موجازه‌فه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى

كه‌نعان به‌هادین
جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دووه‌م ساڵیادى كۆمه‌ڵكوژى و هێرشى داعش بۆ سه‌ر شنگال له دهۆكه‌وه گوتى، یان ده‌بێت موجازه‌فه بكه‌ین و بڕیاڕى خۆمان بده‌ین، یانیش رازی بین خه‌ڵكى دیكه له‌جیاتى ئێمه بڕیار بده‌ن و ده‌بێت ئاماده‌ى ئه‌م موجازه‌فه‌یه‌ش بین.
بارزانى گوتیشى: رزگاربوون له دووباره‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساتى وه‌كو شنگال، بڕیاردانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌م ساته وه‌خته‌دا، ده‌رهاوێشته‌ى كۆمه‌ڵێك جه‌ختى ئیقلیمى و نێوخۆیی بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه له‌باره‌ى قوڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه سیاسییه‌كان و سته‌مى به‌غدا له كورد، كاتێك كار گه‌یشته ئه‌وه كه خه‌ڵك برسی بێت و له ڕووى سه‌ربازییه‌وه به‌غدا ته‌مویلى پێشمه‌رگه ناكات، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یرانى وڵاتانى ده‌وروبه‌ریش كاریگه‌رى هه‌بووه بۆ سه‌ر ئاڕاسته‌ى سیاسه‌تكردن له كوردستان و ناوچه‌كه به گشتى.
سه‌رۆكى هه‌رێم كاتێك ناوى موجازه‌فه ده‌هێنێت، ده‌ربڕینێكى دروسته، چونكه له ئان و ساتى ئه‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ى ئابوورى به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، ڕه‌نگ بێت له‌كاتى بڕیاڕدان له مافى چاره‌نووس، قه‌یرانى ئابوورى قووڵتر ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌رێمى كوردستان له رووى خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه ته‌نها ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به وزه و كار و داهات و به‌رده‌ستییه‌كانى ناوخۆیی و چالاكیى مرۆیی خۆیه‌وه، چیتر پابه‌ندبوون و پشتبه‌ستن به به‌غدا كۆتایی دێت، بۆیه بۆ كورد ده‌بێته ئه‌زموونێكى تازه له خۆبه‌ڕێوه‌بردن له قۆناغێكى تازه و نوێ‌دا.
ته‌فسیرێكى دیكه‌ى موجازه‌فه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى، قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانه له ناوچه‌كه سه‌باره‌ت به پێگه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینى ده‌كرێت له‌كاتى گفتوگۆكانى كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌وه، دووباره ته‌ماعگیرى و چاوتێبڕینیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد له‌وباره‌وه به‌هێزه‌وه بڕیار بدات و به هێزه‌وه‌ش به‌رگرى له‌و ناوچانه بكات كه له ده‌ستى داعش رزگاریان كردووه و، تا ئێستایش پاراستوویانه كورد سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و، موجازه‌فه‌كه‌ش به به‌هێزه‌وه تێ ده‌په‌ڕێنێت.
زۆرجاریش به‌رپرسانى كورد ئه‌مه‌یان گووتووه كه ئه‌و ناوچانه‌ى پێشمه‌رگه له ده‌ستى داعش رزگارى كردوون، به‌خوێنى گه‌نجانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه رزگار كراوه و بوارى ئه‌وه نه‌ماوه كه دووباره و دواى كۆتاییی جه‌نگى داعش كورد چۆڵى بكات.
بۆیه پێویسته هه‌موومان ئاماده‌ى ئه‌م موجازه‌فه‌یه بین كه له داهاتوو كورد رووبه‌ڕووى ده‌بێته له ئاسته سیاسی و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى.




