ لەدڵە.
مالیكی و دەستوپێوەندەكانی بڕیاریاندا لە هەڵبژاردنەكەدا بەیەك لیست دوور لە ئالی حەكیم و سەدرو حزبی فەزیلەی ئیسلامی كە سەر بە پیاوی ئایینی شێخ محەمەد یەعقوبی بوو، هەروەها دوور لە پیاوی سیاسی عیراقی ئەحمەد چەلەبی و حزبی دەعوە (ناوخۆ) بە سەرۆكایەتی عەبدولكەریم عەنزی وەزیری پێشووی هەواڵگری نیشتمانی كە لە باڵی دەعوەی عیراق جیاببۆوە بە سەرۆكایەتی جێگری ئێستای سەرۆكایەتی عیراق خوزەیر خوزاعی، هەموو هەوڵەكان سەركەوتوو نەبوون لە یەكگرتنی ئەو دوو ئیئتلافە، هەتا ئیرانیش هەوڵەكانی خۆی خستەگەڕ بۆ هاتنە كایەوەی ئەو یەكگرتنە، بەڵام دەوڵەتی یاسا هەموو شتێكی رەتكردەوە.
دوای هەڵبژاردن:
پاش ئەوەی هەڵابژاردن لە عیراق ئەنجامدراو دەوڵەتی یاسا بە 89 كورسی نەیتوانێ پێگەی یەكەم بگرێت یان وەكو دەستووری عیراقی بانگەشەی بۆ دەكات زۆرترین كورسی، لیستی عیراقیە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی بە 91 كورسی توانی پێش لیستی دەوڵەتی یاسا بكەوێت، كە لەو كاتیشدا سووریا وەكو تۆڵە كردنەوەیەك لە مالیكی كە سووریای تاوانباردەكرد بە هەبوونی پشتوانی لە دەستەكانی تیرۆر لە عیراق و كردنەوەی دۆسییەكی نێودەوڵەتی دژ بە رژێم بەشار ئەسەد، ئەمە وای كرد مالیكی و هاوپەیمانەكانی بخاتە دۆخێكی تەم و مژاویی و دووڕیانێكەوە، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی كە ئەوانیش خاوەن 70 كورسی بوون توانیان لیستێكی فراوان دروست بكەن و ناویان نا (هاوپەیمانی نیشتمانی عیراقی) و پۆستەكان لەنێوان خۆیان دابەشبكەن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ژمارەی كورسییەكان بۆ هەر لایەك، هەر چەندە پێشتر قسە لەوە دەكرا كە عەمار حەكیم لەگەڵ لیستی عیراقییە رێككەوتووە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەك، بەڵام لەژێر گوشاری ئێران و ئەمریكا ئەوە سەری نەگرت و ئەوان پاڵپشتیان لە مانەوەی پۆستەكە كرد بۆ مالیكی، دواتر هەموو ئەو هەوڵانەی دران بۆ دروستكردنی هەندێ هاوپەیمانی دیكە سەریان نەگرت و هادی عامریش كە سەركردەی باڵی سەربازی رێكخراوی بەدرە چووە پاڵ مالیكی و هەڵگەرایەوە لە هاوپەیمانی حەكیم، ئەوەبوو هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیە شكایەوە كە حكوومەتی لێ پێكهات.
نەخشەی شیعەكان:
هەچەندە حەكیم هەستی دەكرد ئەو بارمتەیەكە بەدەست ئێرانیەكانەوە، بۆیە هێدی هێدی خەریكی ئەوە بوو هەرچۆنێك بێت خۆی لەو تەوقە رزگار بكات، بۆیە بەهێواشی بووە هاوپەیمانێكی سیاسی بۆ نەجەف و رانەگەیەنراو بۆ سەد لە ململانێی لەگەڵ مالیكیدا، كە ئەوان جۆرە ناكۆكی و ململانێیەكی شاراوەیان لەنێواندا هەیە بەهۆی ئەو پاشخانە مێژووییەی ناكۆكی نێوان مەرجەعە شیعیەكانەوە، چونكە هەندێ لە گروپە شیعییەكان سەر بە قومیەكانن و هەندێكی دیكە رەچەڵەكەكەیان بۆ نەجەفییەكان دەگەڕێتەوە، بۆیە لێرەدا ململانێیەكی نەتەوەیی شاراوە هەیە لەنێوان زانا ئایینیەكانەوە، چونكە نەجەف نمایندەی (هیڵی عروبە)ی تایفیەتەو قوم هێمای هەژموونی ئێرانیەتە بەسەر تواناكانی شیعەكانەوە، لە دوا لێدوانیدا حامد خدری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵا گوتی: حزبەكەمان لەگەڵ دەوڵەتی یاسا هاوپەیمانی ناكات لە هەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا.
