له به‌رانبه‌ر فیتنه‌گێڕیه‌كه‌ی مالكی، ده‌بێ كورد چی بكات؟

عارف قوربانی
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2012/12/1 نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا كردی، ره‌نگه لای خه‌ڵكانێك چاوه‌ڕواننه‌كراو بووبێت و به راگه‌یاندن وخۆشكردنی ئاگری شه‌ڕ له دژی كورد دابنرێت.
لای من هیچ شتێكی تازه‌ی تیا نه‌بوو چونكه به‌نده زۆر ده‌مێكه تێگه‌یشتنی خۆم بۆ كه‌سێتی مالكی به‌و جۆره خستۆته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناوخۆیی و نێووده‌وڵه‌تیه‌ی بۆ سه‌دام ره‌خسا، به‌چه‌كی كیمیایی لێیداین و ئه‌نفالی كردین، ئه‌م ده‌وڵه‌تمه‌داره ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بۆ بڕه‌خسێ، زۆر له‌وه خراپتر به‌سه‌ر كورددا ده‌هێنێ. جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و تێڕوانینه نه‌بوو یان مالكییان به دۆست و ئه‌حبابی هه‌تا هه‌تایی كورد ده‌زانی، ئێستا جه‌وهه‌ری ئه‌م كابرایه بۆ ئه‌وان ده‌ركه‌وت.
قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه ئاگرین و هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌ی مالكی ئه‌وه‌یه كه پێویسته كورد خوێندنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌ی بۆ بكات و به په‌له و به پلان و به‌رنامه چه‌ند هه‌نگاوێ بنێ.
به بۆچوونی من مالكی له ئێستادا له‌لایه‌ك هه‌ست به‌وه ده‌كات كه ته‌ریك و ته‌نیایه له گۆڕه‌پانه‌كه، ده‌یه‌وێ كێشه‌كه له كێشه‌ی خودی خۆی كه كێشه‌كان په‌یوه‌سته به عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی مالكیه‌وه، بكاته كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و عه‌ره‌ب، تا له‌و رێگه‌یه‌وه خۆی ده‌ربازبكات و سۆز و پشتیوانی شۆڤێنیه‌كانی عه‌ره‌بیش به‌ده‌ست بێنێ بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی مالكی بۆ داهاتوویه‌كی دوورتر كاری بۆ ده‌كات كه وڵاتێكی شیعیه، به مانه‌وه‌ی كورد له عیراق ئه‌و خواسته ناچێته سه‌ر و به‌یه‌كجار ناتوانێ به‌ره‌ی كورد و سوننه تێبشكێنێ. ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر كورد له هاوكێشه‌كه ده‌ركات، دواتر گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ته‌شه‌یوع ته‌خت تر ده‌بێ.
هۆكارێكی تری راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی له‌ناو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌و راشكاوییه، په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی گرێبه‌ستی چه‌ك كڕینه‌كه‌ی نێوان عیراق و روسیاوه هه‌یه كه كوڕ‌و كه‌سه نزیكه‌كانی مالكی لێوه‌ی گلاون، به‌مه ده‌یه‌وێ ئه‌و مه‌له‌فانه داپۆشێ.
هه‌روه‌ك به‌دوور نازانرێ پێی وابێ به دروستكردنی كێشه و گرفت دۆخه‌كه به‌و ئاقاره‌دا بچێت كه به قازانجی مالكی بشكێته‌وه.
دیاره ناكرێ قسه‌كانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نه‌بینین و ته‌نها له‌و ئامانجانه‌دا له قاڵبیان بده‌ین، به‌تایبه‌ت به‌كاربردنی ئه‌و ئاماژه ترسناكه‌ی كه وێنای ململانێ و شه‌ڕه‌كه‌ی به‌و جۆره كرد كه ده‌بێته شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م موئامه‌ره‌یه‌دا پێویسته كورد به په‌له، وه به‌پلان هه‌موو رێگاكان بگرێته‌به‌ر بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته شه‌ڕانگێزو مه‌ترسیداره له‌سه‌ر عیراق و كوردستان، ئه‌ویش له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌بێ له 24 سه‌عاتی داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی دۆسته عه‌ره‌به‌كانی كورده‌وه له‌ناو سوونه و شیعه ئه‌م بۆمبه‌ی مالكی پوچه‌ڵ بكاته‌وه كه به‌خێرایی بێنه ده‌نگ و رێگه نه‌ده‌ن مالكی به‌ناوی عه‌ره‌به‌وه قسه بكات و ئه‌وانیش كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ببه‌ستن و بڵێن كه مالكی نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌ب ناكات و ئێمه دۆست و برای كوردین. پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد ته‌كلیف له بنه‌ماڵه‌ی (حه‌كیم) بكات كه دۆستایه‌تی مێژوویی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان و كورددا هه‌یه، بێنه ده‌نگ.
