٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەگەر ئەم رۆژە رەش نەكەین، ناتوانین لە سپیبووندا بژین

سەرچاوە: KDP.info

رێكان سەباح

لە رۆژانی پاش 9ی 10ی 2015ی ساڵی رابردوو، كە تێیدا ئازادیی سیاسی و فكری تووندڕۆیی گەیشتە ترۆپكی تێكدانی پێكەوەژیانی سیاسی و، هۆكار بۆ بەدەستەوەدانی لەناوبردنی چەندان ئامرازی(سیمای جوانی پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی هتد..) و سەرهەڵدانی پۆپۆلیستی و فاشیزم، كە تێیدا هەموو بەهایەكی پێگەوەبوونی لەخاچ دا، لەژێر ئەو ناوەشدا بانگەشی چاكسازی و دادگەری گەڵاڵە كرد، قوتابخانەیەكی وێرانی پێشكەش كرد كە دەمێك بوو ئامادەكاری بۆ دەكرا لەژێر ناوی رووبەرووبوونەوەی چاكسازی و پاكسازی و گۆڕانكاری، كە خۆی لەگەڵ خۆیدا ناكۆكیی قووڵی فكری و سیاسی هەبوو، بەشێوەیەك نەیدەزانی چیی دەوێت و بەرەو كوێ دەیەوێت بڕوات و لەناو چەمكەكاندا خۆی خنكاندبوو، لە پێناسەیەكی رۆژیادی بارەگا سوتاندنی پارتی لە 9ی 10 ساڵی رابردوو خۆی پێشكەش دەكاتەوە؟!

سەرهەڵدانی شكاندن و سوتاندن، كولتوورێكی لەگۆڕنراوی سیاسیی كوردستان بوو كە لە 9ی 10ی ساڵی رابردوودا زیندوو كرانەوە، ئەگەرچی پاشخانێكی تری هەبوو لەژێر ناوی 17ی شوباتدا، بەڵام لەژێر ناوی و ئەدرێسی نوێدا گەنگەشەی بۆ كرایەوە و، بەشێوەیەك هەموو جووڵانەوەی كۆمەڵایەتی تێیدا پەك خرا و كۆمەڵگای بەئاراستەی هۆشیاری سیاسی و مەدەنی و مافە دیموكراسیەكاندا، خستە ژێر چەپۆكی حەزێكی قێزەونی پۆپۆلیستی كە رێزی پێشەوەی بەخشی بەكەسانێك، كە لەتەمەندا لە قۆناغی هەستیاری گەشەكردنی جەستەییدا بوون و لە هێلی خوار هەژەدەساڵیدا بوون.

ئەم قوتابخانەیە (كە بەرهەمهێنەری سوتاندنی بارەگا و كادیری حزبی و ململانێی سیاسیی دیموكراسی گەیاندە رەشكردنی بەرانبەر)، ئەگەرچی لەماوەی رابردوودا لەژێر ناوی بارەگای پارتی سیاسی هیچ بەهایەكی نییه‌ ئاراستە كرابوو، بەڵام بە تەواوی خۆ هەڵخەڵتێنەرێكی مەترسیدار بوو، كە تێیدا تاوی دینگە ئەساسییەكانی دیموكراسی و پرۆسەی سیاسی دەدا و پەكی پێكەوەژیان و رای جیاوازی خست كە ئەساسی پرۆسەی دیموكراسی بوون، بەڵام پۆپۆلیستەكان جگە لەوەی لە چوارچێوەی رەوایەتیدنا بە سوتاندن و وێرانكردن و كوشتنی جیاوازییەكان ئەمەشیان بە خۆگێلكردن و بەگێلكردنی خەڵك ئیزافەی سەر پرۆسەی دیموكراسیی ئەو دەڤەرە كرد، كە تەواو كۆمەڵگا بەئاراستەی مەترسییه‌ جۆراوجۆرەكاندا برد.

بەشێوەیەك كە تێیدا حەزی خۆدزینەوە و پاشەكشەكردن تا ئاستی دژبوون، لەگەڵ پێكەوەژیان هەنگاویان ناوە، مەدەنیەتیان لەژێر ناوی ئیسلامی سیاسی و ریشداردا وێران كرد و، لەژێر ناوی قوتی خەڵك، جیاوازیی سیاسییان لەگۆڕ نا و، لەژێر ناوی خۆپێشاندان و رای جیاوازدا، رۆحی جیاوازییەكانیان لە فكرەیەكی تووندڕۆ و بەردەم تاریكدا، گوللەباران كرد.

ئەوەی لە رۆژی 8ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو روویدا، رووداوێكی ئاسایی نییە، كە ناتوانێت بەبێ یادكردنەوەی ئەم ڕۆژە و بەنەفرەتكردنی ئەم رۆژەدا، بگاتە پرۆسەیەكی تەندروستی دیموكراسی و سیاسی، ئەوانەی كە مەبدەئیەن لەگەڵ پرۆسەی تەندروستی دیموكراسی و سیاسیدان، كە تێیدا وڵات تاو بدات بۆ به‌دامەزراوەییكردن و پێشكەوتنە جیاوازەكان، نابێت بێ سەركۆنەكردنی ئەو رۆژە تاریكەی پار بەبێ رەشكردنی تێپەرێت، چونكە چەند لە رەشكردنی ئەو رۆژە نزیك ببینەوە، پرۆسەیەكی سپی و تەندروستی سیاسی و دیموكراسی گەشە دەكات، جا لێرەوه‌ كۆمەڵگایەكی پڕ لە بیانوو دەبات بۆ كۆمەڵگایەكی داهێنەر و خوڵقێنەر، ئەمەشە دواجار دەبێتە هۆكاری لەناوبردنی "گەندەڵی و حەزی دیكتاتۆری و دەستاودەستنه‌كردنی دەسەڵات". چەندان جوانی كە لە رەشكردنی بارەگا سوتاندن و لەناوبردنی جیاوازی و رای جیاواز و ریشدارە فكرە ئیرهابییەكان، یەكیان گرت و حەزی بەكابولكردن و دەوڵەتی ئیسلامیی داعش ئاسایان خوڵقاند، لەم رۆژەدا كە نزیك دەبینەوە لێی، بۆیە دیموكراسخواز و پێشكەوتووخوازەكانی كوردستان تا لەم رۆژەدا باش قاڵ نەبنەوە و رووی راستەقینەی پشتی ئەو رۆژە "8ی 10ی 2015" نەخوێننەوە، ناتوانن كەسانێكی كامڵ بن لە بنیاتنانی پرۆسەیەكی دروستی سیاسی و دیموكراسی لە كوردستاندا و بەردەوام لە گەورەترین خەلەلی فكریدا دەژین.

هەواڵی پەیوەندیدار