كۆڕبەندی داڤۆس و كوردستان وەك بەشێك لە چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە و جیهان

فەرهاد محەممەد
پێشان كه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسی كوردستان ده‌كرا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا، كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ناسه‌قامگیری له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، به‌ڵام ئه‌زموونی حوكمڕانیی 25 ساڵی رابردووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و واقیعه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه و ئێستا كوردستان نه‌ك هه‌روه‌ك كێشه سه‌یر ناكرێت، به‌ڵكو وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌ددییانه سه‌یر ده‌كرێت كه رووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان ده‌بێته‌وه.
له‌م روانگایه‌وه گرینگه له بایه‌خی گرێدانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس تێبگه‌ین و بپرسین: ئایا ئامانج له گرێدانی ئه‌م كۆڕبه‌نده له‌سه‌ر ئاستی جیهان چییه؟ ئایا بایه‌خی به‌شداربوونی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان له‌م كۆڕبه‌نده ئابوورییه‌دا چییه؟
دیاره كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس، ساڵانه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی جیهانی ئازاد و دیموكراتی ده‌بێته‌وه، ده‌سته‌بژێری ئابووریناس و زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا و رۆژنامه‌نووس و سه‌ركرده سیاسییه‌كان پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددییه‌كان دروست بكات.
بایه‌خدانی كۆڕبه‌ندی ئابووری به پله‌ی یه‌كه‌م، له‌و روانگایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر كاتێك ئابووری ئاراسته‌ی سیاسه‌ت دیاری بكات، ئه‌وا سه‌قامگیری له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كان دروست ده‌بێت، وه‌ك ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه ئێستا له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دروست بووه، كه به‌ردی بناغه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئابووری ئاراسته‌ی سیاسه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای دیاری كردووه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت ئاراسته‌ی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان دیاری بكات، ئه‌وا ئه‌و ژینگه سیاسییه ئاڵۆزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌بێت كه نه‌ك هه‌ر هیچ هاوكارییه‌كی ئابووری له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان بوونی نییه، به‌ڵكو ئێستا هه‌موو جیهان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه به رێگه‌ی جڵه‌وگیریی ئابووری بۆ سیاسه‌ت، ئه‌و هاوكارییه ئابوورییه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و كۆتایی به ئاژاوه و پاشاگه‌ردانی بهێنرێت.
له‌م بازنه‌یه‌دا و له تێڕوانینی ده‌وڵه‌تانی دیموكراتی بۆ ئاینده‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دیموكراتییه‌ت وه‌ك سیستمی لیبرَاڵ دیموكراتی، خۆی وه‌ك سیستمێكی دوولایه‌نه‌ی سیاسی و ئابووری نمایش ده‌كات، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر دیموكراتی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بریتی بێت له هه‌لبژاردنی ئازاد و ئازادیی راده‌بڕین و فره‌ییی سیاسی، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی ئابووری بریتی ده‌بێت له ئابووریی بازاڕ له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێی بازاڕ و ململانێ و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر ئامانجی ده‌وڵه‌تانی دیموكراتی پاراستنی دیموكراتی بێت له رووه سیاسییه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وا ئه‌م رووه سیاسییه‌ی ناپارێزرێت، ئه‌گه‌ر ژێرخانی ئابووری بازاڕه‌كه‌ی پته‌و نه‌بێت، یان داهاتی تاكه‌كه‌س له ئاستێكی گونجاو نه‌بێت و چینی ناوه‌ند وه‌ك كۆڵه‌گه‌ی سیستمی دیموكراتی نه‌بێته فاكته‌رێكی گرینگ بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام پرسی گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كاتێك هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددا له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه دروست ده‌بێت، ئایا چۆن پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و ته‌حه‌ددییانه ده‌بنه‌وه؟ یاخود ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددییانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهانی ئازاد و دیموكراتی ده‌بنه‌وه، ده‌بنه ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دیموكراتی و ئازاد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تا ئاستێكی زۆر رێژه‌ییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كێشه و هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دییانه‌ی رووبه‌ڕووی سیستمی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، خۆیان ده‌رهاویشته‌ی ئابووریی به‌هێزو پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان و شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیان، به‌شێكی دیكه‌شیان وه‌ك پرسی توندڕۆیی و تیرۆر ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش بۆ جیهانی ئازاد و دیموكراتی، به‌ڵام به‌شێكیشی پێوه‌ندی به جیهانی دیموكراتی و ئازاده‌وه هه‌یه كه وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه نه‌كردووه، پێش ئه‌وه‌ی