په‌رێزت هێنده پاك نییه

كه‌ریم قادر
بوونی ره‌گوڕیشه‌ی تیرۆر له كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا له كه‌س شاراوه نییه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له په‌نای ئه‌و دۆخه‌ی دژ به به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان خوڵقێندراوه، هه‌و‌ڵ ده‌دات پرسی تیرۆر و پرسی سیاسی تێكه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌رنا خودی به‌رپرسه باڵاكانیان تۆمه‌تی تیرۆریان له‌سه‌ر بووه. ته‌نانه‌ت تائێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و حزبه تام تیرۆره به ئاشكرا رێكخراوی داعشی به تیرۆریست دانه‌ناوه، كه په‌لاماره له ناكه‌وه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر كوردستان یه‌كێك بوو له پلانه‌كانی به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی و پێشكه‌وتنی كوردستان.
پێشبینیكرابوو، كه ئه‌م به‌ره‌یه له چوارچێوه‌ی زنجیره پلانه‌كانیدا هه‌ر بۆ ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی كوردستاندا په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی تێكده‌رانه ببات. بۆیه ئه‌و گه‌مه ئه‌نجام ئاشكرایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ناوی "به‌رده‌وامبوون لەسەر هەڵوێستەكانی و مانەوەیان لەبەرەی گەلدا" دادی نادات.
به دیوێكی دیكه، كۆمه‌ڵ ده‌توانێ شانازی به كام هه‌نگاوی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆی بكات، وه‌ك كورد گوته‌نی" په‌رێزی هێنده پاك نییه" ئه‌گه‌ر تۆماری كاروكرده‌وه‌كانی هه‌ڵده‌یته‌وه له خۆكردن به مه‌قاشبوون زیاتر هیچی دیكه‌ی لێ وه‌نادۆزیته‌وه.




