كورتكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان

كه‌ریم قادر
له‌سه‌رینی لێكه‌وته‌كانی گه‌رمبوونی شه‌ڕ و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری سووریادا، توركیا زۆر پێوه‌بوو ناوچه‌یه‌كی ئارام به قسه‌ی خۆیان له باكووری سووریا دروست بكرێ، بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م ویسته‌شی جۆره‌ها كارتی به‌كار هێنا، به‌ڵام كه‌س گوێی لێ نه‌گرت. ئێستا، نه‌خاسمه پاش په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازی و سیاسی و مرۆییه‌كانی حه‌له‌ب دۆخه‌كه به‌و ئاڕاسته‌یه گۆڕاوه، كه ئه‌م ناوچه‌یه بێته ئاواكردن.
وێڕای ئه‌وه‌ی نێوانی ئه‌مەریكا و توركیا به‌هۆی فاكته‌رگه‌لێكه‌وه ئاسایی نییه و قسه و قسه‌ڵۆكی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌و حوكمه‌ی ئه‌ندامێكی په‌یمانی ناتۆیه، ئه‌مەریكایش نایه‌وێ له‌مكاته‌دا له‌م ناوچه گه‌رمه ئه‌م وڵاته موسڵمانه بۆ خه‌ڵكی دیكه جێبهێڵێ. بۆیه له‌وانه‌یه بۆ كورتكردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌ستێك سووكه‌دارێك به كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بهێنێ كه ناوی سووریایه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له شه‌ڕی داعشدا هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌ققه ویستێكی له پێشینه‌ی ئه‌مەریكایه، بۆیه پێده‌چێ توركیا زاری رزگاركردنی ئه‌م شاره‌شی هه‌ڵدابێت و دواجار هه‌وڵه‌كه‌ی توركیا سه‌ربگرێت و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مەریكا به مه‌رجه‌كه‌ی توركیا رازی بێت، كه نابێت هێزه‌كانی سەوریای دیموكرات یا راستتر "یه‌په‌گه" له گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه به‌شدار بێت. كه‌واته له‌م ناوه‌نده‌دا ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كانی یه‌په‌گه ده‌بێته قوربانی، ئۆباڵی ئه‌م ده‌ستبه‌تاڵیه‌ش بۆ سیاسه‌ته وابه‌سته و نه كڕ و نه فرۆشه‌كانی په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌رده‌وام گوێیه‌كی له تاران و گوێیه‌كه‌ی دیكه‌شی له دیمه‌شق بوو.
له‌وانه‌یه له‌ناو كوردستان هه‌بن ئه‌م به‌قوربانیكردنه‌ی یه‌په‌گه به كاره‌سات دابنێن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، چونكه له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته تۆقێنه‌ره‌ی له رۆژئاوا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پیاده ده‌كرا، زۆرینه‌ی كوردی رۆژئاوا نه‌ك له بوونی ئه‌و ئازادییه درۆینه مایه‌پووچ كه‌وتن، به‌ڵكو له جاران خراپتر (سه‌رده‌می رژێمی ئه‌سه‌ده‌كان) هه‌راسان كرابوون، ته‌نانه‌ت كار به سوكایه‌تیكردنی ئاڵای كوردستانیش گه‌یشت. هه‌رچه‌نده چه‌ندین رێككه‌وتن و به‌ڵێن هه‌بوون، كه هێزه‌كانی دیكه‌ی كورد، به‌تایبه‌تی له‌شكری خۆر بۆ به‌رگریكردن له خاكی كوردستان بچێته‌وه، به‌ڵام هێزی خۆسه‌پێن هه‌ر رازی نه‌بوو، كه ده‌بوو ئه‌مه پرسیاری هه‌موو كورد بوایه: له‌كاتێكدا ملیشیا شیعیه‌كان بازبازێنیان بوو، بۆچی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كێ ئه‌و ئه‌ركه له هێزی ره‌سه‌نی رۆژئاوا حه‌رام كرابوو؟ ئایا له‌به‌رئه‌وه بوو، كه بڕیار له كن خۆیان نه‌بوو؟
كه‌واته كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و هێزه وابه‌سته‌یه‌ی به كۆمه‌ڵێ ناوی جودای خاوه‌ن یه‌ك به‌رنامه له هه‌ر شوێنێك بۆی بلوێ به وه‌كاله‌ت شه‌ڕ دژی مافی كورد ده‌كات، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی جیهانی دژ به تیرۆر له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكه‌وه بكرێ به قازانجی كورد ته‌واو ده‌بێت، چونكه دۆزی كورد، كه بێشك له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا جێی شیاوی خۆی ده‌گرێت له‌وه ده‌رچووه گرێدراوی تاقمێكی وابه‌سته بێت.




