تره‌مپ و كورد وه‌كو یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن؟

شاخه‌وان خالید
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌موو دونیای سه‌راوژێر كرد، ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، وا ده‌رنه‌چوو، شیكاری چاو‌دێر و شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان له دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ و كۆمارییه‌كان، وه‌كو بلقی سه‌رئاوی لێهات و رێك پێچه‌وانه ده‌رچوو، ئه‌مجاره چاودێره‌كان شه‌نوكه‌وكردنیان بۆ دونیای سیاسه‌ت به‌لاڕێدا چوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات له رۆژی 9-11-2016 دۆناڵد تره‌مپ سه‌ره‌ڕای هه‌موو خوێندنه‌وه و پێشبینییه‌كان كه ده‌ریانخستبوو، هیلاری كلینتۆن گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه تره‌مپ گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و، بووه چلوپێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دونیای له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ژاند، هه‌یانبوو تۆقی و هه‌بوو دلخۆش بوو، به‌ڵام ترس و دڵه‌راوكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی زیاتر بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تره‌مپ تا ساتی ده‌رچوونیشی هه‌ر به‌ساده‌یی ته‌نزه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ تره‌مپ سه‌ره‌ڕای پێشبینییه‌كان، ئه‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌یزانی گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر خودی ئه‌و، به‌ڵكو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا گه‌ڕێكی نوێێ كۆمارییه‌كانی پێویست بوو.
هه‌روه‌ك چۆن ده‌وڵه‌تان سیاسه‌تی داهاتوویان له‌سه‌ر ده‌رچوونی هیلاری كلینتۆن داڕشتبوو، هه‌ر زوو ژووری عه‌مه‌لیاتی نوێیان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ دروست كرد، تا له‌گه‌ڵ بۆچوون و سیاسه‌تی نوێی ئه‌و سه‌رۆكه هه‌ڵبژێردراوه، درێژه به به‌پوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن، له‌مه‌ودوا ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ له سیاسه‌ت شتێك نییه به‌ناوی مه‌حال.
هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كورد
پرسی كورد و رۆلی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی گرنگ و كارایه، رۆژانه سیاسه‌تمه‌دار و دپلۆماسییه‌كانی ده‌وڵه‌تان سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له ناوچه‌كه و جیهان به‌هێز كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه بۆ كورد گرنگه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئه‌و پێگه‌یه له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنی، تاوه‌كو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌رده‌میدایه به‌سوود بۆ كیان و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كورد و دیاریكردنی مافی چاره‌نووس به پاڵپشتی و دانپێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێ.
پێشمه‌رگه له روانگه‌ی تره‌مپ
تره‌مپ به ئازایه‌تی و بوێری و كارامه‌یی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش سه‌رسامه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له لایه‌ن خودی تره‌مپ و كلینتۆن ستایشی رۆلی پێشمه‌رگه له دژی داعش كرا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ تره‌مپ درێژه به پاڵپشتی و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه ده‌دات، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی كورد پێویسته ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه بپارێزن و زێتری بكه‌ن.
تره‌مپ گله‌یی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
تره‌مپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گله‌یی له حكوومه‌تی عێراق هه‌یه، كه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌رووی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه بگاته ئامانجه‌كانی و به‌وڵاتێكی گه‌نده‌ڵی هه‌ژمارده‌كات، بۆیه تره‌مپ گله‌یی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته به‌رپرسانی عێراق كه نائارامبوونی عیراق و ئاسایشه‌كه‌ی لای ئیداره‌ی تره‌مپ جێگه‌ی بایه‌خ ده‌بێت و تا ئاسایشی عێراق خراپ بێ، ئاسایشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بێت.
سیاسه‌تی كۆمارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێ یان تره‌مپ؟
پارته‌كه‌ی تره‌مپ؛ زۆرینه‌ی له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كۆنگرێس مسۆگه‌ر كردووه، بۆیه تێپه‌ڕاندنی هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا رێگرییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ دروست نابێت، ئه‌وه‌ی ئۆباما و دیموكراته‌كان له‌م هه‌شت ساڵه‌ی رابردوودا نه‌یانكرد له‌سه‌ر تره‌مپه بیكات، هه‌رچه‌نده تره‌مپ زیاتر وه‌كو بازرگانێك ناسراوه نه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك، به‌ڵام له‌كۆتایی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێ ده‌یكات به‌رنامه‌ی پێشووه، له‌گه‌ڵ هیی كۆمارییه‌كانه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه و نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، له‌م كاته‌دا تره‌مپ ده‌بێته جێبه‌جێكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كۆمارییه‌كان مه‌به‌ستیانه وهه‌یانه هه‌ر ئه‌وه جیبه‌جێ ده‌كه‌ن.
جیهان چی به‌سه‌ردێ له سه‌رده‌می تره‌مپ؟
به‌پێی پێشبینی و خوێندنه‌وه‌كان، چوار ساڵی داهاتووی تره‌مپ هه‌ڵوێستی توندتری ئه‌مریكا ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ سه‌رسه‌خته بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ زیاتر پاڵپشتیی كورد بكات بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تاقمی تیرۆریستی داعش، هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌وه دڵنیایه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆباما ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین شكستی هێناوه، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه. ئه‌وه‌ی ده‌بێ لامان روون بێت به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا لای تره‌مپ له هه‌موو شت گرنگتره، بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش به وردی و ژیری سیاسه‌تی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویست و به‌رژه‌وه‌ندییانه دابڕ‌ێژین.
