بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "ئه‌توانێ چیی بكات و چیی پێئه‌كرێ"

کەریم قادر
ئه‌مه پرسیاری نه‌وشیروان مسته‌فایه له به‌شدارانی كۆنفرانسی ژووری ڕه‌وه‌ندی كوردی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه له 29ـی مانگی رابردوو له له‌نده‌ن به‌سترا و تێیدا گوتیشی: "ئومێدم وایە لە كۆتاییدا به‌یه‌ك وه‌ڵام له‌م پرسیاره بێینه ده‌ره‌وه و قازانجی گۆڕان و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مانی تێدا بێت."
من بۆخۆم سوور ده‌زانم وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێنی نابێت، چونكه مه‌به‌ست له پرسیاره‌كه گه‌ڕان نییه به‌دوای چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو زیاتر له‌و لەڕوودامانە سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه بزووتنه‌وه‌كه به به‌رنامه سه‌قه‌ته‌كانی (شێواندنی ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه) به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی تێیكه‌وتووه. ناوه‌ڕۆكی گوتهكهشی لێدانه‌وه‌ی قه‌وانی سواو بوو، كه پێشتر شه‌قامی پێ ده‌جووڵاند و خه‌ڵكی پێ له ئاینده نا‌ئومێد ده‌كرد. ئه‌گه‌رنا ده‌بوو له‌بری به‌كارهێنانی وشه‌ی "قازانج" وشه‌ی" به‌رژه‌وه‌ندی" به‌كار هێنابوایه، چونكه وشه‌ی "قازانج" زیاتر په‌یوه‌سته به سه‌ودای بازرگانییەوە. دووه‌م ئه‌و به‌شداربووه‌ی له كۆنفرانسه‌كه‌دا سوكایه‌تیی به هه‌موو كورد كرد و پێشنیازی دروستكردنی" مه‌فره‌زه‌ی ئیغتیالاتی" كرد بۆ شێواندنی دۆخی كوردستان، ئه‌گه‌ر له كۆنفرانسی هه‌ر حزبێكی دیكه بوایه دهردهكرایه ده‌ره‌وه و ئه‌ندامێتیشی لێوهردهگیرایهوه و حزبه‌كه خۆی لێ بێبه‌ری ده‌كرد، به‌ڵام له كۆنفرانسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك ئه‌م رێوشونانهی ده‌رهه‌ق نه‌كرا، به‌ڵكو به‌چه‌پڵه‌رێزان پێشوازی له سوكایهتیپێكردن و پێشنیازه‌كه‌ی كرا. ئه‌م په‌روه‌رده حزبییه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م ناته‌بایه، پێویسته به یاسا بێته چاره‌سه‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا، شه‌ڕی تیرۆریستان و قۆناغی دوای رزگاركردنی مووسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئهولهویاتهكانه و گرینگه، چونكه دۆخ و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌ی ئێستا نامێننه‌وه. بهخهمبوون له كێشه و قه‌یرانه‌كانی ناوخۆیش به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر گرینگی خۆی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر ساز و ئاماده بین. چونكه له‌م شه‌ڕه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و پشكپشكێنێیهكی تاقهتشكێنی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان له‌وانی دی قورستره، له‌لایه‌ك ده‌بێ شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ له‌وه به‌ئاگا بێت نه‌بێته به‌رده‌باز. كه به‌داخه‌وه هه‌نووكه لێكدابڕانێك و پهرتهوازییهك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێ، كه تا ئێستا نه‌یكردووه، نابێ به ناوی "قازانجی گۆڕان" و ئاشتكردنه‌وه‌ی دهنگدهرانییەوە كار بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كان بكات. بەڵكو به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی قۆناغه‌كه بۆ "به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌مان" كه " قازانجی" بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان و هه‌مووانی تێدایه، ده‌توانێ زۆر شت بكات و زۆریشی پێده‌كرێ. به‌وه‌ی ده‌توانێ كۆتایی به‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و دڕدۆنگی و پشێوییه ئیداری و خزمه‌تگوزارییه بهێنێ، كه له سنووره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان دروستی كردووه.
به مانایه‌كی دی، پێویسته شان بداته به‌ر واقیعه‌كه، نه‌خاسمه پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئاینده و به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌مان به‌رپرسیارێتیی هه‌مووانه به پێدانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو پۆستی (چه‌ك و پاره - وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دارایی) ده‌رفه‌ت بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خسێندرا به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردن و دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستاندا بكات، كه به‌داخه‌وه به حوكمی هۆكارگه‌لێكی پۆڵهتیكی و سایكۆلۆژی و دروستنهخوێندنهوهی هه‌لومه‌رجه‌كه تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كه ئومێده‌وارم دوای ئه‌و ساڵه له راستییه‌كان گه‌یشتبێت كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو له قۆناغی بهدهوڵهتبووندایه، كه ته‌گبیر و ته‌داره‌كی تایبه‌ت به‌خۆی پێویسته.




