٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لە یادی سەركردەی شەهید ئیدریس بارزانیی هەمیشە لە یاد

سەرچاوە: KDP.info

فازڵ میرانى*
ئیدریس بارزانی سەركردەی گەورەی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان پەروەردەی قوتابخانەی بارزانیی نەمر.
پیاوی ورەبەرز و بە دڵێكی پۆڵایین و پڕ لە گەشبینی بۆ زاڵبوون بەسەر كارەساتی گەورە و، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتكار و شارەزای سەربازیی بەتوانا و، خاوەن كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتیی خۆشەویست.
ئیدریس بارزانی یەكێكە لە سیمبولەكانی قوتابخانەی كوردایەتی و، قارەمانی چەندین داستان  و نەبەردیی بەرگری لە خاك و نیشتمان كە گەلی كورد شانازیی پێوە دەكات.
كاك ئیدریس شان بەشانی سەرۆك مەسعوود بارزانی و هەڤاڵەكانیان، داڕێژەری شۆڕشی گوڵان  بوون، كە نەیانهێشت گەلی كورد بێئومێد و بێهیوا بمێنێتەوە.
دڵسۆزی ئاوارەكان و خەمخۆری راپەڕاندنی كارەكانیان بوو، لە سیاسەتدا سەركردە و لەگەڵ پێشمەرگەدا پێشمەرگە، دۆستی هەژاران بوو، بە سادەیی ژیا هەر بۆیە خۆشەویستی هەمووان بوو، ئەندازیاری ئاشتی بوو. پیاوی رۆژانی سەخت بوو، لە بەرانبەر گرفتەكان و تەنگ و چەڵەمەكان چیایەكی خۆڕاگر بوو، هەرواش بوو.
لەكاتی بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی ئیدریس بارزانیدا، سەرۆك مەسعوود بارزانی فەرمووی (چیایەك لە پشت من چوو).
جێگای شەهیدی هەمیشە لە یاد و هەموو شەهیدان بە هەشت بێت.
بژی كورد بژی كوردستان

*سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌

 

هەواڵی پەیوەندیدار