دوازریكه‌ی به‌ره‌ی نه‌یاران

كه‌ریم قادر
پرۆسه‌ی نه‌خشه‌كێشانه‌وه و سه‌قامگیربوونه‌وه‌ی عێراق، له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه بێ نه‌یار و ناحه‌ز نییه. به‌ره‌یه‌ك هه‌یه نایه‌وێ ئه‌وه بێ كێشه راسته‌ڕێ بێت. ئه‌وه‌ش راسته، كه تاسه‌ر ناتوانن له‌و دژایه‌تی و كێشه دروستكردنه‌دا به‌رده‌وام بن. به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی نوێی سیاسی و ئابووریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار له نه‌خشه‌كێشانه‌وه‌ی ناوچه‌كه دراوه.
كه‌واته له‌كاتێكدا هه‌نگاوه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی ته‌پۆتۆزی نه‌شته‌رگه‌رییه سیاسییه‌كه چڕتر بوونه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیكردنی شاندێكی باڵای كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و لایه‌نه كاراكانی دیكه‌ی عێراق، به ئاڕاسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ساڵه‌ها خه‌باتی بۆ ده‌كرێ له‌جێی خۆیدا بوو. وه‌ك راستییه‌كیش له هیچ قۆناغێكدا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان رێگه‌چاره‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و زریكه‌یه‌ی لێره و له‌وێ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نه‌یارانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه، ده‌كرێ و ده‌نووسرێ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی شكستی به‌ره‌ی نه‌یارانه، نه‌خاسمه سه‌ر لێشێوان و شڵه‌ژانێكی زۆر به ده‌ربڕین و به‌یانكردنی وه‌لاكانیانه‌وه دیاره. ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئاگاداری هه‌وڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان و پێشڤه‌چوون و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه بێت، باش له‌وه تێده‌گات، كه هه‌رگیز له كاتی له‌ده‌ستچوو و پێگه‌ی لاوازه‌وه سه‌ردانی پایته‌ختی وڵاتان نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌میشه له‌و كاتانه‌دایه، كه كات له‌بار و سازاوه بۆ دانانی خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان، تا هه‌م مانا راسته‌قینه‌كان، هه‌م به‌رنامه قێزه‌ونه‌كانی به‌ره‌ی نه‌یاری ناوخۆی كوردستان بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وێ، كه دژ به ویست و خواستی زۆرینه له‌به‌ر چ دابوون.




