٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لڤین لەسەر وابەستەیی خۆی دژ بە دەسكەوتەكانی كوردستان بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

دژوار قادر

لە كاتێكدا قائیدی عامی قواتی موسەلەحەی عێراق ( نوری مالیكی ) هەڕەشە لە كۆی دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و جەیشە شەخسیەكەی بۆ داگیركردنەوەی كوردستان بەكاردێنێ. هاوكات سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەو خەتەرە گەیشتوون و بە تێكڕایی هەڵوێستی دژ بەو سیاسەتەیان وەرگرتووە، كە بە دیدی چاودێران چۆكی بە مالیكی و ئەوانیدی نوشتاندۆتەوە، بە تایبەتی كە ( مالیكی) لەو مەبەسەتەیدا گرەوەی گەورەی لەسەر پەرتەوازەیی كورد دەكرد.

لەو رەوشە گڕگرتووەدا گۆڤارێكی وەك لڤین، كە دەست و نیەتی پشتی بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بووە، خۆی كردووە بە زمانحاڵی مالیكی و دەیەوێ ئەوە بكات، كە مالیكی  پێی ناكرێ، كە بە دڵنیاییەوە تا مردنیش نایبینێ، چونكە كورد خەڵكی دیكە نییە و وەك دەڵێن: تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت، لەسەری جێبەجێ نابێت.

 دەگەڕێمەوە سەر وابەستەیی سەرنووسەری لڤین. هەر كەسێك كەمێك سەروسەودای لەگەڵ راپۆرتی بەناو رۆژنامەوانی لەو شێوەیە هەبێت، وەك ئەوەی لڤین لە ژمارە 216ی خۆیدا بە ناوونیشانی" مالیكی داوی بۆ مسعود بارزانیش داناوە"راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە! تێدەگات گۆڤاری لڤین چ جاش قەڵەمێكە، چونكە ئەگەر سەرنووسەرەكەی تۆزقالێك كەرامەتی نەتەوەیی و نیشتمانی یا وەفایەكی بۆ هەوا و سەقامگیری ئەو هەرێمە هەبوایە، هەرگیز نەدەبوو چۆك بۆ ئەو داوایەی (چەتەكانی ناوچەكە) دابدات و بەهەر چوار پەلان تێبكەوێ، كە كار و بەرنامەیان لای كورد ئاشكران، لەبەرئەوەی بە چاوی خۆی دەبینێ، ئەگەر چاوی بە لباد نەگیراوە، لەو بارودۆخەدا نەك تەنها لایەنە بۆچوون جیاوازەكانی كوردستان، بەڵكو منداڵە تازە لە دایكبووەكانی كوردستانیش بۆ بەرگریكردن لە خاكی نیشتمان هاتوونەتە گۆ و ئامادەی رووبەرووبوونەوەی ئەو سیاسەتە شۆڤینینەن.

لڤین و سەرنووسەرە وابەستەكەی لەو كارەیدا هێندە نەفسنزم و دژە كوردە دەیەوێ شێوازێكی رۆژنامەنووسی بداتە ئەو فەرمانەی، كە لە لایەن  چەتەكانی ناوچەكە پێی كراوە،بۆیە فەرمانەكە دەداتە پاڵ رۆژنامەنووسێكی نزیك لە مالیكییەوە( سادق موسەوی) بۆ ئەوەی لە لایەك خوێنەری پێ چەواشە بكات، لە لایەكی دیكە سەرپەرشتكارەكەی رازی بكات،  دەنا كەسێك هەیە نەزانێ ئەو جۆرە راپۆرتانە چۆن دێن و چۆن فەرمانیان پێدەكرێ بڵاوبكرێنەوە، بەڵام لەبەرئەوەی  ( سەرنووسەری لڤین ) تەسلیمی هەموو جۆرە فەرمانێكە، بۆیە هەر چیەك بكات ناتوانێ ئەوە لە هزری كورد بسڕێتەوە، كە جاش قەلەمێكی دەست لەسەر سنگە بۆ فەرمانەكانی  دوژمنانی كوردستان. هەر بۆیە بڵاوكردنەوەی ئاوەها راپۆرتێك لەو دۆخە گڕگرتووەدا ( هەوڵدان بۆ داگیركردنەوەی كوردستان و چوونە ژێرباری ویستەكانیان ) لە لایەن سەرنووسەری لڤین لە هەموو رۆژنامەنووسانی كوردستان بە جیاوازی بۆچوونەوە دەخوازێ بەرەنگاری بنەوە، بە تایبەتی هەر لەو ژمارەیەدا دیدارێك لەگەڵ ئەندامێكی حزبێكی ئۆپۆزیسیۆن بڵاوكراوەتەوە، كە كەسێكە رەخنەی هەیە و تا سەر ئێسقان جیاوازە  ، بەڵام كە مەسەلەكە دێتە سەر ئایندەی كورد دەڵێ:" ئەگەر شەڕەكە بێتە سەر هەرێمی كوردستان و تووشی كوردستانی بكەن خۆ ناكرێت تۆ لەگەڵ عەرەبدا بوەستیتەوە"  بە مانایەكی دیكە، ئەگەر (ئەو) سەرنووسەری فیعلی ئەو گۆڤارەیە بۆ ئەو پرسیارە لە خۆی ناكات: من لە پێناو چیدا چۆك بۆ فەرمانی ئەو چەتانە بدەم؟

نامەوێ باس لەوە  بكەم، كە كورد لەو كاتەی هەموو توانایەكی ماددی و بەشەری بۆ ئەو جۆرە كارانە هەبووە، بەڵام نەك هەر پەنای بۆ نەبردووە، بەلكو بیریشی لێ نەكردۆتەوە و لەوبارەوە كەس ناتوانێ دەریای خەباتی بێگەردی كورد گڵاو بكات، بەلام ئەوە شێوازی ئینقلابچییەكی وەك مالیكی و چەتەكانیەتی ، كە بۆ بەدیهاتنی مەبەستیان پەنا بۆ گۆڤارێكی روورەش و ریسوای وەك لڤینیش دەبات. وەكی دی ئەگەر لڤین حەزی بەو جۆرە راپۆرتانەیە با جورئەت بە خۆی بدات راپۆرتێك لەسەر باند و پیاوكوژەكانی مالیكی بكات، كە نەك لایەنە ناحەزەكانی، بەڵكو ئەندامە نزیكەكانی حزبەكەی و تەنانەت وڵاتێكی وەك بەحرێن و قتێفی سعودیاش لەو شێوازە دەربازیان نەبووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار