ناوچه‌كه ناگه‌ڕێته‌وه دواوه

كه‌ریم قادر
چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه به سرووشتی دانه‌مه‌زراون، بۆیه سیستمه سیاسیه‌كانیشیان نه‌یانتوانیوه ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه و ناشتوانرێ كۆیان بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه متمانه‌یان به یه‌كدی هه‌یه نه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش. هه‌ر كێیه‌كیش به پاساوی جه‌نگی داعش یا بیانووی دیكه پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دۆخی ناهه‌موار‌ی ناوچه‌كه و به‌زۆر پێكه‌وه له‌حیمكردنه‌وه‌ی بكاته‌وه، كه له زه‌وینه‌ی واقیعدا دابه‌ش بوونه، به‌مانای درێژه‌دان به كاره‌ساته‌كان دێت.
رووداوه‌كانی پاش رووخانی رژێمی سه‌ددام له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه و بێكارایی سوپای عێراق، له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای په‌رله‌مان و نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن خۆنیشانده‌رانه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی روونه، كه كاروانی دابه‌شكردنی عێراق نه راده‌وه‌ستێ نه ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه، كه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه سه‌ركرده‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان بوێری ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كدی دابنیشن و ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
ئه‌و قسه گه‌وره‌یه‌ی وه‌ك "قبوڵ ناكرێ" له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خۆنیشاندانه‌كان ده‌كرێ، كه جگه له به‌غدا چه‌ند شارێكی دیكه‌شی گرته‌وه، هیچ له‌و راستییه ناگۆڕێ، كه دابه‌شكردنی عێراق بووه‌ته حه‌تمی و له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌شدایه، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش به‌یاد بهێنینه‌وه، كه له سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی میراتی عوسمانی، نه‌خشه بۆ دروستكردنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی پێكهاته‌كان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له عێراق، سووریا و لوبناندا، به‌ڵام دواتر جێبه‌جێ نه‌كرا. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌ندیداریش به ره‌وش و پاشه‌رۆژی ناوچه‌كه به راسته‌وخۆیش باس له‌وه نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵه‌كان و شرۆڤه‌كاران و ده‌زگا و ناوه‌نده ستراتیژه‌كانه‌وه گوشاری زۆریان له‌سه‌ره، كه كاتی هاتووه ددان به راستییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بنرێت. كه‌واته، هه‌ر لایه‌ن و هێزێكی كوردی به هه‌ر بیانوویه‌ك خۆی له‌و كاروانه جیا بكاته‌وه، كه به‌ڕێوه‌یه و ئامانجی خه‌باتی دورودرێژه‌مانه، ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵك و مێژوو. چونكه هه‌موو تاكێكی كوردستانی له‌وه تێده‌گات به گه‌یشتن به‌و مافه ده‌رگای هاوكاری و یارمه‌تیی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕووی ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ده‌كرێته‌وه، كه یارمه‌تیده‌رێكی به‌وه‌جی پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی كوردستان ده‌بێت.




