هیچ گه‌لێك له ده‌وڵه‌تبووندا زه‌ره‌ری نه‌كردووه

كه‌ریم قادر
له‌كاتێكدا له هه‌رسێ ئاستی ناوخۆ، ئیقلیمی و ده‌ره‌كییه‌وه، پرسی پێكهێنان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان باسوخواسێكی گه‌رمه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ست تێكه‌ڵی پرسگه‌لێك ده‌كرێ و هه‌ڵوێستێكی روون به‌رانبه‌ر ئه‌م پرسه نابیندرێ، كه راستییه‌كه‌ی رێگا له‌خۆ هه‌ورازتر و ركتركردن به‌ولاوه هیچی مانایه‌كی دیكه‌ی نییه.
گه‌لی كوردستان له‌پێناو چاره‌كردنی كێشه‌كانی سنووری جیۆگرافیا، هاوبه‌شی سیاسی، سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆربه‌ی رێگاكانی تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بێئه‌نجام بوونه، ئه‌وه‌ی ماوه تاقی بكاته‌وه پرسی جودابوونه‌وه‌یه، كه مافێكی ره‌وای خۆیه‌تی.
كاتێك به‌ره‌ی (هه‌ڵوێست ناڕوونه‌كان) بۆچوونی خۆیان به شه‌ته‌كدان به هه‌ندێ بیانووه ده‌خه‌نه‌ڕوو، تێده‌گه‌ی نایانه‌وێ گه‌لی كوردستان به‌م كۆتاییه بگات، كه كۆتاییش نییه، به‌ڵكو له‌دوای ئه‌مه‌وه كاركردنی راسته‌قینه ده‌ست پێده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ، كه وه‌ك گه‌لێك سه‌ربه‌خۆ نه‌بیت، ده‌ست و ویسته‌كانیشت بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و گه‌شه‌پێدانی زیاتر كراوه نابێت، واته به‌رده‌وام مه‌حكومی جێبه‌جێكردنی ویست و نیاز و ئیملای خه‌ڵكی دیكه‌ی.
له‌م پرسه‌دا، گه‌لێك، كه له پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانیدا دواكه‌وتووه، نابێ هیچ بیانوویه‌ك قابیلی قه‌بووڵ و جێی مشت‌ومڕ بێت. له‌به‌ر یه‌ك هۆی ساده‌ی زه‌ق: له مێژووی دامه‌زراندن و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تدا، هیچ ده‌وڵه‌تێك به كامل موكه‌مه‌لیه‌وه دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو له درێژه‌ی پرۆسێسه‌كه‌دا به‌پێی راستییه جیۆگرافی و مێژوویی و توانا ماددی و به‌شه‌رییه‌كان و پێویستیه‌كانییه‌وه پرۆسه‌ی پێكهێنانی ته‌واو كردووه.
به مانایه‌كی دیكه، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی رێگاكان، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه، كه تۆ(گه‌لی كوردستان) خۆت وه‌ك ده‌وڵه‌ت بناسێنی بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكراوه بێت بۆ چاره‌كردنیان.
وه‌ك راستییه‌كیش، ده‌وڵه‌ت ناتوانێ هه‌موو كێشه‌كان چاره بكات، به‌ڵكو هێزێكی سه‌ربار ده‌دات و كارئاسانی زیاتر ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌كردنیان. بۆیه ناكرێ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێ، كه ئایا ده‌وڵه‌ت چاره‌ی كێشه‌كان ده‌كات یا ناكات؟ چونكه گره‌وێكی راست نییه، له بنه‌ڕه‌تدا پرسیارێكی جێ گومانه.
واته ئه‌م پرسیاره نه ئه‌ركی لایه‌نه‌كانه نه ئه‌ركی راگه‌یاندنه، له‌به‌ر یه‌ك راستیی زۆر زه‌ق، كه پێویسته له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا(هه‌مووان) ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت، هیچ گه‌لێك له ده‌وڵه‌تبووندا زیانی نه‌كردووه و په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌ران و پاراستنی هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا سه‌ربه‌ست ده‌بێت له دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتنی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌دا. به‌و مانایه‌ی كاتێك گه‌لێك سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ده‌هێنێ و ده‌بێته خاوه‌نی ئیراده‌كان، كێشه‌كان له كورترین رێگا و ئاسانتر چاره ده‌بن له‌وه‌ی به‌شێك بێت له ده‌وڵه‌تێكی دیكه، نه‌خاسمه ئه‌زموونێكی دورودرێژیشی له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت.




