بۆئه‌وه‌ى ئازایه‌تیى پێشمەرگە نەمرێت

د.چواس حسن
كۆڵۆمبس گه‌ر ئازا نه‌بوایه، هێشتا ئه‌مه‌ریكا خاكێكى ده‌ستلێنه‌دراو ده‌بوو. ئه‌نیشتاین گه‌ر ئازایه‌تیى به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ى یاسا باوه‌كانى فیزیاى سه‌رده‌مى خۆى نه‌بوایه، هێشتا بیردۆزه‌یه‌ك به‌ناوى ڕێژه‌ییه‌وه نه‌ده‌بوو. پێغه‌مبه‌ره‌كان گه‌ر مرۆڤى ئازا نه‌بوونایه هێشتا خواى تاك و ته‌نیامان نه‌ده‌ناسى. سوقرات گه‌ر ئازا نه‌بوایه تا ڕادده‌ى هه‌ڵبژاردنى مه‌رگ له‌پێناو بیروباوه‌ڕه‌كه‌یدا، هێشتا شتێك به‌ناوى فه‌لسه‌فه‌ى رۆژئاواوه بوونى نه‌ده‌بوو. ئارامسترۆنگ گه‌ر ئازا نه‌بوایه، هێشتا ته‌نها شیعرمان بۆ مانگ ده‌گوت. گه‌ر پزیشكه‌كان ئازایه‌تیى هه‌ڵدرینى جه‌سته‌ى مرۆڤیان نه‌بوایه، هێشتا به ڕیخۆڵه كوێره‌یه‌ك ده‌مردین. گه‌ر ئه‌ندازیارانى ته‌لارسازى ئازا نه‌بونایه، هێشتا خاوه‌نى هیچ ته‌لارێكى به‌رز و جوان نه‌ده‌بووین. گه‌ر فه‌رهاده‌كان ئازا نه‌بونایه، هێشتا چیرۆكى خۆشه‌ویستییه‌كانمان نه‌ده‌زانی. گه‌ر دایكه‌كان ئازایه‌تیى به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ى ژانى مناڵبوونیان نه‌بوایه، ئێستا قڕمان تێكه‌وتبوو. مرۆڤ گه‌ر ئازا نه‌بوایه، ئێستا ته‌نها ئێسك و پروسه‌كه به به‌ردبووه‌كانمان ده‌مایه‌وه.
ژیان به‌بێ ئازایه‌تى بوونى نییه. ئازایه‌تى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه مرۆڤ به‌بێ بوونى ناتوانێت مرۆڤ بوونى خۆى بسه‌لمێنێت. قه‌تاوقه‌ت داهێنانێك، سه‌ركه‌وتنێك، دۆزینه‌وه‌یه‌ك به‌بێ مرۆڤى ئازا نه‌هاتوونەتەدى.
بۆیه ده‌ڵێم گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش ئازا نه‌بوایه، هێشتا نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناوى كوردەوە بوونى نه‌ده‌ما، هێشتا قه‌واره‌یه‌ك به‌ناوى هه‌رێمه‌وه نه‌ده‌بوو، هێشتا ئاسوده‌ییه‌ك، كه‌رامه‌تێك، سه‌ربه‌رزییه‌ك، پێشكه‌وتنێك بۆ ئێمه‌ى كورد نه‌ده‌ما.
ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه هیى ئه‌مڕۆى شەڕى داعش نییه، بەڵکو زۆر دەمێکە پێشمەرگە بە سنگى ڕووت و سکى برسی و دەست و پەنجەى تەزیو و جووتێک پاتەى لاستیکى دڕاوەوە، شەڕى هەموو جانەورانى کۆن و نوێى مرۆڤکوژى پڕچەک و پۆشتەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى وەک رەزا شا و نوورى سەعید و ئەتاتورک و سەددام و هاووێنەکانى کردووە، کەچى هەمیشەش ئەو (پێشمەرگە) سەربەرز و براوە و ئەوانیش لەگۆڕنراوى دونیا و مێژوو بوون.
