چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له "تورگوت ئۆزاڵ" ه‌وه بۆ "ئۆردۆغان" و گۆڕان كاری ده‌ستوری توركیا

كارزان هه‌ورامی
له‌وه ده‌چێت ئێستا ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی توركیاش باش له‌وه گه‌شتبن كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌رێگای توندوتیژی و چه‌كه‌وه نه‌گاته ده‌رئه‌نجام، له‌وه‌ش ده‌چێت به‌شێك له هاوكێشه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردابێت، به‌ڵام هیچ جار ئه‌و هاوكێشانه نه‌بونه‌ته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا ئه‌وه‌ی كراوه مێژوو نوسیوویه‌تیه‌وه بۆیه ئاینده، زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی تۆمار بكرێت، جا توركیا بێت یان حزبه‌كوردیه‌كان بێت له كوردستانی باكور، كامیان ده‌رفه‌تی دیموكراتی و ڕێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ كێشه‌كان ئه‌وه گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه.
ئه‌و كاته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ساڵی 1984 له كه‌شتی گه‌لی ئانكه‌ره دامه‌زراوه، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته گوتویه‌تی ئه‌م پارته ده‌بێت له‌دوای قۆناغی چه‌كداری قۆناغی دبلۆماسی رێگاچاره‌سه‌ری بێت، له‌وه ده‌چێت ده‌قاوده‌ق ئه‌م وته‌یه ڕاست نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێك له چاودێرانی سیاسی توركیا ئه‌م قسه‌یه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێستای پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌به‌ستنه‌وه به‌و واتایه‌ی كه مادام توركیا گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ی كه هێزی چه‌ك ڕێگا چاره‌نیه به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتی كرێكرانی كوردستان ده‌بێت ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بێت و ئه‌وانیش ئاماده‌ییان هه‌بێت بۆ كرانه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر باسی هه‌وڵه‌كانی توركیا بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆن نیه، بۆنمونه كاتێك ساڵی 1986 پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌ش ونمای كرد‌و له توركیا ناسرا هه‌وڵێك هه‌بوو له‌لایه‌ن پارتی” JHP ”ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توركیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، به‌ڵام گرفتی ئه‌و پارته‌له گه‌ڵ“MHP” و مه‌سه‌له‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و كاته هه‌رزوو ئه‌و ڕێگاچاره‌سه‌رانه كۆتاییان پێیات و تاساڵی 1989ئه‌و كاته "تورگوت ئۆزاڵ " وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرا بۆچوونێك هه‌یه كه "ئۆزاڵ "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئاسیایی ناوه‌ڕاست بیرۆكه‌یه‌كی هه‌بووه بۆ گۆڕان كاری ڕیشه‌ی له توركیا یه‌كێك له‌و پرۆژانه مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌ی كورد بووه، زۆر گرنگ تر له‌وه یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وه بوو كه مه‌سه‌له‌ی فیدرالیه‌ت له توركیا بچه‌سپێنێت، له‌سه‌رده‌مێكدا "ئۆزاڵ "ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی هه‌بوو له‌توركیادا به‌كار هێنانی وشه‌ی "كورد" په‌تی سێداره‌ی له‌سه‌ر بوو واته ده‌كرێت ئۆزاڵ به ده‌ستپێكی كرانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام هه‌رئه‌وكاته پارتی “ANP”گه‌وره‌ترین ڕێگری بوو له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌ی "ئۆزاڵ" ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌و ساڵه‌دا ئه‌و پێشنیاره كرا شه‌ڕی كه‌نداو په‌ره‌ی سه‌ند و هێرشه‌كانی پارتی كرێكاران چڕكرانه‌وه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌و ساڵانه‌دا شكستی هێنا دواتر ئه‌وه بوو به ڕووداوێكی كت وپڕ "ئۆزاڵ "له ساڵی 1993 له كۆشكی“chankiya” كۆچی دوای كرد و بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به شپڕزه‌یی مایه‌وه له ته‌ره‌فی توركیاوه.
دوای ئه‌وه له نێوان ساڵی 1993 بۆ 2000 كێشه‌ی كورد له توركیا به خراپترین قۆناغ داده‌نرێت، ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان شه‌ڕی 33ساڵه‌ی توركیا له كۆیی كوژرانی 40هه‌زار كه‌س 22هه‌زاریان له‌و ساڵانه‌بوون له‌كاتێكدا زه‌ره‌روزیانه‌كانی شه‌ڕ به ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، دوای ئه‌و قۆناغه قۆناغی سێهه‌م ده‌ست پێده‌كات، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی دادوگه‌شه‌پێدان“AKP” له ساڵی 2000ه‌وه پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌ستی پێكرد پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌رئه‌وه بكه‌ین كه ئایا ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوویان نا ڕۆژی 30/9/2012 له یادی دامه‌زراندنی 89 ساڵه‌ی كۆماری توركیا له‌ژێر ده‌ستی "كه‌مال ئه‌تاتورك" پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بڕیاری دا ئه‌و ئاهه‌نگه تایبه‌ت بكاته به تیشك خستنه‌سه‌ر كاره‌كانی ڕابردوویان و ئه‌و كارانه‌ی نه‌یان توانیوه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن، له ناویشیادا مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ده‌ستور و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌سه‌رۆك كۆمار، چونكه پێشبینی ده‌كرێت دوای ته‌واو بوونی واده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆتایی 2014 ئۆردۆغان خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێرێته‌وه، كه‌واته ئێستا ده‌بێت ئه‌و هاوكێشه‌یه بێنینه پێش چاومان كه تاچه‌ند ساڵێكی دیكه ده‌بێت كورد و حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان، مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆزی كورد له توركیا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته بێت به گفتوگۆكردن به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان.
