٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

روبوسکی و سەرۆک وەزیری تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

نووسەر" ئەحمەد تاشگەترەن


من پێم وایە رووداوەکەی روبوسکی لە نێو دڵی زۆربەی هەرە زۆری ئەندامانی ئاکەپەدا ماوتەوە. رەنگا بتوانین بڵێن تۆزێک کینی ئەندامانی ئاکەپە لە بەرامبەر روبوسکیدا هەیە. ئەم کینە وەکو کەڵەشێرێکە کە مەلی هەڵکێشی و لە کاتی گیاندانیدا پەلەقاژێ بکات. ئەم کینە بە بێ حەد ئەندامانی ئاکەپە ئازار دەدات. چوونکە دەیانەوێ رووداوەکەی روبوسکی چارەسەر بکەن و ئەگەر چارەسەری نەکەن زۆر باش دەزانن کە لە ناوچەکانی باشوورو باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا رووبەرووی هەڵوێستی زۆر توند و ناخۆشی خەڵک دەبنەوە. دەزانن کە ئەگەر لەو ناوچانەدا شتێک بە سەر ئەندامانی ئاکەپەدا بێت ئەوا لە سەرانسەری تورکیادا شتی زۆر بە سەر ئەندامانی ئەو پارتەدا دێت.
بەڵام سەرەڕای ئەم هەڵوێستەی ئەندامانی ئاکەپە تا ئێستا رووداوەکەی روبوسکی چارەسەر نەکراوە و بکۆژەکان رووبەرووی دادگا نەکراون. بە پێ راپۆرت و هەڵوێستەکانی ئەو کومسیۆنەی کە تایبەت بوو بە رووداوەکەوە و سەرۆکێشی پارلەمانتاری ئاکەپەی شاری ئوردوو بوو، دەردەکەوێت کە حکوومەت هیچ پلانێکی بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسە نییە.
پێویستە سەرۆک وەزیری تورکیا و حکوومەت و بەرپرسانی دیکەی حکوومەت باش بزانن کە لە روبوسکیدا چەندین دایک و باوک هەن کە ئێش و ئازارێکی زۆر لە نێو دڵیاندایە و بە هیچ شێوەیەک ناتوانن ئەو ئێش و ئازارە لە خۆ دوور بکەنەوە. جارجار لە نێو کاناڵە جیاجیاکانی راگەیاندندا دەردەکەون و هەرکەس هەست بەوە دەکات کە دڵیان چەندە بە ئازارە و بەمجۆرەیش دەبنە هۆکاری ئازادانی چەندین کەسی دیکە. بۆیە پێویستە دەستێت هەڵستێت و دەرمانێک بۆ دەردی ئەو دایک و باوکانە بدۆزێتەوە.
پێویستە دەستێک دەرکەوێت و نەوازشی ئەو دڵانە بکات، دەستێکی بەوجۆرە کە ئەوان هەست بکەن کەسێکی دیکە یا خۆ حکوومەتی ئەو وڵاتەی کە بە بەرپرسی خۆیان دەزانن هەستی بە ئازاری ئەوان کردووە و هەوڵ بۆ دڵنەواییدانەوەی ئەوان دەدات. ئەگەر حکوومەت کەمێک دڵنەواییان بدات و پێیان بڵێت راستە تا ئێستا هیچم بۆتان نەکردووە بەڵام ئاگاداری ئێش و ژانەکانتانم ئەوا ئەو خەڵکەیش هەست بە ئارامی دەکات. پێویستە حکوومەت پێیان بڵێت منیش وەکو ئێوە بە هیچ شێوەیەک ناتوانم ئەو رووداوە لە بیر بکەمەوە و بە هیچ شێوەیەکیش بیر لەوە نەکەینەوە کە حکوومەت نایەوێ بکۆژەکان رووبەرووی دادگا بکاتەوە. ئەم قسانە کاریگەرییەکی یەکجار زۆریان دەبێت لە سەر حاڵ و وەزعی خەڵکی روبوسکی بەڵام بەداخەوە نازانم یا سەرۆک وەزیری تورکیا نایەوێ ئەم مەسەلەیە چارەسە ربکات یا خۆ هێشتاکە لە نێو حکوومەتدا چەند کەس و لایەنێک هەیە کە نایەوێ تورکیا رۆژێکی خۆش بە خۆیەوە ببینێـت. هەر بۆیە تا ئێستا نەتەنیا هەوڵیان بۆ دۆزینەوە بکۆژەکانی روبوسکی نەداوە بەگرە کەسێکیش نەچوو و دڵنەوایی ئەو خەڵکەی نەدایەوە.