تێڕوانینی ئه‌ورووپا بۆ هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ
دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، جان مارك ئیرۆڵت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا خوازیاره وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وان خوازیارن واشنتۆن هه‌ڵوێستی ڕوونتری هه‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌ندێ پرس له‌وانه ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و قه‌یرانی سووریا و عێراق. هه‌روه‌ها ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رله‌ین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا پێیوایه، پێشهاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا مه‌ترسیدارن. له‌ملاوه به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێیوایه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن وه‌ك خۆیی و به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك ده‌مێنێته‌وه.
په‌یوه‌ندیی تره‌مپ و رووسیا گه‌رمتر ده‌بێ
تره‌مپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رووسیای خسته نێو ئه‌جێندای هه‌ڵمه‌تی پڕۆپاگنده‌نی هه‌ڵبژاردن و به ناڕاسته‌وخۆ داوای له ڕووسیا كرد ئیمه‌یڵه‌كانی هیلاری كلینتۆن بدۆزێته‌وه. چاودێران پێیان وایه، یا ئه‌وه‌تا سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر رووسیا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه یان تره‌مپ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پۆتیندا گه‌رم ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ده‌به‌ن.
تره‌مپ بۆ ئه‌مریكا گرنگه
ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن تره‌مپ كه‌مئه‌زموونه و بازرگانه، وه‌ك کەسیکی ناشارەزا لە ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی و دەرەوەدا دەناسرێت هه‌روه‌ها كه‌سێكی كه‌مئه‌زموونیشه له‌بواری سه‌ربازی و خۆی له بواری بزنس و ته‌لارسازی و راگه‌یاندندا شاره‌زایه، به‌ڵام پێشبینی دەکرێت کە بەپێی پاشخانی سیاسی و مەعریفیی کۆماریخوازەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕەفتار بکات. تا ده‌رچوونی به‌ساده‌یی مامه‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵام له وتاری دوای ده‌رچوونی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كان و دیداری له كۆشكی سپی له‌گه‌ل ئۆباما بۆچوونه‌كان ته‌واو پێچه‌وانه بۆوه.
هیلاری كلینتۆن وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ میژووه‌كه‌ی گرنگ بوو ده‌ربچێ، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و لاوازبوونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه پێوست بوو كۆمارییه‌كان بێنه سه‌ر حوكم.
تره‌مپ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پرسیاره گرنگه‌كه لێره‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێ، ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی بكات تا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێز بێ؟، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه پێشتر تره‌مپ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پیشمه‌رگه دووپات كردبۆوه و به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پشتیوانییه ده‌كه‌ن.
بۆیه ده‌بێ سیاسه‌تی داهاتووی حكوومه‌تی كوردستان كار بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزتر له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و توندڕه‌وی، له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستاندا بكرێ و سه‌ردانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بكات و، تره‌مپ داوه‌تی كوردستان بكرێ بۆ زیادكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانه‌وه.
كورد و تره‌مپ وه‌كو یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن
تره‌مپ به گشتی تێڕوانینی تایبه‌ت و جیای له‌سه‌ر كورد هه‌یه ئه‌و پێیوایه، كورد پڕچه‌ك بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه تره‌مپ ده‌ڵێ "كورد سه‌لماندوویانه كه باشترین شه‌ڕكه‌رن و بۆ ئه‌مریكا دڵسۆزترینن".
هه‌روه‌ها تره‌مپ زیاتر له‌سه‌ر كورد ده‌ڵێ: "كورد دڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه و جه‌نگاوه‌ری بوێرن و پێویسته كاری زیاتریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین".
تره‌مپ تاكه سه‌رۆكه به‌راشكاوی دانی به‌ئازایه‌تیی كورد و دڵسۆزی بۆ ئه‌مریكا ناوه، ئه‌گه‌رچی كورد ده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵام وڵاتی هه‌یه و ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ بینای سیاسه‌تی بكات و له چوار ساڵی داهاتوو سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگری و پێگه‌ی خۆی زیارت به‌هێز بكات و هه‌نگاوی باشتر بنێ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی و هاوكاریی زیاتر به‌ده‌ست بهینێت.
ئۆباما به تره‌مپی گوت: وه‌كو یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین و، كوردیش ده‌بێ وا له تره‌مپ بكات وه‌كو یه‌ك تیم به‌ره‌نگاری تیرۆر ببینه‌وه و بۆ كاری تریش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه دروست بكات و ببێته كاراكته‌ر و یاریزانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م تیمه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان سوود له حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی داهاتوو وه‌ربگرێت.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و تره‌مپ
سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی كوردستان به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له یه‌ككردنی هه‌ڵوێستی سیاسیی سه‌رجه‌م پێكهاته و لایه‌نه‌كان ده‌بێت، بۆیه حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بێ ژیرانه مامه‌له له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بكه‌ن و هێز و لایه‌نه‌كان بتوانن هاوهه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بن و ئه‌و پاڵپشتی و هاوكارییانه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له ساڵی داهاتوو به‌نده به یه‌كگرتوویی و یه‌كریزیی گه‌لی كوردستان.




