هەڵەكانی سیاسەتی پەكەكە بەرامبەر باكور و رۆژئاوا

فەرهاد محەممەد
هه‌تا ئێستایش ستراتیژیه‌تی ئاشكرای ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بریتییه له تێكشكاندنی داعش، به‌ڵام هاوشانی ئه‌م ستراتیژیه‌ته پێناچێت ستراتیژیه‌تێكی سیاسی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی دوای داعشی پێ رێك بخاته‌وه و كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی ره‌خنه و گازنده‌ی ئه‌و توێژه‌ر و پسپۆڕ و دیپلۆماتكارانه‌ی كه له‌سه‌ر پرسی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دوای تێكشكاندنی داعش، یان راشكاوانه‌تر دوای گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری (ره‌قه و مووسڵ) كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م توێژینه‌وانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كه بۆته هۆكاری دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا دابمه‌زرێت، ئه‌وا داعش‌یش تێكبشكێندرێت و هه‌ردوو شاری مووسڵ و ره‌قه‌ش ئازاد بكرێنه‌وه، كێشه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و، هه‌روه‌ك چۆن داعش خراپتر و ترسناكتر له ناوچه‌كه له بری رێكخراوی قاعیده دروست بوو، به هه‌مان شێوه دوای داعش‌یش هیچ دوور نییه ریكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی له‌ناوچه‌كه دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی پێش كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی ته‌مموزی رابردوو ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دوای كوده‌تاكه هه‌نگاوه‌كانی خێراتر بوو، به‌تایبه‌تی كه دڵنیا بوو له‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ دوای نه‌مانی داعش هیچ ستراتیژیه‌تێكی سیاسی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه نییه، به‌تایبه‌تیش كه توركیا مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی بۆ به‌شداریكردنی كارای له‌شه‌ڕی دژی داعشدا به نه‌مانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه گرێ دابوو، به‌ڵام كه له ئه‌یلوولی 2015 رووسیا راسته‌وخۆ هاته ناو شه‌ڕی سووریا و هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كانی رووسیا بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی پرسی لابردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ببێته شتێكی زۆر لاوه‌كی له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا، توركیا هه‌وڵی دا به پشتی هاوپه‌یمانیی ناتۆ رووبه‌ڕووی رووسیا ببێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش فڕۆكه‌یه‌كی رووسیای له ئاسمانی سووریا خسته خواره‌وه، به‌ڵام رووسیا رێگه‌ی نه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا سه‌ر بكێشێت بۆ شه‌ڕی نێوان ناتۆ و رووسیا، له بری ئه‌وه به شێوازی گه‌مارۆی ئابووری و پشتگیری له په‌یه‌ده و په‌كه‌كه سزای توركیای دا و، له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا توركیا ناچار بوو داوای لێبوردن له رووسیا بكات، سه‌رۆك كۆماری توركیایش سه‌ردانی رووسیای كرد. به پێكهاتنه‌وه‌ی رووسیا و توركیایش، هێنده‌ی دیكه ئه‌و به‌ره‌ی رووسیا و ئێرانه كه به‌رگرییان له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كرد به‌هێزتر بوو، توركیایش چاوی له‌وه پۆشی كه لابردنی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بكاته پێشمه‌رجی به‌شداریكردنی له شه‌ڕی سووریادا. له‌مه‌ش زیاتر پێش ئه‌وه‌ی توركیا بێته ناو ئه‌م به‌ره‌یه، ئێران له دژی توركیا پشتگیریی هێزه‌كانی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌روه‌ها رژێمی ئه‌سه‌دیش جیا له‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی بۆ هێزه‌كانی په‌یه‌ده ده‌نارد، له هه‌مانكاتدا ئه‌و ناوچانه‌شی به‌ده‌ست هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه بوون، هێرشی نه‌ده‌كرایه سه‌ر و زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساندبوون به ته‌واوه‌تی بگه‌نه سنووره‌كانی توركیا.
ئه‌مریكا كه ئه‌وكات و ئێستایش ستراتیژیه‌تی ته‌نیا تێكشاندنی داعش بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌یه‌ده توانیبوویان له ناوچه‌كانی خۆیان شه‌ڕی داعش بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌مریكا وه‌ك هاوبه‌شێكی لۆكاڵ ( Local partner) چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌دایه هێزه‌كانیان، به‌مه‌ش توانیبوویان له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه سه‌ركه‌وتنی باش تۆمار بكه‌ن.