ناكۆكییەكانی نەجەف و قوم و هەڵوێست بەرامبەر بە سووریا:
هەندێ هەواڵ و زانیاری كە لێرەو لەوێ دزەی كردووەو رۆژنامەی (حەیات) پێی زانیوە كە ئایەتولڵاعەلی سیستانی ئێستا خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەبارەی حوكمی دوای ئەسەد، هەر ئەو زانیاریانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو هەوڵانە بە پاڵپشتی موقتەدا سەدرو ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییە لە عیراق، هەروەها سەرچاوەیەك لەنێو پارتە عیراقییەكان كە پاڵپشتی لە رژێمی ئەسەد دەكەن بە رۆژنامەی حەیاتیان راگەیاندووە كە سیستانی ئەوانی خستووەتە هەڵوێستێكی پەشۆكاوییەوە، كاتێ دەرگەی گفتوگۆی لەگەڵ نەیارانی ئەسەد كردووتەوە، لە ئێستاشدا هەمووشتەكان زۆر بە نهێنی ئەنجام دەدرێن و كەس نازانێت شتەكان چۆن دەكەوێتەوە لەوەی تا چەند ئێرانیەكان پاڵپشتی لە رژێمی سووریا دەكەن، چونكە لە لایەك هەندێ لایەنی شیعی داوای یارمەتیدانی پەناهەندەكانی سووری دەكەن و بەم دوایەش یەكێ لە هاوڵەكانی سیستانی لە گوتاری هەینیدا رایگەیاند: پێویستە حكوومەتی عیراقی پێداویستی زستانە پێشكەش بە ئاوارە سورییەكان بكات و بەتنگیانەوە بچێت، لە هەمانكاتدا عادل عەلدومهدیش جەختی لەوە كردووە كە پێویستە لایەك لەو ئاوارانە بكرێتەوە و یارمەتیان بدرێت، لە دوا هەڵوێستی خۆیشیدا عادل عەبدولمەهدی لەسەر تۆری فەیسبووك راگەیاند: لەسەر شیعەی عیراق و سووریا پێویستە هەڵسوكەوتێكی ئەرێنی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكات كە ئێستا بۆتە راستییەكی حاشا هەڵنەگر، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەندێ لایەنی حزبی و ئایدۆلۆژی و ریزبەندی و هەندێ هەڵەی ئێرەو ئەوێ.
ئەوەی ماوەتەوە بێژین گۆڕەپانی عیراقی ئەوەندە دوور نییە لەوەی ئێستا لە سووریا روودەدات، سیساییەكی شیعی پایە بەرزیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە (بەدرو عەسائیب لەگەڵ حزبی دەعوەی ئیسلامی بە هەدوو باڵەكەیەوە مالیكی و خوزاعی ئێستا كار دەكەن بۆ بەهێزكردنی ریزەكانیان و دانانی هێڵێكی هاوبەش لە رووبەڕووبوونەوەی قۆناغی دوای ئەسەد، هەروەها ئەوە ئاشكرا بووە كە هاوپەیمانییە نوێییە سەدرو حەكیمی هاویشتووەتە دەرەوەی ئەو بازنەی ئەو هاوپەیمانیەتیە، چونكە ئەوان كۆك نیین لەگەڵ ئەو پێشنیارو راسپاردانەی ئەو هێزانە.