پێشمەرگە داکۆکیکارى زمان و نان و ژیان و زەردەخەنە و ئاسوودەیى گەلێکى هەمیشە دەورەدراوى بێ پەناى وەک کورد بووە، کە بە دەستێک کار و بە دەستێکى تر‌ى چەکى دیفاعى مان و نەمان، بە دەستێک ماڵ و بە دەستەکەى تر سەنگەر لێدان، بە دەستێک میهرەبانى و بە دەستەکەى تر گورزوەشان، تاوێکى کەم ژین و پاشان بۆ ئەبەد شەهیدبوون.
ئه‌مڕۆ، كاتێك له‌برى هه‌موو جیهان شه‌ڕى داعش ده‌كات، له‌برى هه‌موو جیهان به‌رگرى له به‌ها هه‌ره به‌رز و پیرۆزه‌كانى ژیانى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى و دیموكراسى ده‌كات. به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ئازایه‌تى ده‌نوێنن. بێگومان له به‌ره‌كانى جه‌نگدا خاوه‌ن هه‌ڵوێستى مه‌ردانه و بوێرانه و له‌خۆبردووانه‌ن. بێگومان عاره‌قه و خوێنیان تێكه‌ڵ به دووكه‌ڵ و بۆنى بارود و خاك ده‌كه‌ن و داستانى نه‌مرى نه‌ته‌وه‌یى و دیموكراسى و به‌هاى به‌رزى مرۆڤانه‌ى لێ دروست ده‌كه‌ن.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت پێشنیاز بكه‌م، گه‌ر نه‌كرێت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا میدالیاى ئازایه‌تى ببه‌خشرێته یه‌كه یه‌كه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانمان، ئەوا پێویستە لە ڕێگەى ئەم خاڵانەوە بۆ هەمیشە وەک سیمبوڵێکى مەردایەتى لێیان بڕوانرێت و ئازایەتى و هەڵوێستیان بۆ ئەبەد بەرجەستە بکرێت:
یەکەم/ دروستکردنى پەیکەرێکى گەورە و هونەرى بۆ پێشمەرگە، کە لە ئاست گەورەیى و بەرخودانى پێشمەرگەدا بێت، بەشێوەیەک چیرۆکى گەورەیى پێشمەرگە بۆ سەرجەم نەوەکانى داهاتوو بەرجەستە بکات، هەموو ساڵێک لە رۆژى پێشمەرگەدا خەڵک تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفاى لەبەردەمدا دابنێن، هەموو شاند و میوانانى بیانى سەردانى بکەن و سوپاسگوزارى خۆیانى لەهەمبەر بەرخۆدانەکانى پێشکەش بکەن. بە مەرجێک دەبێت لە شوێنێکى شایستە و فەزایەکى کراوەى گەورەدا بچەقێنرێت و ببێتە سیمبوڵى هەڵوێستى بەرزى پێشمەرگایەتى.
دووەم/ داڕشتن و دیاریکردنى میداڵیایەکى تایبەت بە ناوى پێشمەرگەوە، کە بە یاسا ڕێک بخرێت و بە مەرسومى سەرۆکایەتیى هەرێم پێشکەش بە هەر کەسانێک بکرێت کە لە ئەنجامى کارەکەیاندا لەهەر بوارێکى ژیاندا (زانستى، کۆمەڵایەتى، سیاسى...هتد) خزمەتێکى گەورە پێشکەش بە گەلى کورد دەکەن، جا کورد بن یان بیانى.
بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنین كه ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانى تر‌ى ئه‌م جیهانه ئازایه‌تیمان خۆش ده‌وێت، ڕێزى لێ ده‌نێین، ده‌یناسین و پێیده‌زانین.
بۆ ئه‌وه‌ى بۆ پێشمه‌رگه‌كانمانى بسه‌لمێنین، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن چه‌ند به‌نرخه به لامانه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى به نه‌وه‌كانى داهاتوومان بڵێین كه ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌رهه‌مى ڕه‌نجى ئازایه‌تیى باوانیان بووه و ڕێزى بگرن و بیپارێزن. بۆ ئه‌وه‌ى ئازایه‌تیمان له‌ناودا نه‌مرێت.