ئه‌م ستراتیژه تازه‌یه‌ی توركیا بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له پرسی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتبوو، به‌ڵام توركیا هه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له پرسی ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی بۆ ناو شه‌ڕی سووریا، ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی قورسی به‌رامبه‌ر بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه و راسته‌خۆ تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن توركیاوه به‌وه‌ی ده‌ستی له پشتی ئه‌و كوده‌تایه هه‌بووه كه بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن ئه‌نجامیان دا، یان لانیكه‌م ئاگاداربووه و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆی لێ ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه وایكرد ئه‌و زه‌مینه‌یه له‌ناو توركیا بێته‌ئاراوه كه به ساده‌یی هه‌ست به دژایه‌تیی ئه‌مریكا له شه‌قامی توركیا بكرێت، ئه‌مریكاش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له‌گه‌ڵ توركیا هێوربكاتهوه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی سیاسی ناوخۆی توركیا له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا هه‌نگاوی دیكه به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له رووسیا و دووركه‌وتنه‌وه له ناتۆ هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا وه‌ك ئێستا ده‌یبینین له پێناوی راگرتنی دڵی توركیا، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده له رۆژئاوا به‌و جۆره‌یه كه چاوپۆشی له هه‌موو هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌یه‌ده ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌م هاتنه‌ناوه‌وه‌ی توركیا وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیه‌تی خۆی له شه‌ڕی سووریا ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وا جیا له‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د ناوچه كوردییه‌كانی بنده‌ستی په‌یه‌ده بۆمباران ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا ئێرانیش پشتی له په‌یه‌ده كردووه.
ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی له شه‌ڕی سووریا هاتۆته ئاراوه به شێوه‌یه‌كی گشتی و دژی په‌یه‌ده به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانییه كه به هۆی كه‌مئه‌زموونی و تێڕوانینی ته‌سكی حزبایه‌تی له روانگه‌ی سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌وه، ئێستا په‌یه‌ده تێی كه‌وتووه، به مانایه‌كی دیكه ئه‌وه ته‌نیا سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌یه وایكردووه له‌ناو جه‌مسه‌ربه‌ندی و تێكه‌ڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان له هاوكێشه‌ی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كورد وه‌ك توخمێكی كاریگه‌ر له‌م هاوكێشه‌دا ئاڵۆزه‌دا، جهمسهربهندییهكی تایبه‌تی و یه‌كگرتووی نه‌بێت و ئاراسته‌یه‌كی روونی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌بێت، خۆی گرێبداته‌وه به جهمسهرێكهوه كه له‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌دا و له‌و هه‌له مێژووییه‌ی بۆ كورد هاتۆته‌پێشه‌وه، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌بێت و به ئاشكرا دژی ئه‌و هه‌له بێت كه بۆ كورد ره‌خساوه!
كه‌واته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی تازه‌ی جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه و سوودمه‌ندنه‌بوونی كورد له رۆژئاوا و باكوور، پرسه‌كه ئه‌وه نییه كه باس له هه‌ڵه و شكستی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵكو پرسه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و فرسه‌ته‌ی له‌م هاوكێشه ئاڵۆز و ناجێگیره‌دا بۆ كورد هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه واز له تێڕوانینی ته‌سكی حزبایه‌تی خۆی بهێنایه و به دیدێكی كراوه‌ی كوردانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره بكردایه، ئه‌وا نه‌ك له رۆژئاوا، به‌ڵكو له باكووریش ئێستا په‌یه‌ده ده‌بووه یه‌كێك له حزبه كاریگه‌ره‌كانی ناو په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسیی توركیا و حكوومه‌تی ئاك پارتی نه‌یده‌توانی به ئاسانی په‌راوێزی بخات و بیكاته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه سیاسییه‌كه، یان به پشتی حزبه ناسیۆنالیسته‌كانی توركیا وه‌ك مه‌هه‌په بیباك بێت له‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و حزبه هه‌ڵبگرێت.
