سەربەخۆیی كوردستان كێشە و خەون و دڵداری نییە

بەكر ئیبراهیم
جوولەكەكان كاتێك هەنگاوی كردەنییان نا بۆ دروستكردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل، بڕیاریان دا ماڵ بە ماڵی جوولەكە لە هەموو جیهان بگەڕێن و هەر ماڵە و داوای 3 دۆلاری لێ بكەن، یەكەم ماڵیش كە سەردانیان كرد و داوای 3 دۆلارەكەیان كرد بۆ دوستكردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل، 10 دۆلاری پێ دان، دوای ئەو مێژوو و زەمەنەی كە بەسەر دروستكردنی دەوڵەتی ئیسڕائیلدا لە ناوچەكەدا تێپەڕیوە، سەرەڕای هەموو مەترسییەكانی بەردەمیان، تا ئەمڕۆش ئەوە دەوڵەتەكەیانە كە دەیبینین، ئهمرۆش تاك بە تاكی گەلی كوردستان لە هەرچوار پارچە و هەر پێنج قاڕەكەی جیهانیش كە هەن، زۆر ئامادەترن لەو جوولەكەیەی كە لەبری 3، 10 دۆلاری بەخشی بۆ دروستكردنی دەوڵاتەكەی، ئهوهی ئێستاش لهسهر ئاستی شهقامی كوردستان دهبینرێ و ههستپێدهكرێت، كوردستانیان زۆر دوور و تووڕەن لە بیركردنەوە و ئەفكاری ئەو مێدیا و سیاسیانەی كە لێدوانی دژ بە رەوتی سەربەخۆیی كوردستان دەدەن، چونكە خەونی سەدان ساڵە و لەمێژینەیان ئەوە بووە، دەوڵەتانی داگیركەر و ملهوڕ و جاهیل و دواكەوتووانی دونیای ئەم سەردەمە نەیانچەوسێننەوە و حكومیان نەكەن كە لە رابردوو و ئێستاشدا لەسەر دەستی یەك بە یەكی دەسەڵاتدارانی ئەو دەوڵەتانە كوردستانیان ئەشكەنجە دراون و شەهید كراون.. تەنانەت مزگەوت و كەنیسە و پەرستگەكانیان رووخاندووین و، رەوتی ژیانیان گۆڕیوین و، نیشتمانەكەیان كاول كردووین و سەروەت و سامانەكەشیان بە تاڵان بردووین.
بە تایبەتی كە ئەمڕۆ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و مێدیاكانیشیان تێگەیشتنێكی زیاتر بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان پەیدا بووە و دابەشكردنی عێراقیش لە گومان و چپەچپەوە بۆ دابەشكردنێكی حەقیقی و حەتمی گۆڕاوە و بەدەنگی بەرزەوە باس لە دەوڵەتی نوێی كوردستان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و كۆتاییە ئەبەدییەكانی عێراق دەكرێت، پێچەوانەی هەندێ مێدیای ناوخۆیی و سیاسیی ئەفكار هاوردەكراو كە لێدوانی دژ بە رەوتی سەربەخۆیی كوردستان دەدەن، ئەوەتا فوئاد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق دەڵێت، دەوڵەتی كوردیت بۆ چییە ئەگەر لە ئێستاوە بزانیت چەندین ساڵی دوورودرێژ هەر شەڕ دەكەیت؟ تەنانەت بە حەزلێكردنی كچێكی جوانی دەشوبهێنێ، كە لەپێشتردا خەونی شاعیرانە بوو، ئاخر ئەو عێراقەی لە سەردەمی مەلیك فەیسەڵهوه تا كورسییەكەی فەخامەتتان، نەبوو بە پارێزەری هەموو دینەكان، هەموو ئایدۆلۆژییەكان، هەموو شوناسەكان، كورد و سوننە و شیعە تا ئەمڕۆش نەیانتوانی بڵێن هەموومان عێراقین، بە تایبەت گەلی كورد كە لەگەڵ بەغدا زۆربەی رێگاكانی تاقی كردۆتەوە، بەڵام بێئەنجام بووە، ئەوەی ماوە تاقی بكەینەوە پرسی جودابوونەوە و سەربەخۆییە، كە لە بنەڕەتدا خەباتی كوڕان و كچانی باوەڕ بەنیشتمان بۆ كوردستان و خاك و كیانێكی سەربەخۆ بووە.
بەڕاستی مرۆی كوردی "سەبر ئەییوب گرتوو" بۆ سەربەخۆیی كوردستان زۆر تووڕەدهركهون و، هاكا لەوانە هاتنە دەنگ كە دوای ئەو هەموو قوربانیدان و كاولكارییەی بەسەرمان هاتووە، لەسەر دەستی داگیركەران، دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بە كێشە و خەونی شاعیران و حەزلێكردنی كوڕ و كچ دەشوبهێنن و لێدوانی دژ بە رەوتی سەربەخۆیی دەدەن.




