٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەردانی بەغدا و ستراتێژی رزگاریی کوردی

سەرچاوە: KDP.info

حوسێن کوردنەژاد
لە چەند سالی رابردوودا دوو گفتوگۆی جیاواز بە روون و ئاشکرا کریستالیزە بوون و خۆیان لە سیاسەتی کوردیدا دەرخست.
یەکەمیان گەڕانەوە یان بەردەوامیی سیاسەتی سەردەمی شەڕی سارد لە لایەن کوردەوە، بە واتای چارەسەری پرسی کوردی لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتانه‌ کە داگیرکەری خاک و سەرەوەریی نەتەویی کوردن؛ دووەمیان سیاسەتی رزگاریی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوو، کە لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا و پرۆئاکتیڤ لە ئاست سیاسەتی ناوخۆ، ناوچە و جیهاندا پێڕۆ کراوە.
سەردانی سەرۆکی کوردستان بۆ بەغدا، لە دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەریم کە زەمینەسازیی ئەم سەردانە بووە، خاوەن پەیام و ناوەرۆکێکی مێژوویییە.
ئەو ناوەرۆکە بریتییە لە قسەی راشکاوانە لە ئاست سیاسەتی عێراق سەبارەت بە ئاسۆی داهاتووی پێوەندیی عێراقی عەرەبی و کوردستان وەک دوو جیرانی باش و هاوکار لە دوای شکستی تەجروبەی فێدرالیزم.
خاڵێکی گرینگی تری ناوەرۆکی ئەم سەردانە، بریتییە لە هاوکاریی هەر دوو لا لەم پرۆسەیەدا، کە نیشاندەری پێگەیشتووییی سیاسەتی کوردە.
ئەم پێگەیشتتووییە جێ بایەخی کۆمەڵی نێوەدەوڵەتی و سیاسەتی نێونەتەوەیییش بووە کە دەبێ جێ شانازیی کورد بێت.
لە کات و ساتی ئێستادا، گشت قەڵەم و توانا و ویژدانی پاک و کوردانە، دەبێ ببنە خاوەن پەیامی یەکیه‌تی، یەکگرتووییی میللەت و پشتیوانی سەرۆکی وڵات.
بە کات و ساتێکی وه‌ها هه‌ستیاری مێژووییدا ره‌ت ده‌بین، گشتمان دەبێ دەقیق بین.

هەواڵی پەیوەندیدار