ببنه هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددا له‌سه‌ر كۆی جیهان و مرۆڤایه‌تی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داڤوس ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی فراوانی هه‌موو كێشه و هه‌ڕه‌شه‌كان، كۆڕبه‌ندی خۆی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دروستكردنی نه‌خشه‌ی رێگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان گرێ ده‌دات، به‌ڵام هاوشانی داڤۆسیش كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایشیش گرێ ده‌درێت، هه‌روه‌ك چۆن له مانگی شوباتی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه میونشن بۆ ئاسایشی جیهانی گرێ ده‌درێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیی داڤۆس له‌گه‌ڵ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه، داڤۆس ده‌یه‌وێت ئابووری جڵه‌وگیری سیاسیه‌ت بكات و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌رگای دیالۆگ بۆ كێشه سیاسییه‌كان بكاته‌وه، ئه‌م ژینگه‌یه‌ش كه ژینگه‌یه‌كی كراوه بۆ یه‌كتربینینی سه‌ركرده سیاسییه‌كان دروست ده‌كات، هه‌نگاوی باش بۆ كردنه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه سیاسییه‌كان دروست ده‌كات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداریی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، جیا له‌وه‌ی پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كوردستان به‌شێكه له چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی جیهانی كه شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشه، له‌هه‌مانكاتدا كوردستان وه‌ك كیانێكی دیموكراتی پێویستی به‌وه‌یه كه ئابووری ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یه‌ك بگرێته‌وه، بۆیه له‌م راسته‌وه به‌شداریی كوردستان له داڤۆس، هه‌م بۆ پێگه‌ی كوردستان گرینگه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان، هه‌میش بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورییش گرینگه كه ئابووری فاكته‌ری گرینگه بۆ دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهاندا.
گرینگیی داڤۆس بۆ كوردستان و پێگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا
هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددییانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان ده‌بێته‌وه، ئه‌وجا سه‌رچاوه‌كه‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا بێت، یان فیكری توندڕۆیی، سه‌ره‌نجام تیرۆریستان و داعش هه‌موو ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شه‌كان له یه‌ك بازنه‌دا پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش به‌ره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و هه‌وڵه‌كانه بۆ ریشه‌كێشكردنی فیكری توندڕۆیی.
ئه‌وه‌ی له‌م هاوكێشه تازه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا بۆ پێگه‌ی كوردستان له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسیی تازه‌ی جیهاندا گرینگه، ئه‌وه‌یه كوردستان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشه و له‌و شه‌ڕه‌شدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، له‌مه‌ش گرینگتر خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌یه كه له‌یه‌ك كاتدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنێت و له‌هه‌مانكاتدا ژینگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی سیاسی دروست بكات كه نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌كردنی فیكری توندڕۆیی و یه‌كتری ره‌تكردنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م دوو ئاسته، هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌م جیهانه‌دا نییه به‌ده‌ست یه‌كێك له‌م دوو كێشه‌یه‌وه نه‌ناڵێنێت، هه‌ر بۆ نموونه ئوسترالیا كه له‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی جیهانه له‌گه‌ڵ باشووری ئه‌فریقا كه له‌وپه‌ڕی باشووری زه‌وییه و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی كه له‌وپه‌ڕی باكووری زه‌وین، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌ڕاست و باشوور، هیچ لایه‌كیان له‌مه‌ترسیی تیرۆر و تیرۆریستان دوور نین، به‌ڵام هیچ لایه‌كیشیان نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ سنوورێك بۆ تیرۆریستان دابنێن، یان ژینگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن كه فیكری توندڕۆیی تێیدا گه‌شه نه‌كات.
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه سه‌یری رۆڵ و پێگه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین، جیا له‌وه‌ی سه‌رۆكی كوردستان له یه‌كێك له په‌نێڵه‌كان و سه‌باره‌ت به چاره‌كردنی كێشه‌ی سووریا و عێراق به‌شداری كرد، به‌ڵام له‌میانه‌ی دیداره‌كانی له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆسدا هه‌ر له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه تا ده‌گاته سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌بوون، له‌هه‌موو ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌شدا پرسی سه‌ره‌كی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و پێگه‌ی كوردستان بووه له شه‌ڕی دژی داعشدا. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ده‌یان دیپلۆمات و رۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له روانگای بۆچوونی سه‌رۆكی كوردستانه‌وه سه‌یری شه‌ڕی دژی داعش و چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بكه‌ن.
