په‌كخستن و كاراكردنه‌وه، یا جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پرسه لاوه‌كییه‌كان

كه‌ریم قادر
له‌وه‌گه‌ڕێ، كه له‌م بارودۆخه پڕ له مه‌ترسی و ده‌رفه‌تدا، به ئامرازكردنی مه‌سه‌له‌ی "په‌كخستن" و "كاراكردنه‌وه"ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نه‌وه چ به‌لاڕێدابردنێكه.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵگه‌ڕا‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، پرسی ژماره یه‌كی گه‌لی كوردستانه؟ یا پرسی شه‌ڕی داعش، چۆنیه‌تیی پاراستن و پێشكه‌وتنی كوردستان، روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌به‌رهێنانی پێشبینیه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان(ریفراندۆم) پرسی سه‌ره‌كین؟
به‌راورد به خوله‌كانی پێشتر، ئه‌م خوله له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه په‌رله‌مانیه‌كه‌یدا دۆغری نه‌بوو. له‌بری ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ده‌ستووری كوردستان، نه‌ك( نووسینه‌وه‌ی)دا بكات، كه داواكاری فه‌رمی بوو. خۆخه‌ریككردن به كاری لاوه‌كی و بێ له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپی رێككه‌وتن و سازان دۆخه‌كه‌ی به ئاقارێكی دیكه‌دا برد، ئه‌وه جگه له لێدوانه خۆهه‌ڵكێشه‌كان. به‌م كاره هه‌رزه‌كاریانه په‌رله‌مان خۆی كرد به ئامرازێك بۆ به‌دیهێنانی ویستی كورتبینیی حزبی یا مه‌كۆیه‌ك بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كۆنه‌قین. واته به‌جۆرێك سه‌ریان لێ شێواندرابوو یا بۆ رازیكردن سه‌ریان له خۆیان شێواند، كه له بیریان نه‌مابوو "ئێره په‌رله‌مانی كوردستانه نه‌ك مه‌كۆی تۆڵه".
به‌وانه‌شه‌وه كه كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به ئاسته‌نگ ده‌بینن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كوردستان، هۆكاری په‌كخستنه‌كه ده‌زانن، ئه‌وه‌ش ده‌زانن، كه به پاتكردنه‌وه نایه‌ته چاره‌سه‌ر، نه‌خاسمه كۆبوونه‌وه چڕوپڕه سیاسییه سه‌رنه‌گرتووه‌كانی به‌ر له كوده‌تایه‌كه، به‌ڵگه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری پێشوه‌خته‌ی هه‌بوو بۆ شێواندنی كه‌شی كوردستان. هه‌رچه‌نده چاودێرانێك زوو پێیانوابوو، گۆڕان له نیوه‌ی رێگا ده‌كشێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له دروستكردنی درز، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیمزا كرد. به‌ڵام، وه‌ك گوتم، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری پێشوه‌خته‌ی هه‌بوو، له‌بری رێزگرتن له‌و رێككه‌وتنه به هه‌ندێ ناونیشانه‌وه په‌رله‌مانی به پرسی لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵ كرد و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی بۆ ئه‌م كوده‌تایه خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام به ناردنه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه كۆتایی به گه‌مه‌كه‌ی هات. بۆیه به ناچاری له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا رێككه‌وت تا له‌لایه‌ك لاسه‌نگیی خۆی پێ راست بكاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌رێك بۆ شه‌ڕ پێفرۆشتنه‌كانی په‌یدا بكات. به كورتی، تا ئێستایش له‌سه‌ر دانه‌وه چه‌قێن به‌رده‌وامه.
له‌م سۆنگه‌وه ئه‌گه‌ر به راشكاوانه‌تر قسه له‌سه‌ر رۆڵی په‌رله‌مان له‌م بارودۆخه‌دا بكه‌ین، ده‌بینین به "په‌كخستنی په‌رله‌مان" وه‌ك ئه‌وان و ته‌ڵیقیندراوه‌كانی ناوی ده‌به‌ن، هیچ له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان نه‌گۆڕاوه. پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ده‌ركردنی داعش له خاكی كوردستان به‌رده‌وامه، هه‌وڵه دیپلۆماته‌كانی كورد بۆ زیاتر پێشخستنی كوردستان و گه‌یاندنی ویسته‌كانی به جیهانی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه. به پێچه‌وانه‌وه تا ئه‌و په‌رله‌مانه كارا بوو، له كۆسپ هه‌ڵچنین له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كوردستان به‌رده‌وام بوو.
هه‌موومان له‌بیرمانه، كاتێك داعش به چه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو یا به‌جێهێڵدراوی پێنج فیرقه‌ی سه‌ربازیی عێراق و سێی سووریایی شنگالی داگیر كرد، ئه‌و گرووپه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی له دژی پارتی چ زه‌ننایه‌كیان نایه‌وه، له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له گوێڕ و مه‌خموور چه‌پڵه‌یان بۆ كێ لێده‌دا. هه‌روا بێته‌وه ئه‌و كاته‌ی كۆبانی له خه‌ته‌ر بوو، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه چ هه‌وڵێكیدا تا پێشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن و رزگاركردنی بچێت، چونكه ده‌بوو پێشمه‌رگه به‌ناو سنووری ده‌وڵه‌تی توركیادا تێپه‌ڕێت، كه به ئاڵای كوردستانه‌وه تێپه‌ڕی، به‌ڵام ئه‌و گرووپه له‌ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ندێ جوزئیات قسه‌یان كرد، كه په‌یوه‌ندی به به‌ها و سه‌نگینی بڕیاره‌كه‌وه نه‌بوو. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك ده‌لاله‌ت له بێتوانایی ئه‌و گرووپه له قورسایی سیاسیی بڕیاری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی ده‌دات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه باڵاده‌ستیی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی ئه‌و گرووپه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌خات. یا ئه‌و گرووپه گفتوگۆی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌یرانی به‌نزینیان به چ ئاقارێكدا برد بێ خستنه‌ڕووی ده‌رهاویشته‌كانی بارودۆخی ئه‌وكات و دژایه‌تیكردنه‌كانی نه‌یاران.
ئێستایش ئه‌و گرووپه پرسی ریفراندۆم، كه پرسێكی چاره‌نووسسازه و په‌یوه‌ندی به ئاینده‌وه هه‌یه، به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی گرێ ده‌دات، كه له‌وه‌شدا خۆ به‌لاڕێدابردن و دزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیاره‌تیی نیشتمانی، نه‌خاسمه پێشینه‌یه‌كیش هه‌یه. واته ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه بدرێته ده‌ست ئه‌م گرووپه‌ی په‌رله‌مان، به ده‌ردی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستانی ده‌به‌ن، به گفتوگۆكردنی جوزئیاته‌كان رێگه ناده‌ن رووناكی ببینێ. ئه‌مه‌ش دژی خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه و له‌گه‌ڵ پێشهات و ده‌رفه‌ته‌كان نایه‌ته‌وه.




