پێویستیی قۆناغه‌كه.. وه‌به‌رهێنانی ده‌رفه‌ته‌كان

كه‌ریم قادر
زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و گۆڕینی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌خوازێ نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێته‌وه، بكارێ له‌لایه‌ك كۆتایی به نادادپه‌روه‌رییه سیاسییه‌كان بهێنێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارێك به‌و بێمتمانه‌ییه‌دا بهێنێ، كه له نێوان پێكهاته‌كانیدا هه‌یه. له‌م سۆنگه‌وه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌كردنی شه‌ڕ و سیاسه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌رفه‌ته‌كان رێكارێك بێت، بێگومان بۆ گه‌لی كوردستان دروسته و گه‌یشتن به ئامانج مسۆگه‌رتر ده‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، كوردستان خۆی سه‌لماندووه، كه هۆكاری سه‌قامگیری و ئارامیی و پاراستنی هاووڵاتیانه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستییه جیهانی ده‌ره‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵیدا كرد. له ئه‌نجامدا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی له بواری ئاسایش و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌دیهێنا، بوژانه‌وه و خۆشگوزه‌رانییه‌كی خێرایش رووی تێكرد.
درێژه‌دان به پێشكه‌وتنه‌كان و گه‌یشتن به ئامانج ده‌خوازێ له‌پاڵ ئه‌م مامه‌ڵه جیهانییه‌دا به‌ره‌ی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر به‌هێزتر نه‌بێت، ده‌بێ بارته‌قا و هاوسه‌نگ بێت. له قۆناغی جودادا ئه‌و به‌ره ناوخۆییه كارایی خۆی سه‌لماندووه، سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه و ده‌سكه‌وتی هێناوه.
له به‌هاری 1991دا، كه ده‌رفه‌ت هاته‌پێش، جه‌ماوه‌ر به پشتیوانی پێشمه‌رگه له ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كان راپه‌ڕی و به‌شێكی زۆری له خاكی كوردستانی رزگار كرد. كاتێك رژێم ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسا هێرش بكاته‌وه سه‌ر به‌شێك له شاره رزگاربووه‌كانی كوردستان، دیسان جه‌ماوه‌ر(به‌ره‌ی ناوخۆ) ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی جێبه‌جێ كرد، به‌وه‌ی به‌شێك، سه‌نگه‌ریان له هێزی هێرشبه‌ر گرت به‌و چه‌كه‌ی له راپه‌ڕین له جبه‌خانه‌كانی رژێم ده‌ستی كه‌وت. به‌شێكی دیكه ره‌تیانكرده‌وه جارێكی دی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژێمه بژین و روویان له چیاكانی ناوچه سنوورییه‌كان كرد، كه بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچار كرد له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان بێته ده‌نگ. هه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه جارێكی دیكه له پاش هێرشه‌كانی داعش بۆ كوردستان بێئه‌وه‌ی كه‌س زۆری لێ بكات چه‌كی خۆی به‌ده‌سته‌وه گرت، وه‌ك خۆبه‌خش سه‌نگه‌ری له دوژمن گرته‌وه، هه‌ر ئه‌وكات له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندرا " هه‌ولێر هێڵی سووره"، ئه‌م راگه‌یاندنه له‌خۆیدا بۆ پاشه‌ڕۆژی كوردستان مانا و ده‌لاله‌تی گه‌وره‌ی هه‌بوو، كه ده‌بێ به پێوه بمێنێته‌وه(هه‌ر ئه‌وده‌م، ئه‌و پشتیوانییه بووه مایه‌ی په‌ستبوونی خه‌ڵكی دیكه).
