كێشه خۆجێییه‌كان و لێكه‌وته‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه

كه‌ریم قادر
پرسیارێكی ساده: چی ده‌بێ و كێ زه‌ره‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر وێڕای جیاوازییه‌كان، له‌بری پاساو هێنانه‌وه و ئاسته‌نگ دروستكردن، هه‌مووان پێكه‌وه پشتگیریی له به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن؟
له‌م پرسیاره‌دا، (چی ده‌بێ)یێكه پێویست به له‌سه‌ر وه‌ستان و خوردكردنه‌وه ده‌كات. به ئه‌زموون ساغ بووەته‌وه له یه‌كریزیدا هیچ كه‌س و لایه‌نی سیاسی و پێكهاته‌یه‌كی كوردستان زه‌ره ناكات. پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕه، كه كوردستان ئی هه‌موو ئه‌وانه‌یه له‌و وڵاته ده‌ژیێن، به‌هه‌مان ئه‌ندازه ئه‌ركی هه‌مووانیشه كار بۆ پێشكه‌وتنی بكات.
ئه‌گه‌رچی به‌فه‌رمی ئه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له كه‌س شاراوه نییه ناوچه‌كه له جه‌نگێكی جیهانیی گه‌وره دایه، به‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر هێزه خۆجێییه‌كان به‌هه‌موو ناو و ئایدیاكانیانه‌وه، به‌ڵكو هێزه ئیقلمی و هێزه جیهانییه‌كانیش به ناراسته‌وخۆ یا به‌خستنه‌به‌ری تێیدا به‌شدارن. وه‌ك راستییه‌ك، هه‌ر جه‌نگێكی گه‌وره‌ش كاریگه‌ری داده‌نێ له‌سه‌ر دیاریكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی و چاره‌نووس و باروگوزه‌رانی دانیشتوانی ناوچه‌كه، واته لێكه‌وته‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناوچه‌كه، له ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی شه‌ڕه‌كاندا بێبه‌ش كراوه له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا خۆی به‌ڕێوه ببات. هه‌رچه‌نده به‌درێژه‌دان به‌خه‌بات دژی ئه‌و واقیعه بووەته‌وه و نه‌چووەته ژێربار، هه‌وڵه‌كانی یا جوانه‌مه‌رگ كراوه یا كراوه‌ته قوربانی خه‌ڵكی دیكه.
زۆرجار ره‌خنه ده‌گرین، كه خۆیشمان له‌م بێبه‌شكردنه‌دا خه‌تابارین. ئه‌مه راستییه‌كی زۆری تێدایه، چونكه له پێشتردا وه‌ك كورد بوونمان له هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه یا زیاتر خۆمان به‌كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كان سه‌رقاڵ كردووه، تا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگمان له هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
نه‌شازه‌ییه‌كی زه‌قه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كورد خۆی له ستادیۆمی ناوچه‌كه دوور بگرێ و خۆی به كێشه‌ی خۆجێییەوە خه‌ریك بكات، چونكه راستییه ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ستادیۆمه بێت هیچی پێ نابڕێت. ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر كێشه خۆجێییه‌كان خۆ بچووككردنه‌وه و خۆبێبه‌شكردنێكی بێمانایه.
به‌شێك له هۆكاری ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌یه، میراتی ئه‌و بونیاده سیاسییه نا به‌رانبه‌ره‌یه، كه به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ناوچه‌كەدا سه‌پێندرا، هه‌روه‌ها به تێڕوانینی هه‌ندێ له چاودێران و شاره‌زایانی كاروباری ناوچه‌كه هه‌وڵێكی دیكه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یه، كه پێشبینی ده‌كرێ كوردستان له لێكه‌وته‌كانیدا به‌ری خه‌بات و قوربانییه‌كانی بچنێته‌وه، نه‌خاسمه به وه‌ستانه‌وه‌ی دژ به‌دڕه‌نده‌ترین رێكخراوی توندڕۆی(داعش) دژ به مرۆڤایه‌تی سه‌لماندی هۆكاری سه‌قامگیری و ئاشتییه، به‌وه‌ی یه‌كه‌م هێز بوو به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی جیهانی، له‌سه‌ر زه‌وی ته‌لیسمی داعشی به‌تاڵ كرده‌وه. بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان له هه‌مووان ده‌خوازێ سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك نوێنه‌ری فه‌رمیی كوردستان، به كێشه ناوخۆییه‌كانەوە سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكراوه‌تر بێت له گه‌یاندنی ویستی كورد و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی، كه پێشتر به‌ر له‌سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كردبوو پشتیوانی لێ بكه‌ن. به مانایه‌كی دیكه لێكه‌وته و پێشهاته‌كانی ئه‌و جه‌نگه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، كه وزه پێویسته‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كانی خۆجێیی و پنتێكی دیاریكراو چڕ بكرێته‌وه، له‌بری كاركردن له هه‌نگاوه‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه.




