٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بڕنۆیەک ئیرادەی گەلێکی گۆڕی؛ جەستەی سایکس‌پیکۆی لەتوپەت کرد

سەرچاوە: KDP.info

تەنیا کوردی
بڕنۆیەک کە ئیرادەی گەلێکی نەدا بەدەستەوە؛ وای کرد کە هەموو جیهان بێتە بەردەم ئەو داوایەی کە لەو نیەتەوە پێناسەی نوێ بۆ سیاسەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکرێتەوە؛ ئێستا کاتییەتی کەلەژێر هەمان ئیرادە وشەکانمان بکەین بە گوللەیەک و بینێن بەو ئەقڵیەتەی، کە دەیانەوێ بەربەست لە بەردەم دامەزرانی دەوڵەتدا دروست بکەن.

گۆڕانکاریی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا زادەی ئەو بڕنۆیە بوو کە بە ئیرادەیەکی مەزنەوە داوای سەربەخۆیی بۆ گەلێکی ستەملێکراوی وەک کوردی دەکرد؛ گوللەی دەنا بە جەستەی ئەو نەخشەیەی کە کوردی دەسڕییەوە و، تەواوی نەخشەی داگیرکاری ناوچەکەی گۆڕی بۆ دداننان بە مافی گەلێک کە لە جوگرافیادا خاکی داگیر کرابوو و لە سیاسەتدا ملیۆنان بەربەستی سیاسی بۆ دروست کرابوو، ئەو بڕنۆیە زێڕینە ئەقڵێکی دەوڵەتەداری و جورئەتێکی سیاسی و خاکیبوون تەحەکومی پێوەدەکرد کە لە دەستێکی ئەمینی وەک بارزانیی نەمر و پێڕەوانی دابوو و، ئێستایش سیاسەتی هەمان بڕنۆ نەوەک هەر ئاسایشی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی لە ئەستۆییە و لەجەنگی دژ بە تیرۆردا بوێرانە لە شەڕدایە، بەڵکوو ئومێدێکە بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی هەموو جیهان کە بە هەمان نەفەسی کوردایەتیی جارانەوە سەرۆک بارزانی ئیرادەی ئەم بڕنۆیەی کردووەتە پێوەرێک بۆ جاڕدانی دەوڵەتی کوردی.

ئێستا کاتی ئەوەیە کە بگەڕێینەوە دڵسۆزی بۆ پێڕەوبوون لەهەمان ڕێباز کە لەسەر نیەتێکی ئاشتیانە جەنگی دەکرد بۆ نیشاندانی بوێریی گەلێک کە ئێستا هەرێمی کوردستانە و، بۆ پارێزگاریکردن لە سیاسەتێک کە ئێستا وادەیەتی کە سەربەخۆییە.
ئەو بڕنۆیەی لە شانی بارزانیی باوکدا بوو، سامی ئەو بڕنۆیە کە ئیرادەیەکە بارزانی تەحەکومی پێوەدەکات بۆ سەربەخۆیی و چارەنووسی گەلی کوردستان، وایکردووە جەستەی سایکس-پیکۆ لەت لەت بکرێ؛ ئێستا کاتی ئەوەیە کە وەک گەلانی دیکە لەژێر ئەو سیاسەتەدا دەنگ هەڵبڕین بۆ سەربەخۆیی و وشەکانمان و دەنگمان بخەینە پشتی ئەو سیاسەتە کە ڕەگی دیپلۆماسییەتی لە تەواوی جیهاندا داکوتاوە و بووەتە گورزێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەخشەی سایکس‌پیکۆ.

مەلیکی چیاکان کە پێشمەرگەی بوێربوون و ڕاپەڕینی 91یان دروست کرد، مەلیکی چیاکانی ئەمڕۆ کە پێشمەرگەن و دەیانەوێ سنووری دەستکرد هەڵوەشێننەوە و خۆری نوێی دەوڵەت لە چیاکانەوە بۆ گشت پێدەشت و بستێک خاکی کوردستان هەڵێنن، ئیدی ئەمە دەبێ نیەتی هەمووان بێ و، گەڕانەوە بۆ ئەم نیەتە یەکەم تروسکایی ئومێدبەخشە بۆ دەوڵەت.

کورد لە چیاکانەوە گشت ئەو نەخشە دەستکردەی ڕژێمی پێشووی عێراقی هەڵوەشاندەوە کە بە ستەمێکی مێژووی و بە زەبری هێز و دایگیرکاری، خاکی کوردستانیان دابڕیبوو و حوکمڕانیان لەسەر دەکرد؛ ئێستا جیابوونەوەی کورد لە عێراق و هەڵاتنی خورێکی نوێ لەناوچەکەدا بابەتگەلی نێو توێژینەوەکانی ناوەندە ئەکادیمییەکانی جیهانە، کورد کە لەنێو شرۆڤەکانی جیهاندا بە مەلیکی چیاکان ناو دەبرێن؛ ئێستاکە مەلیکەکان دەدوێن و نەخشەکە وا کەوتووەتە ڕۆژەڤەوە و دەوڵەتی کوردی و لەدایک بووە و سنوورەکان کێشراون و کۆمەڵگەی دەولییش حەزی بە دروستبوونی ئەم دەوڵەتەیە.

ئەوانەی لەسەر نیەتی ئیرادەی دەوڵەتبووندان، دەبێ هەمان ئومێدی ئەو گوللەیەی کە لەسەر نیەتی ئاشتیانە لە بڕنۆکەی بارزانی بە جەستەی داگیرکاری دەنرا وەها سیاسەت بکەینە شانمان و وشەکانمان وەها ئومێدبەخش بن بۆ دانانی کۆشکی دەوڵەتبوون، ئێستا کاتی خۆڕادەستکردن نییە، کاتی ڕشتبوون لەسەر ئەو نەخشە مەزنەی بارزانییە کە  سایکس پیکۆی پێ لوول داوە و نزیکە لە جاڕدانی دەوڵەتی کوردی و پارێزگاریکردن لە ئاڵای دەوڵەت.

کاتی بەخەبەرهاتنەوەی فیکرە بۆ پڕچەککردنی بە خواردنەوەی ئاوی کوردایەتی لە کانیاوی سازگاری ئەو ڕۆژە سەختانەی کە لە دوێنێی ئەیلوول و گوڵاندا و لەمڕۆی بەرهەمی دەستی بارزانی کراون بە مەشخەڵێک بۆ هەڵکردنی ئاڵای دەوڵەت.


 

هەواڵی پەیوەندیدار