٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

گەمەى مالیکى دژ بە گەلى سووریا

سەرچاوە: KDP.info

ن: عمادەدین ئەدیب
و: شوکر سلێمان


پێویستە رامانێکى قوول لەبارەى پەیوەندى دەسەڵات لە عیراقى بە سیستەمى بەشار ئەسەدەوە بکەین، ئەو پرسەى ئێستا بۆتە دۆسییەکى گرنگ لە مانەوەى رژێمى سووریاى دیکتاتۆر، چونکە لە لایەکەوە ئاسمانى عیراق و نوورە هاوبەشەکەى لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ دوو هۆکارى بنچینەیى لە گواستنەوەو گەیاندنى چەک و خۆراک بۆ رژێمى سووریاو بەکارهێنانى بۆ کوشتنى خەڵک و عەوامى ئەو وڵاتە.

هەر چەندە پێش عیراق سووریا تورکیاى تاقى کردەوە، بەڵام دواى ئەوەى ئەو وڵاتە کەوتە پشکنین و لێکۆڵینەوە لەو فڕۆکانەى بە ئاسمانى تورکیادا گوزەریان دەکردو، رێگەى وشکانیشى داخست بە ڕووى ئەو وڵاتەدا، ئیتر چ شتێک لەبەردەم ئەو وڵاتەدا مایەوە بۆ گەیشتنى ئەو کامیۆنە نهێنیانە بۆ سووریا؟

سەبارەت بە چەکى رووسیا بۆ ئەو وڵاتە تاکە رێگە لە رێگەى دەریاوە بوو ئەویش لە رێگەى تەرتوس و کەناراوەکانى دەریاى سپى ناوەڕاست بوو، بەڵام سەبارەت بە چەکى ئێرانى ئەوا لە رێگەى دەریاوە رووبەڕووى پشکنین دەبۆوە، کەواتە چ شتێک لەبەردەم گەشتنى ئەو هەموو یارمەتیانە مایەوە بۆ رژێمەکەى سووریا، ئاسمان و خامى عیراق بوو کە بووە بنچینەى جێبەجێکردنى گەشتنى چەک و جبەخانەى ئێرانى بۆ رژێمى سووریا.

ئەوەى ئەمڕۆش ئەو یارییە ئەنجام دەدات ئەوە نوورى مالیکی سەرۆک وەزیرانى عیراقە، هەرچەندە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت کە عیراق خاوەنى هیچ ئامرازو توانایەک نییە بۆ رێگەگرتن و قەدەغەکردن و دزە کردنى گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى ئێرانى بۆ سووریا، وەکو ئەوەى عیراقى ئێستا پارێزراوێکى ئێرانى نەبێت، وەکو ئەوەى نوورى مالیکى هاوپەیمانى تاران نەبێت، وەکو ئەوەى سوپاى پاسدارانى ئێرانى بە هەموو دامودەزگە هەواڵگرییەکانییەوە ئەوە بۆ چەندین ساڵ دەچێت هەموو بارودۆخى ناوخۆى عیراقییان کۆنترۆڵ نەکردبێت.

مالیکى بانگەشەى ئەوە دەکات کە پەیوەندییەکى زۆرباشى لەگەڵ واشنتۆن هەیە، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانى لەگەڵ تاران توندوتۆلتر و لە پێشترە، ئەوەشى لە توانادا نییە، (ئەگەر بیەوێ) ئەوە بە پێچەوانەى ئیرادەى ئێرانییە لە پاڵپشتى کردنى هاوپەیمانە سووریەکەى.

مالیکى هەرگیز رازى نابێت بە سەرکەوتنى شۆڕش لە سووریا، چونکە ئەو باش دەزانێت کە بەهارى سوورى هێدى هێدى دەگوازرێتەوە بۆ عیراق کە چاکسازى و گۆڕانى سروشتى نازانێت، بەڵام ئەمریکا دەناسێت لە گۆڕینى رژێمى دیکتاتۆرێک بە دیکاتۆرێکى تائیفى.

سەرچاوە: لە رۆژنامەى شەرق ئەلئەوستەوە

هەواڵی پەیوەندیدار