باره‌گاکانی پارتی یان گرده‌که و ده‌باشان

سه‌نگه‌ر مسته‌فا
دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده هه‌موو ڕێگایه‌کیان بۆ دژایه‌تیی بارزانی و ڕێبازه‌که‌ی تاقی کرده‌وه و سه‌رجه‌م پیلان و هه‌وڵه‌کانیان شکستی هێنا، ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌رده‌وامیدان و هێنانه‌دی خه‌ونه نه‌زۆکه له‌مێژینه‌که‌یان، بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته نێوخۆییه‌کانی حیزبه‌کانیان و خۆدزینه‌وه له‌و هه‌موو به‌ڵێنه سواوه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانیان دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره و بارودۆخه له‌سه‌رشانی خۆیان لابده‌ن و ڕاستییه‌کان له هاووڵاتیان بشارنه‌وه، که به هۆی "تصفیه"حیساباتی نێوانیان و ململانێ حیزبییه‌کانیان له ئیداره‌دان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی سلێمانی هێنابوویانه کایه‌وه، له کاتێکدا ئه‌و لایه‌نانه به‌شداری حکوومه‌تی هه‌رێم بوون و هه‌ندێکیان بانگه‌شه‌ی چوارساڵی ئارامی و به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی به هۆی چه‌واشه‌کاریی په‌رله‌مانتاران و موزایه‌ده‌ی سه‌رکرده‌کانیان نه‌یانتوانی له ئاست به‌ڵێنه‌کان و ئه‌رکی به‌رپرسیارێتیدا بن، که‌چی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌جێهێشتنى ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كرد، بۆیه سه‌ره‌تا به پیلانێکی به‌رنامه بۆداڕێژراو له په‌رله‌مانه‌وه بوونه هۆی په‌کخستنی ئه‌و ده‌زگا یاسایی و شه‌رعییه، له کاتێکدا ئه‌وان به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی دیموکراسی و مه‌ده‌نیه‌تیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌ی که جنێودان و په‌لاماردانی پارتی ڕه‌وایه، بۆیه سایکۆلۆژییای شه‌ڕانگێزیی ڕابردوویان به شێوازی به‌رده‌فڕکێ و تایه‌سوتاندن و ئاژاوه‌گێڕی و ڕق و کینه و توندوتیژیی هه‌ر وه‌ک جنێودان، کرده کو‌لتوور و وه‌ک هه‌میشه کێشه ده‌روونییه‌کانیان به‌رامبه‌ر به بارزانی و پارتی پێ نه‌شاردرایه‌وه. هه‌ندێک گه‌نجی تازه‌پێگه‌یشتوو و لایه‌نگران و ئه‌ندامانیان بۆ مه‌رامه گڵاوه‌کانیان به‌کار هێنا و هانیاندان که به بیانووی نه‌بوونی مووچه و خزمه‌تگوزارییه‌وه، به وتنه‌وه‌ی دروشمی "چۆڵی که‌ن و بڕوخێ ده‌سه‌ڵات" له سنووری سلێمانی هێرش بکه‌نه سه‌ر باره‌گاکانی پارتی، له کاتێکدا لایه‌نی به‌رپرس له پاراستن و ئاسایشی ئه‌و سنووره دیاره کێیه، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌رکی خۆیان به‌جێ نه‌گه‌یاند له هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که و ڕێگری له ئاژاوه‌گێڕی و پاراستنی باره‌گاکانی پارتی، كه زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به پێچه‌وانه‌ى یاساى خۆپیشاندان ئه‌نجام درابوون و، زانیاریی دروست هه‌بوو که ئاڕاسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان به هه‌وڵێکی سیاسی ده‌گۆڕێت و نیازى تێكده‌رانه‌ى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
که‌واته ده‌بێت هاووڵاتیان به گشتی و خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌تایبه‌تی، بزانن که‌وا هاندانی خه‌ڵک بۆ په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گاکانی پارتی له سنووری سه‌وز-نیلی و، شه‌هیدکردنی کادیری پارتی و سوکایه‌تیکردن به ڕه‌مزه‌کانی، ته‌نها ده‌ره‌نجامی ڕق و کینه و قه‌ره‌بووی شکسته‌کانی نیو سه‌ده‌ی چه‌ند لایه‌نێکه دژی پارتی و، ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵکی ڕوون بوویه‌وه که به هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاکانی پارتی له سنووری سلێمانی، نه کێشه‌ی مووچه نه کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ر ناکرێن، چونکه پارتی له‌و سنووره هیچ ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تییه‌کی کارگێڕی له ئه‌ستۆ نه‌بووه و نییه، به پێچه‌وانه‌وه باش ده‌زانن که‌وا پێشتر و ئه‌وکات و ئێستایش، ئه‌وانه‌ی له گرده‌که و ده‌باشان دانیشتوون، حاکمی ئه‌و زۆنه‌ن و سه‌رچاوه‌ی به‌تاڵانبردنی داهات و دابیننه‌کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانن که زیاتر له بیست ساڵه هه‌موو داهاتی گومرگ و به‌قاچاغ فرۆشتنی نه‌وت و زیاتر له 48٪ بودجه و داهاتی ناوخۆی ئه‌و سنووره‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و که‌سییه‌کانی خۆیان به‌کار هێناوه و، هه‌ر خۆیشیان له میدیاکانیانه‌وه له کاتی ململانێکانی نێوانیان، ئه‌و ڕاستیانه‌یان له دژی یه‌کتر بۆ خه‌ڵک ئاشکرا کردووه.