ده‌بێ داوا له موقته‌دا سه‌در بكرێت هه‌ڵوێستی هه‌بێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆمبه‌ی مالكی.
پێویسته داوا له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عیراقیه بكرێت هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌ربڕێت.
پێویسته ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بهێنرێته سه‌رخه‌ت و هه‌مان هه‌ڵوێست به‌ناوی عه‌ره‌بی سونه‌وه ده‌ربڕێت.
هه‌روه‌ها دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی تر له‌ناو هێزو كیانه عه‌ره‌بیه‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار ببرێن.
وه‌ك كورد خۆشی پێویسته به په‌له به دوو ئاراسته كار بكات، له‌لایه‌ك هه‌موو ئه‌و پێگه و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوریانه‌ی هه‌یه‌تی له به‌غدا به‌كاری بهێنێ، چۆن مالكی له‌ناو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه تا وای نیشان بدات قسه‌كانی ده‌ربڕی حكومه‌تن، ئه‌و كۆنگره ژه‌هراویه‌ی به‌ست، ده‌بێ سه‌رۆك كۆماریش بچێته‌وه به‌غدا و له قه‌سری جمهورییه‌وه بۆ رای گشتی جیهان ئۆباڵی هه‌ر مه‌ترسی و پێشهاتێك له عیراق بخاته ئه‌ستۆی مالكی و به‌هه‌موو دونیا بڵێ مالكی له‌خه‌ت لایداوه. هه‌روه‌ك پێویسته سه‌رۆك كۆمار سه‌ڵاحیانه ده‌تورییه‌كانی به‌كار به‌رێت بۆ شكاندنی مالكی، كه ئه‌مه به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و له هه‌مان كاتدا ئه‌ركێكی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌شێتی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار.
ده‌بێ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان هه‌موویان پێكه‌وه سبه‌ینێ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌ربڕن.
پێویسته جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره كورده‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ببه‌ستن.
له ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێك بۆ رای گشتی و بۆ عه‌ره‌ب بڵاو بكاته‌وه و نیته گڵاوه‌كانی مالكی و ئامانجی له‌م جه‌نگه خوێناویه رابگه‌یه‌نێ و داوا له عه‌ره‌بی عیراق و جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام بكات، ئه‌م فیتنه‌یه له عیراق دوورخه‌نه‌وه.
ده‌بێ به‌په‌له بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی نه‌خوازروایش ئاماده‌سازی ناوخۆیی و نێووده‌وڵه‌تی بگرێته‌به‌ر بۆ پارێزگاری له كوردستان. هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك هان بدات بۆ ئاماده‌بوون له به‌رگریه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه له گه‌ل و نیشتمان.
ده‌بێ رێگه‌ی سه‌فه‌ر له هه‌موو به‌رپرسانی حیزبی و حكومی هه‌رێم بگرێت له‌م كاته‌دا نه‌چنه ده‌ره‌وه تا كار له وره‌و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك نه‌كات و هه‌ركه‌سه له ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیدا ئه‌ركی پێ بسپێردرێت.
گه‌رچی نیه‌تی گڵاو و ئامانجی مالكی ئاشكرایه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هه‌لومه‌رجه نه‌ڕه‌خساوه تا مالكی ئه‌سپی خۆی تیا تاوبدات و ده‌شێ به‌شێكی زۆری قسه‌كانی وه‌ك كارتی فشاربن بۆ خۆ ده‌رباز كردن، به‌ڵام پێویسته هه‌موو ئیحتیاتێكیش بگیرێته‌به‌ر و خه‌ڵك دڵنیا بكرێته‌وه كه ژیان و سه‌رو ماڵی ده‌پارێزرێت.
له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك ئێستادا هه‌رشتێك رووبدات، ته‌نها چه‌ند رۆژێكه و دۆخێكی كاتیه، ده‌بێ هه‌موومان به‌هێزو و به بیر‌و باوه‌ڕێكی پته‌وی كوردانه‌وه میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌م قۆناغه رزگار بكه‌ین.




