٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەرۆک وەزیری رەگەزپەرەست و بەدەپە

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوە. یەنی شەفەق
نووسەر: هیلال قاپڵان

وەرن با پێکەوە سەیری ئەو کارانە کە تا ئێستا لە لایەن سەرۆک وەزیری تورکیاوە ئەنجام دراون و ئەو شتانەیش کە بریاری ئەنجامدانیانی دراوە بکەین.

بریار درا کە زمانی کوردی وەکو وانەی بژاردە لە نێو قوتابخانەکاندا بگوترێتەوە. راگەینرا کە لە نێو دەستووری نوێ دا بە هیچ شێوەیەک پێناسەی هاووڵاتی بوون لە چوارچێوەی ئەتنیکی و قەومیدا ناکرێت. بریار درا لە کاتی سوێند خواردنی پارلەمانتارەکاندا وشەکانی وەکو کۆماری لائیک، پیوانەکانی ئاتاتورک و میللەتی گەورەی تورک بەکار نەهێنرن و ئەو وشانە لە نێو سۆزنامەکەدا رەش بکرێنەوە. هەروەها بریار لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو 4 خاڵەی دەستووری شۆڕشدار کە هیچ جۆرە مەشرووعیەتێکیان نەمابوو. یاسای شارە گەورەکان لە بواری بەهێزتر کردنی دەسەڵاتە هەرێمییەکاندا هەنکاوی یەکجار گەورەی هاوێژت. سەبارەت بە هەڵبژاردنی پارێزگارەکانیش سەرۆک وەزیری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت پارێزگارەکان لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرن. لە لایەکی دیکەیشەوە بریار بەرگری کردن لە خۆ بە زمای زگماکی لە لایەن دەستوورییەوە گەرەنتی کرا. هەر هەمووی ئەو شتانە لە کاتە ساتێکدا جێبەجێ کران کە هەندێک کەس و لایەن بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئاکەپە وازی لە تایبەتمەندی ریفۆرمیستی خۆی هێناوە و لە چوارچێوەی دەوڵەت بووندا بووەتە حەرەکەتێکی ئانکارایی. هاوکات خۆدی سەرۆک وەزیرنیش بەوە تۆمەتبار دەکرا کە کابرایەکی ئیسلامی رەگەز پەرەست و خاوەن عەقڵیەتێکە وەکو عەقڵیەتی مەهەپە.

ئاکەپە ئەو شتانەی بە بێ هاوکاری جەهەپە، مەهەپە و بەدەپە جێبەجێ کرد. بۆ نموونە مەسەلەی وانە گوتنەوە بە زمانی زگماکی کە لە هیچ شێوێنێکی دونیادا ناکەوێتە چوارچێوەی ئاسمیلاسیۆنەوە بە داواکاری پەکەکە پێکهێنرا. پێشتر پەکەکە بە بیانووی ئەوەی کە لە نێو قوتابخانەکانی تورکیادا پەروەردە بە زمانی کوردی نییە دەستووری هێرش کردنە سەر قوتابخانەکانی دابوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەو رۆژەی کە هێرشەکەی سیلڤان پێکهات سەر قاڵی کۆنگرەی خۆی بوو و هەر لە هەمان رۆژدا رایگەیاند کە تەنیا رێگای چارەسەری پرسی کورد خۆبەرێوەبردنی دیموکراتیکە بەڵام بە هۆی ئامادە نەبوونی ژێرخانی پەروەردەییەوە دەست پێکردنی پەروەردە بە زمانی کوردی کارێکی ئاسان نییە.

وەکو دەنگیر میر محەمەد فرات وتی" پەکەکە نە لە دژی پەروەردەی کوردی شەڕی دەست پێکردووە بەڵکۆ لە دژی هەڵبژاردە کردنی زمانی کوردی وەکو وانە دەستی بە شەر کردووە. لێرەدا پێویستە ئێمە بە پێچەوانەوە بیر بکەینەوە. چوونکە من پێم وایە پەکەکەیش پشتگیری لە هەنگاوی بژاردە کردنی زمانی کوردی وەکو وانای بژاردە کردووە. ئەگەر وا ببووبا ئەوا لە نێو کۆمەڵگەدا لە جیاتی 21 هەزار خوێندەکار بە سەدان هەزار خوێندەکار داوای پەروەردە بە زمانی زگماکییان دەکرد و ئەمەیش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە دەوڵەت مامۆستای زۆرتری بۆ وانای کوردی ئامادە کردبایا و ئەم هەڵویستەیش دەبووە بە هۆکاری زیاتر کردنی بەشەکانی کوردولۆژی لە نێو زانکۆ جۆراوجۆرەکانی تورکیادا.

ئەمە رێگایەکی باش بوو بۆ ئەوەی کە کورد بگاتە زۆربەی هەرە زۆری مافەکانی خۆی بەڵام بە پێچەوانەوە راگەیاندی ئاکەپە وەکو دۆژمنی سەرەکی کورد لە لایەن هاووڵاتییە کوردەکانەوە وای کرد کە ئاکەپە بڵێت سەردەم سەردەمی ئەوە نییە کە بتوانین هەر هەمووی مافی هاووڵاتییە کوردەکان بدەینە پێیان.

لە لایەکی دیکەوە بەدەپە لە کاتی ئامادە کردنی یاسای شارەگەورەکانو بەهێزتر کردنی بەرێوەبەرایەتییە هەرێمییەکاندا هەڵوێستێکی زۆر سەیری نەواند، پێشتر بەدەپە لە سەر یاسای شارە گەورەکان پشتگیری لە فورموولی ئاکەپە دەکرد بەڵام کاتێک کە ئەم یاسایە چووەتە نێو پارلەمانەوە بەدەپەیش وەکو مەهەپە و جەهەپە دژایەتی ئەم یاساییەی کرد.

ئەگەر بەدەپە هاوکاری ئاکەپەی کردبایا ئەوا شارەکانی وەکو وان و ماردینش دەبوون بە شاری گەورە و دەکەوتنە نێو چوارچێوەی یاسای شارەگەورەکاندا و بەمجۆرەیش بەرێوەبەرایەتییەکانی ئەو دووشارە بەهێزتر دەبوون و ئەمەیش خزمەتی بەدەپەی دەکرد بەڵام بەدەپە بە هۆی ئەوەیەوە کە ئاکەپەی وەکو دۆژمن راگەیاندبوو ئەم هەڵەی لە دەست دا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار