پـــــه‌تـــای مــێـژوو، له په‌ره‌شووته‌وه، بۆ تۆپخانه‌كه

عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن
سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له كۆی دنیادا، ئه‌و كاراكته‌رانه‌ن كه جارێك ده‌ستكردی مێژوون و جارێكی تریش ده‌توانن ده‌ستكاریی مێژوو بكه‌ن، چونكه له ڕێگه‌ی پێگه و رۆڵیان ده‌توانن كاریگه‌رییان بۆسه‌ر كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت هه‌بێت.
بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكایی (جورج واتسۆن)، دامه‌زرینه‌ری قوتابخانه‌ی سلوكگه‌راییه، له خوێندنه‌وه‌یه‌دا بۆ كه‌سایه‌تی ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ژیانی ئاسایی‌دا، له ڕێگه‌ی (ڕه‌فتار، بیر، ره‌وشت و ئاكار)ه‌وه، ده‌توانین پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیی هه‌ر تاكێك بكه‌ین، بۆیه له تیۆرییه‌كه‌ی (واتسۆن)ه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی گۆڕان، باشتر وایه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی په‌نجا ساڵی ڕابردووی بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبده‌ینه‌وه، یاخود ڕه‌نگه هه‌شت ساڵی ڕابردووی دروشمبازی و، جنێوفرۆشی، ڕاگه‌یاندنه نامه‌سئوله‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌س بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین (كڕین به ڕبه‌یه‌ك و فرۆشتن به ڕبه‌یه‌ك) ئه‌و(نما) و ستراتیژه سلوكییه‌یه، كه كه‌سایه‌تیی سه‌رانی زلی گۆڕانی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه.
خۆئه‌گه‌ر به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، ته‌نها سه‌یری دووساڵی ڕابردووی جه‌نگی تیرۆر و، وجودی مه‌یدانی و دیپلۆماسی و، سه‌ربازیی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) بكه‌ین، لازمه بۆ ئاسوده‌یی ویژدان بڵێین، هێزی گه‌وره‌ی تێكشكاندنی ئوستوره‌ی داعش و، بردنه‌وه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم، له پێگه‌ی كه‌سایه‌تی و ئاوێنه‌ی ڕۆحی بارزانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. بۆیه به‌مه‌به‌سی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان، هه‌روه‌ك چۆن گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ، كه هێزی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به پێگه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه ، لازمه ئه‌و حه‌قیقه‌ته قه‌بووڵ و ته‌وزیف بكه‌ین، كه مێژووی بارزانی و وجود و ئیراده‌ی بارزانی و، سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی، له ڕابردوو، ئیستا و پاشه‌ڕۆژدا، هێزی به كوردستان به‌خشیوه و، ده‌یبه‌خشێت.
دروستكردنی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی و، شكاندنی شكۆی پارله‌مان و جومگه‌كامی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و، بێبه‌هاكردنی چه‌مكه سیادییه‌كانی هه‌رێم و، په‌لاماردانی (مه‌سعوود بارزانی) به‌بێ ڕه‌چاوكردنی حه‌سانه‌ی مێژوویی، له‌لایه‌ن سه‌ران و میدیكارانی گۆڕانه‌وه، خولانه‌وه‌یه له بازنه‌ی دروستكردن و، بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆحی بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و، لاوازكردنی ئینتیما و خۆشه‌ویستیی نیشتیمان و، به‌دۆزه‌خكردنی كوردستان، كه جگه له ئاوكردنه ناوئاشی دوژمن، مانایه‌كی تری نییه.
دیالۆك و گفتوگۆ وه‌ك جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت و (پلۆڕالیزم) و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، وه‌ك جه‌وهه‌ری دیموكراسیه‌ت، هونه‌ری ڕێكخستنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته نه‌خشه‌ڕێگا، له به‌رانبه‌ریشدا (پۆپۆلیزم) له ڕێگه‌ی داگیركردنی نه‌ستی خه‌ڵك و، ژاوه‌ژاوی حه‌ماسییه‌وه، به جۆریك له هه‌وڵی داگیركردنی جه‌ماوه‌ردایه، كه شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكدانی ژینگه‌ی ئاسایش و هێمنی مسۆگه‌ر بكات. خۆئه‌گه‌ر به تیۆریه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی (هیگڵ)، سازان به‌رنجامی كارلێكی (بیرۆكه) و (دژ)ه‌كه‌ی بێت له ڕه‌وتی میژوودا، ئه‌وا له‌نێوانی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی دیموكراسی و پۆپۆلیزمدا، هیچ میكانیزمیكی دیاله‌كتیكی بۆ سازان وجودی نامێنیت، به‌ڵكو (پۆپۆلیزم) هه‌میشه به‌رده‌وامی و ڕه‌وایه‌تی به قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی ده‌دات. ئه‌وه نییه پۆپۆلیسته‌كانی كوردستان، له میژووی چه‌كی (په‌ره‌شووت)*ه‌وه، هه‌تا تۆپخانه ئیعلامییه‌كه‌ی گرده‌كه، له سڕینه‌وه‌ی ڕ‌مزه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌رده‌وامییان هه‌یه و، له ئیستایشدا جارێك به ناوی گۆڕانخوازی و، جاریك به ناوی پارسه‌نگی هێزه‌وه، به‌رده‌وامی به سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و به ئامرازكردنی خه‌ڵك بۆ سه‌رخستنی ئایدۆلۆژیه‌تی توندئاژۆیی و، ده‌سه‌ڵاتی تاكڕۆیی ده‌ده‌ن، كه دوو چه‌مكی دژن به پره‌نسیپه‌كانی عه‌قڵانیه‌تی سیاسی و، دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و، سیته‌می حوكم، دیاره خۆشبه‌ختانه له په‌تای ژانی ئه‌مجاره‌دا، میژوو خۆی دووباره ناكاته‌وه، به‌ڵكو ژانه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ له‌دایكبوونێكی نوێ، كه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا و ئیراده‌ی تاكه‌كانیدا، به جوامێریی سه‌رۆك بارزانی، ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌چه‌سپێت.