بۆیه وه‌ك ئاكامی رووداوه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو ئه‌مساڵ ده‌ریده‌خه‌ن، په‌كه‌كه كاتێك شه‌ڕی خسته ناو شاره‌كانی توركیا، كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئاك پارتی به‌شێكی سه‌ره‌كی له تاوانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی بكه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام وه‌ك ئێستا ده‌بینین به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌ی له باكووری كوردستان بوون و به‌شێك بوون له بزووتنه‌وه‌ی گوله‌نییه‌كان و وه‌ك خۆئامادهكردنێك بۆ كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمموز، ئاك پارتی ئه‌و پشكه‌ی به‌ر حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌وێت، ده‌یخاته ئه‌ستۆی گوله‌نییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستتێوه‌ردانی راسته‌وخۆی قه‌ندیل له ئاراسته‌كردنی هه‌ده‌په، ئه‌وا ئه‌و پشكه‌ی به‌ر په‌كه‌كه ده‌كه‌وێت راسته‌وخۆ كه‌وته سه‌ر شانی هه‌ده‌په، له ئێستاشدا كه بارودۆخی نائاسایی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باره و ئاك پارتی ده‌ستكراوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چی ده‌وێت، بیكات، ئه‌وا هه‌ده‌په له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی توركیا گۆشه‌گیر كراوه، داشی توركیا سوار بووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نه‌كرێته‌وه.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه نییه پاكانه بۆ سیاسه‌تی حكوومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر باكوور و رۆژئاوای كوردستان بكرێت، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی شێوازی گه‌مه‌كردنی ئه‌و یاریزانانه‌یه كه له‌ناو گهمهكهدا یاری ده‌كه‌ن. دیاره توركیا له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی رابردووی شه‌ڕی داعش، پێگه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسی‌دا پێگه‌یه‌كی به‌هێز نه‌بووه، له‌لایه‌ك نه‌یده‌توانی خۆی له‌گه‌ڵ ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تی بگونجێنێت كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه به‌هۆی به‌كارهێنانی كارتی په‌نابه‌ران وه‌ك دروستكردنی كێشه بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایش پێگه‌ی باش نه‌بوو، له‌سه‌ر ئاستی ناتۆیش كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی ناتۆ و هێز به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، دیسان پێگه‌ی زۆر خراپ بووه، له‌گه‌ڵ رووسیایش كه هێزێكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌ش و گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت، له شه‌ڕێكی ته‌واودا بوو، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌یه‌ك كاتدا كه‌وتبووه به‌ره‌ی ئێران و ئیسرائیله‌وه.. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌وڵه‌تێك له‌یه‌ك كاتدا دژی ئێران و ئیسرائیل بێت، ده‌بێت له چ پێگه‌یه‌كی خراپ‌دا بێت، به‌ڵام توركیا توانی له‌م بارودۆخه خراپه‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ناوخۆییشی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت (ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا)، كه‌چی توانی هه‌م هاوكێشه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی راست بكاته‌وه، هه‌میش توانی هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووهكهش پووچه‌ڵ بكاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا په‌كه‌كه و ئه‌وانه‌شی وه‌ك په‌كه‌كه بیرده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی په‌یه‌ده، ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین به پێچه‌وانه‌ی توركیا، په‌یه‌ده و په‌كه‌كه پێگه‌یان ئه‌وه‌نده باش بوو له یه‌ك كاتدا ئێران و ئیسرائیل پشتگیری لێده‌كردن، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش جیا له‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه چه‌ترێكی ئاسمانی بۆ دروست كردبوون، له‌سه‌ر زه‌وییش هاوكاریی سه‌ربازی باش ده‌كران، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی ده‌رگای كوردستانی واڵا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پشتگیرییه‌كیان بۆ دابین بكات و بارزانی وه‌ك نماینده‌ی هه‌موو كورد له ناوچه‌كه به‌رگری له په‌یه‌ده ده‌كرد و له كاتی پێویستیشدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ره‌وانه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانێ له كه‌وتن رزگار بكه‌ن. سه‌باره‌ت به باكووریش دیاره ئه‌وانه‌ی به ویژدانه‌وه چاودێریی بارودۆخی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌كه‌ن، ده‌زانن جیا له‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی هێجگار كارای هه‌بووه له پێشخستنی پرۆسه‌ی كرانه‌وه و ئاشتی له توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته، له‌هه‌مانكاتدا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئامه‌د و هه‌ڵواسینی ئاڵای كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی شاره‌وانی ئامه‌د له‌گه‌ڵ بارزانی، بووه هانده‌رێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی كوردی باكوور هه‌موویان ده‌نگ بۆ ئه‌وه بده‌ن، پارتێكی كوردی له په‌رله‌مانی توركیا نوێنه‌رایه‌تییان بكات، ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی 2015 ته‌واو ته‌واو ره‌نگی دایه‌وه كه هه‌ده‌په توانی زیاتر له 80 كورسی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كۆماری توركیای نوێ‌دا تۆمار بكات. خۆ ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه پشتگیریی ئه‌م ئاراسته‌ی بكردایه كه سه‌رۆك بارزانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی بۆ داڕشتبوو، ئه‌وا نه‌ك توركیا نه‌یده‌توانی راسته‌وخۆ بچێته ناو سووریا و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی په‌یه‌ده بكات، بگره توركیا نه‌شیده‌توانی هه‌ده‌په له پرۆسه‌ی سیاسی په‌راوێز بخات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر سوور بوایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پێناسه بكات و په‌یه‌ده‌ش به پاشكۆی په‌كه‌كه‌وه گرێ بداته‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامه‌تیی توركیا له ناتۆ چاوی پێدا دهخشێندرایهوه و ئه‌ندامه‌تیی توركیایش له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لانیكه‌م هه‌تا 10-15 ساڵی دیكه پشتگوێ ده‌خرا.




