فرمێسكی ئۆباما و بڕیاره‌كانی تره‌مپ

کەریم قادر
دوای كێبه‌ر‌كێیه‌كی ئازاد و سه‌خت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌زگاكانی شاره‌زا له راپرسی، دۆناڵد تره‌مپ به ده‌نگی خه‌ڵك به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی(هێلاری كلینتۆن)ی به‌ربژێری دیموكراتییه‌كاندا سه‌ركه‌وت و بوو به 45ـه‌مین سه‌رۆكی وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
پێشتر دیموكراتییه‌كان زۆریان هه‌وڵ دا كاندیده‌كه‌یان سه‌ربخه‌ن، ته‌نانه‌ت ئۆباما و بایدن به‌ئاشكرا داوایان له ده‌نگده‌ران كرد، ده‌نگ به خاتوو كلینتۆن بده‌ن، هه‌روه‌ها كارتی ئه‌وه‌شیان به‌كار هێنا، كه گه‌وره‌یی ئه‌مریكا وا ده‌خوازێ، ئه‌مجاره ئافره‌تێك بكه‌نه سه‌رۆكی خۆیان، به‌ڵام ئه‌مریكاییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان به ده‌نگه‌كانیان له هه‌موو لایه‌كیان(ناوخۆ و ده‌ره‌وه) گه‌یاند، كه رووداوه خێراكان پێویستیان به به‌رنامه‌یه‌كی جیاواز له هه‌شت ساڵی رابردوو هه‌یه.
بۆیه خۆپشاندنه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌تی تره‌مپ نییه، به‌ڵكو ئه‌نجامی فرمێسكه‌كانی ئۆباما و خاتوو میشێڵن، كه له وتاری ماڵئاواییدا به‌رامبه‌ر ئه‌مریكییه‌كان رشتیان. واته ئه‌و خۆپشاندانانه به‌پاساوی به‌رگریكردن له به‌هاكانی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی نوێی دیموكراتیه‌كانه بۆ راستكردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كۆمارییه‌كان، به‌ڵام مادام تره‌مپ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه له كاری بازرگانیدا، پێده‌چێ له ئیداره و سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیرین و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان، سه‌ركه‌وتوو‌بێت، چونكه به ته‌نیا نییه، به‌ڵكو ستافێكی به ئه‌زموون و گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه، كه به‌نوێنه‌رایه‌تیی ستافه‌كه‌ی له وتاری رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئیداره‌دا رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌و بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ئه‌مریكایه، كه له ماوه‌ی رابردوو كاڵ بووەته‌وه.
وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می كۆنی مێژوودا له‌وه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی فراوانكردنی جیۆگرافیای زۆرێك له ده‌سته‌ڵاته‌كان بووه، به‌رژه‌وه‌ندی و بازرگانی به‌مانا فرا‌وانه‌كه‌ی و گه‌ڕان به‌دوای په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه كۆڵه‌گه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و كاره‌یه، كه ناوی لێنراوه سیاسه‌ت. به‌ڵام ره‌نگه جیاوازیی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وه دابێت، كه من ئه‌وه‌ت لۆ بكه‌م، تۆ چیم بۆ ده‌كه‌یت. واته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه ده‌بێت.
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌دا، ئۆقره‌گرتنی جیهان پێویستی به بوێری و ده‌ستوبرد هه‌یه، نه‌ك شێوازه تاقیكراوه‌كانی وه‌ك: هۆشداری، سندمكردن، گورزیپچڕپچڕ، ئاشته‌واییی نیشتمانی، هاوبه‌شیی راسته‌قینه، فیدراڵی و گفتوگۆی بێئه‌نجامی نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامی میانڕۆ، به‌ڵكو ئه‌وە‌تا تره‌مپ یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كاته بڕیار كه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به ده‌نگده‌رانی دابوو، ره‌نگه ئه‌مریكا ئه‌مجاره نه‌توانی به‌ئاسانی هاوپه‌یمانیی جیهانی به‌رامبه‌ر وڵا‌ته له خه‌ت ده‌رچووه‌كان پێك‌بهێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به نموونه وه‌ربگرین، كه له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئێران به‌ڕێوه چوو، كه به‌هۆی توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه. ره‌نگه پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه جیهانیه‌ش به‌و سه‌ختییه نه‌بێت، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێ. بۆیه با چاوه‌ڕێی سه‌د رۆژی یه‌كه‌می ئیداره‌ی نوێ بین، ئاخۆ فرمێسكه‌كانی ئۆباما ده‌بنه ئه‌و لافاوه‌ی بكارێ كورسییه‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات یا چه‌پڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ لێ ده‌درێ و وا ده‌كات ئه‌مریكاییه‌كان و جیهانی ئازادیخواز، شانازی پێ بكه‌ن و وه‌ك ودرۆ ویڵسن(woodrow wilson ( ناوی بچێته ناو مێژووەوە؟.