مەسەلەی روبوسکی مەسەلەیەکی یەکجار گرنگ و گەورەیە لە تورکیا و ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە یەکێک لە قەیرانە هەرە سەرەکییەکانی تورکیا. هەر بۆیە پێویست بوو تا ئێستا حکوومەت یا بەرپرسێکی حکوومەت سەردانی ئەو خەڵکەی کردبا و پێ راگەیاندبانا کە ئێمە هەست بە ئێش و ئازارەکانتان دەکەین بەڵام بە زوویی ناتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بۆیە پێویستە چەند رۆژ یا چەند مانگێک مۆڵەتمان پێ بدەین. بەڵام بە داخەوە تا ئێستا ئەم هەنگاوە لە لایەن حکوومەتەوە نەنراوە هەر بۆیە خەڵکی روبوسکی بووەتە وەکو بەرەیەکی نوێ دژە تورکیا.
تورکیا و بەرپرسانی تورکیا بەم هەڵوێستە خەمسارانەی خۆیان لە راستیدا هەوڵ بۆ درۆست کردنی برە و دۆژمێنێکی نوێ بۆ تورکیا دەدەن، بەڵام نازانم سەرۆک وەزیری ئاگای لەم مەسەلەیە هەیە یا نا؟ ئەگەر ئاگاداری مەسەلەکەیە ئەوا باشترە کە بەم هەڵوێستەی خۆیدا بچێتەوە چوونکە یەکەمین زەرەرمەندی ئەم رووداوە لە داهاتوودا خۆدی سەرۆک وەزیر دەبێـت. بەڵام ئەگەر ئاگایشی لە مەسەلەکە نییە ئەوا دەتوانێت زۆر بە باشی و ئاسانی دڵنەوایی خەڵکی روبوسکی بداتەوە و مەسەلەکە لە کاتێکی گۆنجاودا بە باشترین شێوە چارەسەر بکات.
راستە هاوسەرەکەی سەرۆک وەزیر سەردانی روبوسکی کرد و ئەم سەردانەیش بە رەزامەندی سەرۆک وەزیر بووە، چوونی هاوسەری سەرۆک وەزیر بۆ روبوسکی زۆر باش بوو بەڵام بەس نەبوو، لەو رۆژانەیشدا من بابەتێکم نووسی بوو و داوام کردبوو کە پێویستە سەرۆک وەزیر بۆ خۆی سەردانی روبوسکی بکات و لەگەڵ دایک و باوکە داخ لە دڵەکاندا دابنیشێت و تۆزێک لە ئازارەکانیان کەم بکاتەوە بەڵام بە دانەوە سەرۆک وەزیر ئەم سەردانەی پێک نەهێنا.  هەر بۆیە دوای زیاتر لە ساڵێک تێپەڕ بوون لە سەر ئەم رووداوەدا جارێکی دیکە دووبارە دەکەمەوە کە پێویستە سەرۆک وەزیری تورکیا ئەگەر خەمخۆری تورکیایە پێویستە سەردانی روبوسکی بکات.
پێویستە سەرۆک وەزیر سەردانی روبوسکی بکات  و بە رای گشتی تورکیا رابگەینێت کە بۆ چی ئەو مەسەلەیە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە. رەنگە چارەسەر نەکردنی ئەم پرسە بۆ چەند چین و کەسێک شتێکی زۆر گرنگ نەبێت، بەڵام بۆ تورکیا و داهاتووی تورکیا گرنگتر لە مۆر کردنی پەیمانێکی وزەییە. چوونکە روبوسکی لە کاتی ئێستادا نەیارێکی پاسیڤی تورکیایە و ئەگەر بێت و ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەو خەڵکە دەبێتە نەیاری چالاکی دەوڵەتی تورکیا ئەو کاتەیش کاتێکە کە .......

سەرچاوە. بۆگوون

هەواڵی پەیوەندیدار