لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا كوردستان یان نەمان.. ئیرادەی نەتەوەیەك بۆ ئازادی و سەربەخۆیی

فەرهاد محەممەد
ئه‌و رووداوه گه‌ورانه‌ی شۆڕش له ماوه‌یه‌كی كورتدا دروستی ده‌كات، زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه مێژووی مرۆڤایه‌تی پێشتر به‌رهه‌می هێناون، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شۆڕش، مێژوو مانایه‌كی دیكه وه‌رده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه نه‌ته‌وه تیایدا ئازاد بووه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژوویه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و مێژووه‌ی شۆڕش پێناسه‌ی ده‌كاته‌وه، رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد پیشان ده‌داته‌وه. له‌م راسته‌وه به‌پێی ئه‌و مانا مه‌جازییه‌ی له گه‌ردوونه‌وه بۆ شۆڕش وه‌رگیراوه و له‌ناو سیاسه‌تدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه دووباره به‌كار هێنراوه‌ته‌وه، شۆڕش وه‌ك ئه‌وه‌یه كاری مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه كه ئیراده‌ی مرۆڤ ناتوانێت رێگه‌ی پێبگرێت.
شۆڕش هێنده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لابردنی ئیراده‌ی داگیركاری و زۆڵم و زۆرداری له‌سه‌ر سروشتی ئازادیی نه‌ته‌وه، هێنده هه‌وڵدان نییه بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی جیاواز بۆ نه‌ته‌وه دروست بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی بازنه‌ییی ئه‌ستیره‌كان كه به رێكوپێكی به درێژاییی مانگ و ساڵ به‌رده‌وامه و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ بتوانێت رای بگرێت، ئه‌وا شۆڕش له پێناوی ئازادی‌دا ئامانجی ئه‌وه‌یه، ئه‌و ئیراده‌یه تێكبشكێنێت كه جووڵه‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی راگرتووه و رێگه نادات له فه‌له‌كی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیدا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد خۆی نمایش بكات و هه‌ڵبسووڕێت.
كه‌واته كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك شۆڕش ده‌كات، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش قۆناخی داگیركاری، له‌م پێناوه‌شدا كاتێك نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مێژووه بێگه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه هێشتا ره‌فتاری به‌دی داگیركاری و چه‌وسانه‌وه پیسی نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر جۆشدانی نه‌ته‌وه‌ییی كورد به‌رجه‌سته بكه‌ین، ئه‌وا زۆر راشكاوانه ئه‌و راستییه ده‌بینین ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مێژووی كۆن ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی ماده‌كان، واته ئه‌و كاته‌ی كورد خۆی خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریه‌تی خۆی بووه، زۆر به ساده‌یی ئه‌و كاته‌ی كه كورد ئازاد بووه و ژێرده‌سته‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نه‌بووه، له مێژووی نه زۆر دووریشدا هه‌موو تاكێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش مێژووی شه‌ڕی چاڵدیران، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌و كاته‌ی نیشتمانی كوردستان یه‌ك نیشتمان بووه له نێوان ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا، له مێژووی تازه‌شدا دیاره هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ، كه تیایدا كوردستان بۆ چوارپارچه و به سه‌ر هه‌ریه‌ك له (عێراق، توركیا، سووریا و ئێران) دابه‌ش كرا.
له‌م روانگه‌یه‌وه كاتێك بمانه‌وێت له مانا و مه‌دلوولی شۆڕشه‌كانی كوردستان تێبگه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه ئامانجی هه‌موو شۆڕشه‌كان ئاوڕدانه‌وه بووه له مێژووی پێش داگیركاری و چه‌وسانه‌وه، به دیوێكی دیكه‌دا گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ ئه‌و ئازادییه‌ی كه پێشتر نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌یبووه و پاشان نه‌ته‌وه داگیركاره‌كانی دیكه لێیان زه‌وت كردووه، هه‌ر بۆیه‌شه ئامانجی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستان ئازادی بووه، ئازادی به‌و مانایه‌ی كورد خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد بووه و ئازادییه‌كه‌ی لێ زه‌وت كراوه و ده‌یه‌وێت ئازادییه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش راشكاوانه مانای ئه‌وه‌یه شۆڕشه‌كانی كوردستان له پێناوی ئه‌وه نه‌بووه بارودۆخێكی تازه به‌سه‌ر ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وربه‌ریدا فه‌رز بكات، به‌ڵكو ئامانجی شۆڕشه‌كانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ قۆناخی پێش داگیركاری و زه‌وتكردنی ئازادی له كورد و كوردستان.