به‌شداریی سه‌رۆك بارزانی له‌و كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه‌دا بۆ بارودۆخی ئێستای كوردستان، بایه‌خ و گرینگی له راده‌به‌ری هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه فه‌رمییانه‌ی سه‌رۆكی كوردستان بۆ وڵاتانی جیهان ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه دیاریكراو بێت، ئه‌وا له‌میانه‌ی ئه‌و كۆڕ و كۆربه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه به‌رنامه‌كه كراوه‌یه و ده‌كرێت باسی زۆر شت بكرێت كه مه‌رج نییه به‌و راشكاوییه له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كاندا باسی بكرێت، وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌م كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه، كاتێك له ساڵی 2016 سه‌رۆكی كوردستان به‌شداریی كۆنفراسی میونشنی كرد بۆ ئاشتیی جیهانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیار بوو سه‌رۆك بارزانی به‌شداریی په‌نیڵێك بكات له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان و دیپلۆماتكاران هێنده چڕوپر بوون و هێنده به‌بایه‌خ بوون بۆ ئاینده‌ی كوردستان، سه‌رۆك دوای له رێكخه‌رانی كۆنفراسه‌كه كردبوو له به‌شداریكردنی له‌و په‌نێڵه بیبه‌خشن كه ناتوانێت ئاماده بێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد و له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا دووباره ئه‌م پرسه‌ی نوێ كرده‌وه، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ورد پێی گوتین: سه‌رۆك بارزانی له كۆنفرانسی میونیخ سه‌رقاڵی په‌یداكردنی پشتگیری و هاوكاری بووه بۆ پێشمه‌رگه و ئێستا ئاكامه‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و له كۆنفرانسی میونیخ ده‌بینین كه پێنتاگۆن یادداشتی لێكتێگه‌یشن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئیمزا ده‌كات.
كه‌واته راسته كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس، یان كۆنفراسی میونشن بۆ ئاسایشی جیهان، له رووكاری ده‌ره‌وه‌یدا گرێدانی كۆمه‌ڵێك په‌نێڵه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددایانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییانه، باخچه‌یه‌كی پشته‌وه‌شی هه‌یه كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تان دروست ده‌كات، هه‌تا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ دیداری گرنگ و گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن و نه‌خشه‌ی رێگه بۆ پێوه‌ندی داهاتوو دیاری بكه‌ن.
گرینگیی دیداره‌كانی بارزانی له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆسدا
كوردستان هه‌تا ئه‌گه‌ر ببێته ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، چه‌ند پێویستی به سه‌ردان و پێوه‌ندیی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان هه‌یه، هێنده‌ش پێویستی به پێوه‌ندی و لێكتگه‌یشتن له میانه‌ی كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان و كۆمپانیاكان و دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهان هه‌یه.
له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا كه كۆمپانیا گه‌وره‌كان و كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌ز و رێكخراوه ناحكوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر ئاراسته‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی جیهانی ده‌كه‌ن، گرینگه كیانێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان بتوانێت خۆی له‌ناو كاریگه‌ریی هاوكێشه تازه‌كانی جیهاندا بدۆزێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه‌ی سیاسه‌تی جیهانی كارلێك بكات و بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. بێگومان شتێكی شاراوه ناڵێین، ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌وه بكه‌ین، زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌ن چه‌ندین ساڵه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن، به‌ڵام به ئاستی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه له‌ناو ئه‌م سته‌یجه تازه‌ی سیاسه‌تی جیهانیدا پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات.
بۆیه له جیهانێكدا كه هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڵۆبالیزه‌یشن و دیجیتالیزه‌یشنی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ڵده‌گرێت، ده‌بێت له‌وه ئاشنا بین زۆر جاران بازنه‌ی دروستكردنی بڕیار، یان دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زیاتر له‌و كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه خۆی به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه كه هه‌موو كاره‌كته‌ره تازه‌كانی ناو هاوكێشه‌ی سیاسه‌تی جیهانی له شوێنێكدا پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه.
بۆیه كاتێك كیانێكی سیاسی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌م كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌توانێت لێكتێگه‌یشتن، یان به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی وه‌ك ئیسكۆن مۆبیل، یان برتیش پتریلۆم دروست بكات و سه‌فقه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه پێگه‌ی كوردستان له پێگه‌یه‌كی لۆكاڵییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، راسته دروستكردنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و لێكتێگه‌یشتنه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئابووری دروست ده‌بن، به‌ڵام ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه سنووره سیاسی و فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌به‌زێنێت، هه‌ر وه‌ك چۆن گرێدانی كۆنتراكتی نێوان كوردستان و ئیسكۆن مۆبیل بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت له كوردستان بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئیسكۆن مۆبیل سیاسه‌تی (یه‌ك عێراقی) ئه‌مریكا له‌به‌ر چاو نه‌گرێت و ئه‌و سیاسه‌ته بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ئێستایش سه‌رۆكی ئیكسۆن مۆبیل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه، واته سه‌رۆكی دیپلۆماتییه‌تی ئه‌مریكایه له جیهاندا، ئه‌مه ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌یه كه زۆر زه‌حمه‌ت بوو له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بێته‌دی.
