مه‌ترسیی گوتاری ده‌سته‌بژێری ئایدیۆلۆژی، له‌سه‌ر توراس و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه

فه‌رهاد محه‌ممه‌د
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی گوتاری میللی و نه‌ته‌وه‌ییی ئێمه ئه‌وه‌یه، بۆشاییه‌كی گه‌وره له نێوان گوتاری ئێستامان و ئه‌و توراسه شۆڕشگێڕییه‌دا هه‌یه كه باب و باپیرانمان و سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كانی كوردستان بونیادیان ناوه. ئه‌م بۆشاییه به ئاشكرا و راشكاوی له گوتاری سیاسیی به‌شی هه‌ره زۆری سیاسه‌تمه‌داران و پرۆگرامی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌ر بۆیه كاتێك گوێ له گوتاره‌كانیان ده‌گرین، به ئاشكرا هه‌ست ده‌كه‌ین له بناغه‌وه ئه‌و گوتاره سیاسییه به‌وجۆره داڕێژراوه كه زمانی توراس بێده‌نگ بكات، یان توراس له ناو گوتاری سیاسی‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت.
فاكته‌ری سه‌ره‌كی له دروستبوونی ئه‌و بۆشاییه له نێوان گوتاری سیاسیی حزبه‌كان و توراسدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و میتۆد و بناغه‌یه‌ی له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردوودا حزبی سیاسیی له كوردستاندا له‌سه‌ر دروست كراوه، راشكاوانه‌تر ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردوودا كه هه‌موویان پاشگری كوردستانیان به‌خۆیانه‌وه ناوه، له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌وه‌ی كه حزبه‌كه‌یان دامه‌زراندووه، ئایدیۆلۆژیه‌تێكی دیاریكراویان كردووه به به‌دیلی توراس، له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ دروستكردنی سیاسه‌ت و بڕیار بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توراس، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌ته دیاریكراوه‌ی كه حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست كراوه، ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی حزبه‌كه‌شیان دروست كردووه، كه بینیویانه له نێوان گوتاری سیاسیی ئایدیۆلۆژی و واقیعی سیاسیی نه‌ته‌وه‌دا بۆشاییه‌ك دروست بووه، هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بشارنه‌وه، نكوڵی له رابردوو به مانای شۆڕشه‌كانی پێشووتری كوردستان بكه‌ن، یان باسیان كردووه، به‌ڵام به ناوی شۆڕشی خێڵه‌كی و دواكه‌توو، ئه‌و توراسه شۆڕشگێڕییه‌یان سووك كردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شیانتوانیبێت به ئاشكرا ئه‌و توراسه ناشیرین بكه‌ن، ئه‌وا توراسی شۆڕشگێڕیی كوردستانیان به جۆرێك بچووك كردووه‌ته‌وه كه له ناو ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كاندا تۆزی لێ نیشتووه و ته‌نیا له بۆنه‌كاندا له‌سه‌ر ره‌فه‌كان داده‌گیرێن و، بۆ چه‌ند سه‌عاتێك یادیان ده‌كه‌نه‌وه، له‌مه‌شدا نموونه زۆر زۆرن. سه‌رنج بده‌ن چۆن یادی شۆڕشه‌كانی شیخ مه‌حموودی حه‌فید و قازی محه‌ممه‌د و شێخ سه‌عید و شێخ ره‌زای نه‌هری و شیخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ عوبیدوڵای نه‌هری و سمكۆ و بارزانیی نه‌مر و ... هتد، ده‌كرێنه‌وه. یادكردنه‌وه‌كانیان دروست وه‌ك ده‌رهێنانی بتێكه له‌ناو قه‌برێكدا، بۆ چه‌ند سه‌عاتێك نمایش ده‌كرێن و پاشان ده‌خرێنه‌وه ناو قه‌بره‌كه و سه‌ری داده‌پۆشرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت ئه‌و بته گیانی به به‌ردا بكرێته‌وه و خۆی قسه‌مان بۆ بكات و له‌و توراسه‌وه فێر بین هه‌نگاو بۆ ئاینده هه‌ڵبگرین.
له‌م راسته‌وه ئه‌گه‌ر تێڕوانین و هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و گوتاره سیاسییه ئایدیۆلۆژیا به‌رهه‌مهاتووه‌ی ئێستامان بخوێنینه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین بۆشاییه‌كی ته‌واو له نێوان تێڕوانین و هه‌ستی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره سیاسییه ئایدیۆلۆژییانه هه‌یه، ئه‌و بۆشایه‌ش بۆشایی نێوان گوتاری ده‌سته‌بژێری حزبه سیاسییه‌كانه له‌گه‌ڵ واقیعی سیاسیی ئێستامان، كه له توراسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتاری سیاسیی ئایدیۆلۆژی ده‌سته‌بژێری ناتوانێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، بۆیه گوتاری ده‌سته‌بژێری سیاسی نابێته گوتارێكی میللی و نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ك راشكاوانه رۆژانه له گوتاری به‌شی زۆری حزبه‌كانی كورستاندا ده‌بینرێت، ئه‌وا ده‌سته‌بژێرێك نوێنه‌رایه‌تیی گوتاری حزبه‌كان ده‌كات، ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌ش كه بوونه‌ته واعیزی سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كان و چالاكانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌بینین ژماره‌یان زۆر كه‌مه و ئه‌وه‌شی له ده‌وری ئه‌و ده‌سته‌بژێره كۆ ده‌بێته‌وه، گه‌نج و مێرمنداڵن و هیچیان كه‌م تا زۆر ئه‌و قووڵاییه فیكرییه‌یان نییه كه ئاگاداری ئه‌و توراسه بن كه باب و باپیرانمان بونیادیان ناوه و رێگه و شێوازی زۆرمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا و ئاینده‌ی خۆمان ببینین و به هه‌مان شێوازی ئه‌وان بڕیاره‌كان له ئێستا دووباره بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا شوێن ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه ده‌كه‌ون كه بووه‌ته به‌دیلی توراس، ئه‌م شوێنه‌كه‌وتنه‌ش وه‌ك مارتن هایدگه‌ر ده‌ڵێت: كاتێك جله‌وی توراس ده‌گرین بۆ دروستكردنی بڕیار، كۆمه‌ڵێكی باڵا، گه‌لێكی دێرین، نه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده دروست ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وا به هه‌مان شێوه كاتێك له توراس دوور ده‌كه‌وینه‌وه، یان ناو و ناتۆره له سه‌ر توراس فه‌رز ده‌كه‌ین، ئه‌وا كۆمه‌ڵێكی ملكه‌چ، گه‌لێكی بێ ئیراده، نه‌وه‌یه‌كی نامۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێن، وه‌ك ئه‌و نامۆییه‌ی ئه‌لبیر كامۆ له رۆمانی ( نامۆ)دا وێنای كردووه.