دوای ئه‌وه‌ی به شایه‌دی جیهان پێشمه‌رگه زه‌روره‌تی هێزی خۆی بۆ پاراستنی به‌شه‌ریه‌ت له شه‌ڕی تیرۆریستان سه‌لماند، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتووی دوو وڵاتی كه‌وته‌ده‌ست، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه شكست به ئه‌فسانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تیرۆریستییه هات. بۆیه‌ش تازه جارێكی دیكه نه‌ك هه‌ر ناتوانرێت ویستی كورد بخرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان یا فه‌رامۆش بكرێ، به‌ڵكو چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و رۆڵ و بوونه‌ی له چه‌قی رووداوه‌كان حه‌تمییه و كاتی وه‌به‌رهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانه. ئه‌مه‌ش له پارته سیاسییه‌كان ده‌خوازێ تواناكانی خۆیان به‌و ئاڕاسته‌یه یه‌كبخه‌ن و به‌گه‌ڕ بخه‌ن، هه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی و دروشمه‌كانیان، هه‌م بۆ راگرتنی جه‌ماوه‌ری خۆیان. به‌مانایه‌كی دیكه بۆئه‌وه‌ی سه‌نگی حزبی و جه‌ماوه‌ریی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، پێویسته كێشه لاوه‌كییه‌كان وه‌لاوه بنێن و فۆكه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پنته بكه‌ن و بیكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌ت، كه پێویسته كورد به ئامانجه‌كه بگات، نه‌خاسمه عێراقێك، كه كلیلی حكومڕانیكردنی له ده‌ست خۆی نه‌بێت و توانای پاراستنی هاووڵاتیانی نه‌بێت و به به‌شێك سه‌یری كوردستان نه‌كات. به‌مانایه‌كی دی پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره نه‌بێت، كه له دوای رووخانی رژێمه‌وه پێكه‌وه‌مانی گرێداوه‌ته‌وه، مانه‌وه له‌و چوارچێوه‌دا به مانای دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه دێت، كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌درێژایی لكاندنی پێیه‌وه چه‌شتوویه‌تی. واته ناكرێ له‌پێناو ململانێی حزبی، قوربانی به‌و پێگه‌یه بدرێ، كه به خوێن و خه‌بات پێیگه‌یشتووین. به‌دیوێكی دیكه ئه‌گه‌ر هه‌بن بوونی كورد له چه‌ند پۆستێكی ئیداریدا وه‌ك به‌شدار له حكومڕانیی عێراق سه‌یر بكه‌ن، نه‌ك ته‌نها سه‌رچیخ چوونه، به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كان و درێژه‌دان به مه‌ینه‌تییه‌كان، رێكوڕه‌وان پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و ویستی جه‌ماوه‌ره. به‌پێی ئه‌زموون و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، سه‌ركه‌وتنی (ریفراندۆم) بۆ گه‌یشتن به ئامانج مسۆگه‌ره وه‌ك رێكارێكی ئاشتیانه و سه‌رده‌میانه‌ی كۆتاییهێنان به زه‌واجه نابه‌دڵه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ر، به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ندێ له حزبه‌كان چیان ده‌وێ، ده‌نگ بۆ جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن. به دیوێكی دیكه له‌و حاڵه‌ته‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێ دژی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ستێته‌وه. بۆیه هه‌ر پارتێكی سیاسی به هه‌ر بیانوو و پاساوێك خۆی له‌م خه‌باته بدزێته‌وه یا دژی بوه‌ستێته‌وه، ته‌نها خۆی وه‌ك پارتی سیاسی زه‌ره ده‌كات، چونكه جه‌ماوه‌ر ئاگادار و هۆشیاره وه‌كو تاك مافه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا دابینكراوتر و پارێزراوتر ده‌بێت، وه‌ك له‌وه‌ی به‌شێك بێت له وڵاتێك به‌رده‌وام به پاساوی حازر رێگری له پێشكه‌وتنه‌كان ده‌كات.
پاته‌ی ده‌كه‌مه‌وه، له پێناو دەرچوون لە قەیرانەكان و وه‌به‌رهێنانی پێشهاته‌كان به به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی، كه به تاك به‌تاكی ئه‌م وڵاته په‌یوه‌سته، پێویسته: كێشه لاوه‌كییه‌كان سڕ بكرێن. ئه‌ندامانی پارته سیاسییه‌كان خۆیان له وه‌ها تۆمه‌تباركردن و لێدوانانێك به‌دوور بگرن، كه ته‌شه‌نوج دروست ده‌كه‌ن. ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرت و هه‌واڵانه نه‌بان بكه‌ن، كه له خزمه‌ت دۆخ و وه‌به‌رهێنانه‌كه‌دا نین. ئه‌مه‌ش به‌مانای كۆتكردن نایه‌ت، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی قۆناغه‌كه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی بێ جیاوازی هه‌مووان ده‌پارێزێ.