بۆ ئێمه وه‌ك كیانێك كه هێشتا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نین، له‌وانه‌یه به ئاستی خۆی له بایه‌خی ئه‌م كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه تێنگه‌ین، له‌وانه‌یه له‌م راسته‌وه ناهه‌قمان نه‌بێت، چونكه له بواری ده‌وڵه‌تداری و سیاسه‌تی تازه‌ی جیهانی ئه‌زموونێكی ئه‌وتۆمان نییه، به‌ڵام ئاماژه‌كردنمان به رووسیا وه‌ك یه‌كێك له پێنج ده‌وڵه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و یه‌كێك له هه‌شت ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان، ئه‌و راستییه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه گرێدانی كۆنتراكت له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئیكسۆن موبیل و بریتیش پتریلۆم مانای چییه. سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه جینیفه‌ر هایه‌رس توێژه‌ری باڵا له ئامۆژگای ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له وتارێكدا كه به ناوی (ئه‌جێندای ریكس تیلرسۆن) وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڤلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیا گوتوویه‌تی: كۆنتراكتی رووسیا له‌گه‌ڵ ئیكسۆن مۆبیل و بریتش پتریلۆم، زۆر له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ رووسیا گرینگتره. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه كه هاوشێوه‌ی هه‌مان پرسی كوردستانه بۆ رووسیایه‌ك هێنده گرینگ بێت كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات و جیهانی له تاكجه‌مسه‌رییه‌وه گۆریوه بۆ فره‌جه‌مسه‌ری، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كورستان چه‌ند گرینگ بێت كه هێشتا به‌فه‌رمی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه؟
كه‌واته ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كوردستان جیا له‌وه‌ی له شه‌ڕی دژی تیرۆردا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌وڵه گه‌وره‌كانی بارزانی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و پاراستنی كوردستانه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا كوردستان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌تی تازه‌ی جیهانی بایه‌خی هه‌یه.
بۆ ئێستا كه خه‌می سه‌ره‌كیی سه‌رۆك بارزانی بونیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردستانه و وه‌ك خۆیشی له‌میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌ییدا ئاماژه‌ی پێكرد: "ئێمه له مه‌سه‌له‌ی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق شكستمان هێناوه و ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له ئاینده‌دا كوردستان و عێراق دوو هاوسێی باش بن پێكه‌وه." ئه‌وا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیدا، پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ڵ و دوایین بژاره‌ی ئێستایه و بێجگه له سه‌ربه‌خۆیی بژاره‌ی دیكه نییه، ئه‌مه‌شی راشكاوانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باس كردووه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا كه سه‌رۆك بارزانی گه‌یشتبێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بێجگه له سه‌ربه‌خۆیی بژاره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه، ئه‌وا گومانی تێدا نییه ئه‌جیندای سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌و كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه و هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه فه‌رمییانه‌ی بۆ وڵاتانی جیهان ئه‌نجامیان ده‌دات، به پله‌ی یه‌كه‌م پاراستنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، نه‌ك ته‌نیا راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی خوێندنه‌وه بۆ لۆژیكی بارزانی ده‌رده‌كه‌وێت كه راشكاوانه به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاندووه كه بێجگه له سه‌ربه‌خۆیی بژاره‌ی دیكه له‌به‌رده‌مدا نییه و ده‌بێت ئه‌و بڕیاره بدرێت.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ پاراستنی كوردستان بێت، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له جیهانی ئه‌مڕۆدا ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌پارێزرێت؟ بێگومان وه‌ڵامی ساده بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت پێش هه‌موو شتێك پێویستی به سوپایه‌كی به‌هیزه كه بتوانێت له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه، یان له‌به‌رده‌م ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كی خۆی رابگرێت، بۆ ئه‌مه سه‌رۆك بارزانی درێخی نه‌كردووه و چه‌ندی له توانایدا بووبێت له ده‌رگای هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهانی داوه، به‌ڵام پرسیاری گرینگتر لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌وڵه‌ت ته‌نیا به سوپایه‌كی به‌هێز ده‌پارێزرێت، یان بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و پێویستی به دروستكردنی میكانیزم و شێوازی دیكه‌ی دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌روبه‌ر و جیهانیش؟ كاتێك به‌دوای ئه‌م پرسیاره له‌میانه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی بارزانی ده‌گه‌ڕێین، به ئاشكرا هه‌ست ده‌كه‌ین، ئه‌و كاتانه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و جیهاندا باس له قۆناغی دوای داعش و پێداویستیی رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا لایه‌نێكی دیكه‌ی خه‌می بارزانی بۆ ئاینده‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه قه‌یرانی ئابووریی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و سه‌رنجی كۆمپانیا و وه‌ربه‌رهێنه‌رانی جیهان رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و ئابووریی كوردستان ببووژێته‌وه.