ئه‌گه‌ر له‌م ده‌روازه‌یه‌وه سه‌یری هاوتاكردنی (ژیان به ئازادی) و (مردن به كۆیله‌یه‌تی) بكه‌ین، ئه‌وا كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردستان، ده‌بنیین پێش ئه‌وه‌ی دروشمی شۆڕش ببێته ته‌نیا دوو وشه (كوردستان یان نه‌مان) ئه‌وا ده‌بینین، به‌شی هه‌ره زۆری سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كان له پێناوی كۆماری ئازادی كوردستاندا، مردنیان هه‌ڵبژاردووه نه‌ك ژیانێكی ژێرده‌سته‌یی، له‌م پێناوه‌شدا ده‌یان سه‌ركرده‌ی كورد وه‌ك (شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شیخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حموودی حه‌فید و قازی محه‌ممه‌د) چوونه به‌ر په‌تی سێداره و ژێرده‌سته‌ییان قبووڵ نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه چۆن چه‌خماخه‌ی شۆڕش كه ده‌ستی پێكرد ده‌بێته زنجیره‌یه‌ك شۆڕشی یه‌ك به‌دوای یه‌ك و ئیدی هیچ داگیركارێك ناتوانێت سه‌ركوت و خامۆشی بكاته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌یه نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی داگیركراو له‌گه‌ڵ ئاسمان رێككه‌وتبێت به‌وه‌ی مرۆڤ چۆن ناتوانێت جووڵه‌ی ئازادانه و رێكوپێكی ئه‌ستیره‌كان رابگرێت، كاتێك شۆڕشیش ده‌ستی پێكرد، ئه‌وا ئیراده‌ی هیچ داگیركارێك ناتوانێت، جووڵه‌ی نه‌ته‌وه بۆ ئازادی و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش قۆناخی داگیركاری و سه‌ركوتكردنی ئازادی رابگرێت. ئه‌وا به هه‌مان شێوه و دوور له ئیراده‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌و شۆڕگێڕانه‌شی كه ده‌بنه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كیی شۆڕشه‌كه، ئه‌وا دروشمی شۆڕشه‌كه‌ش ده‌بێته ره‌نگدانه‌وه‌ی ئامانجی شۆڕشه‌كه و ئه‌و وشانه‌ی كه ده‌بنه دروشمی ئه‌و شۆڕشه، بێجگه له‌و وشانه‌ی له‌و دروشمانه‌دا كۆ ده‌بنه‌وه، هیچ وشه‌یه‌كی دیكه نابێته هاوتای ئامانجی ئه‌و شۆڕشه.
سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه مه‌حومود مسته‌فا عه‌قاد له كتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕش له ته‌رازوودا) هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه دروشمی هه‌ر شۆڕشێك پڕاوپر مانای شۆڕشه‌كه‌یه، له‌م راسته‌وه ئاماژه‌ی به دروشمی شۆڕشی فه‌ره‌نسا كردووه كه بریتی بووه له (ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی). عه‌قاد له‌سه‌ر ئه‌م دروشمه ده‌ڵێت: كاتێك به زمانی فه‌ره‌نسایی گوێ له‌م سێ وشه‌یه ده‌گرین، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ وشه‌یه هاوئاواز و قافیه‌ن، بیرمان بۆ ئه‌وه ده‌چێت له‌به‌ر هاوئاوازی و قافیه‌ی وشه‌كان، ئه‌و سێ وشه‌یه هه‌ڵبژێردراون، به‌ڵام كاتێك به قووڵی به‌ناو شۆڕشی فه‌ره‌نسادا رۆده‌چین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بێجگه له‌م سێ وشه‌یه، هیچ وشه‌یه‌كی دیكه بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسا ناشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری دروشمی شۆڕشی چین بكه‌ین به سه‌رۆكایه‌تیی (سن یات سن) ده‌بینین دروشمی شۆڕشی چین هیچ كام له وشه‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسای له‌خۆی نه‌گرتووه، به‌ڵكو سێ وشه‌ی جیاوازی دیكه بووه‌ته دروشمی شۆڕشه‌كه‌یان كه ده‌ربری ئامانجه‌كانی شۆڕشی چین بووه كه بریتی بوون له (پرانسیپی نه‌ته‌وه‌یی، دیموكراتی، سۆشیالیستی نه‌ته‌وه‌یی) ئه‌م سێ وشه‌یه‌ش له زمانی چینی‌دا هاوئاواز و قافیه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئامانجه‌كانی شۆڕشه‌كه‌ی له‌خۆی گرتووه.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ دروشمی شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ك شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیركراو به‌راوردی بكه‌ین، ده‌بینین دروشمی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه كه ته‌نیا دوو وشه‌یه و بریتییه له (كوردستان یان نه‌مان)، ئه‌وا نه‌ك هیچ وشه‌یه‌كی له دروشمی شۆڕشه‌كانی جیهان ناچێت، به‌ڵكو ده‌ربڕی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆ ئازادی و له‌م دروشمه‌دا ژیانی هاوتای ئازادی و مردنیشی هاوتای چه‌وسانه‌وه كردووه. ئه‌م دروشمه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولیش داهێنانی هیچ كه‌سێكی به‌شداربووی شۆڕشه‌كه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵقوڵاوی تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی تاكی كوردستانه بۆ تێگه‌یشتن له ئازادی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و مێژووه‌ی كه كورد خۆی خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئازادیی خۆی بووه و له‌و پێناوه‌شدا شۆڕشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به داگیركاری و چه‌وسانه‌وه بهێنێت. خاڵی گرینگ له‌م دروشمه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا كه ده‌ڵێین گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مێژووی پێش داگیركاری و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دیوێكی دیكه‌ی تێگه‌یشتنی كورد بۆ ئازادی به‌رجه‌سته ده‌كات، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كورد نایه‌وێت تۆڵه بكاته‌وه و خاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه داگیر بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مێژووه‌ی كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه داگیركاره‌كانی كوردستان، هێشتا كوردستانی داگیر نه‌كردووه. ئامانجی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات، كورد و كوردستانییه‌كان به ئازادی بژین و نه‌ته‌وه داگیركاره‌كانی دوێنێیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد بژین.




