ئه‌و رۆژه نزیك بووه‌ته‌وه

كه‌ریم قادر
ئه‌وانه‌ی باڵای خۆیان له سێبه‌ره درۆزنه‌ی خۆرئاوابووندا ده‌بینن، ده‌ڵێین: ناسه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، وه‌ك ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئه‌فریقا و به‌ڵكان به نه‌خشه‌كێشانه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌تی دیكه ساكین ده‌بێت، ئێوه‌ش ئاوا ده‌بن.
جێی داخه، له‌م كوردستانه‌دا له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی به‌حزبیكردنی كۆمه‌ڵگا و داروبه‌ردی خاك، كه‌سانێك هه‌ڵتۆقێنران، له‌وه بچووكتر بوون بكرێن به نوێنه‌ری گه‌ل. وێنه‌ی عه‌قڵی ئه‌وانه له هیچ قوژبنێكی ئه‌م گۆی زه‌وییه نابینیته‌وه، ته‌نها له‌و قۆتابخانه‌یه‌دا نه‌بێت، كه جاشایه‌تی و كلكایه‌تی بۆ بێگانه به كاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به خه‌ڵكی ده‌فرۆشێته‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار له‌سایه‌ی راستییه‌كانی مه‌یدان و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه، به‌ره‌و كوێربوونه‌وه و نه‌مان غلۆر ده‌بێته‌وه.
نه‌ك هه‌ر میلله‌ت، به‌ڵكو خودی مامۆستایانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش، كه هۆشیار عه‌بدوڵڵا تێیدا خوێندوویه‌تی ئه‌و راستییه ده‌زانن، به‌رنامه و جووڵه‌كانی پارتی بۆ باڵابوونی كوردستان و هاوسه‌نگكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورده له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌و پەرلەمانتاره‌ی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژ به به‌رنامه‌ی پارتی ده‌ڵێ "له هه‌موو جووڵه‌یه‌كیدا ده‌مانبینێت، كه له به‌رده‌م و به‌رانبه‌ریاندا وه‌ستاوینه‌ته‌وه"، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی، كه جووڵه‌ی پارتی سنووری ناوچه‌گه‌رێتی و خۆشه‌ته‌كدان به به‌رنامه‌ی ئیقلیمی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه نه‌ك به په‌روه‌رده‌كراوانی ئه‌و قوتابخانه پۆپۆڵیستییه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو پارتی و میلله‌ت باشیان ده‌بینێ، كه به وه‌ستانه‌وه‌یان دژی ویستی گه‌ل، خۆیان كردووه به كابرای سه‌ر ڕێی كانیی گوندی. واته ئه‌و حه‌ره‌كه‌یه به‌و ره‌فتارانه‌ی له‌و رۆژه نزیك بووه‌ته‌وه، كه گه‌ل رووبه‌ڕووی ئه‌و گوتار و فیكره ببێته‌وه، كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "هه‌ڵیانگرتووه" چونكه ویستی سه‌ربه‌خۆیی له هزر و ئه‌ندێشه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لی كوردستاندا چه‌سپاوه، كه ئه‌وان له‌به‌رده‌م و له به‌رانبه‌ریدا ده‌وه‌ستنه‌وه.