ئێستا دێینه سه‌ر خاڵی ئه‌و پرۆژه چاكسازیه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی توركیا خستیه ڕوو ئه‌ویش خزمه‌ت كردنی ناوچه كوردیه‌كان و خوێندن به زمانی كوردی و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی كوردی و چه‌ند چاكسازیه‌كی دیكه پرۆژه‌كه ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵ ده‌ڕوات به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت هیوایه‌ك نه‌بێت سه‌د له‌سه‌دی ئه‌و به‌رنامه جێ به‌جێ بكات، چونكه ڕاسته پارتی كرێكارانی كوردستان تاكه نوێنه‌ری كورد نیه له باكور به‌ڵام ده‌كرا توركیا به‌و ئاراسته كاری بكردایه كه ڕاوبۆچوونی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ی وه‌رگرتایه ده‌كرا له‌و چوار چێوه‌یه‌دا په‌ره‌ی زیاتر به پرۆژه‌كه بدرابایه له به‌رانبه‌ر یشدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتی كرێكارانه ئه‌وه‌یه كه هه‌مووهه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كی كورد به پیلان نه‌زانێت،چونكه سه‌ركرده‌ی ئه‌و پارته "عبدڵڵا ئۆج ئالان" خۆی ڕایگه‌یاندبوو كه پرۆژه‌كه‌ی توركیا هه‌نگاوێكی باشه، بۆیه ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌به‌ر چاوبیگرێت كه توركیایه‌ك له قۆناغێكی واوه كه نه‌یهێشتووه وشه‌ی كوردی به‌كار بهێنرێت ئێستا ئازادی بكات له خوێندن و نووسین، ده‌بێت به‌ده‌سكه‌وت بۆ كورد بزانرێت، به‌ڵام هێشتاش هه‌نگاوی زۆر ماوه بۆ بۆ ئه‌وه كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ببێت وانه تائێستا نزیكه‌ی سێ هه‌زار چالاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسی له زیندانی توركیادان و نه‌توانراوه به ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان قسه بكرێت، ڕێگری ده‌كرێت له پێشنیاره نوێیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كه، بۆیه ئه‌مانه هه‌نگاوێكن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا باش لێی تێبگه‌ن.
له‌وه ده‌چێت قۆناغی سێهه‌م به هه‌ستیار ترینیان دابنرێت ئه‌ویش شه‌ڕی ده‌ستوره ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا 555 ئه‌ندامه له‌كۆی ئه‌و ڕێژه‌یه 320 كورسی هی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه و 34كورسی هی پارتی“DTP”و 85 كورسیش هی پارتی“JHP”ئێستا گرنگترین شت كه مابێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كورد بتوانێت شه‌ڕی له‌سه‌ر بكات مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوری توركیایه و ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كورد فشاری هه‌بێت یاخود له ڕێگای یاساییه‌وه بتوانێت مافه‌كانی له‌و ده‌ستوره بچه‌سپێنێت، دواتریش چه‌سپاندنی ئه‌و مافه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاربكرێت له‌سه‌ر داهاتووی كورد چونكه ئه‌گه‌ر خه‌باتی چه‌كداری له باكوری كوردستان به بێ ئاگایی ده‌ستوری توركیادا بڕوات دواتر زه‌ری تێدا ده‌كرێت له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی ئۆردۆغان باشترین نمونه‌ش هه‌ژومنی ڕووله زیاد بوونی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ به‌د گومانی علمانیه‌كان له نیه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌سكاری كردنی ده‌ستور و نییه‌تی بۆمانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا تاساڵی (2023)ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار زیاد بكرێت،به‌نیازه ئه‌و پۆسته‌بگرێته‌ده‌ست دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له ساڵی (1914)دا به‌و شێوه‌یه‌ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ئه‌و كاره‌ی بۆ بچبَته‌سه‌ر هاو شێوه‌ی ڤلادیمێر پۆتین.
هه‌ڵه‌ی توركیا له چاره‌سه‌ره‌ی كێشه‌كان
ئێستا ته‌واو ئه‌و ڕاستیه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕاسته توركیا ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان بنێت، به‌ڵام كێشه‌ی له جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ده‌ست وه‌ردانی پارته ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌كان له كار‌و باری توركیا و یاری كردن به به‌رنامه‌ی پارته كوردیه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی دۆزی كورد ده‌یخه‌نه به‌رده‌م حكوومه‌تی ئانكارا هه‌روه‌ها كیشه‌كه له‌وه دا زیاتر خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئۆردۆغان له جێگای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆ بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دێت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌كان ده‌كات كه ئه‌وه‌ش بارودۆخی جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كان تێكداوه.




